بۆ مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه
لەتیف فاتیح فەرەج
به‌رله‌وه‌ی هیچ بڵێم، ده‌بێت بڵێم ئیتر نووسینیش جۆرێك له نائومێدی زیاتر نیه، نائومێدیه چونكه له‌وه ده‌چێت یان هیچ نه‌گات به ئێوه، یان ئێوه‌ش هه‌ر هێنده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بێت و هیچتان بۆ نه‌كرێ، راستیه‌كه‌ی من له 2013 گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێوه‌ش ناتوانن هیچی ئه‌و تۆ بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوون و بڕیاری چاكسازی دراو هیچ.
ئێستا باسی بابه‌تێكی هه‌ستیارت بۆ ده‌كه‌م، به ئومێدم ئومێد خۆشناوه‌كان و هێمن هه‌ورامیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه بكه‌ن و ئه‌مه‌ت وه‌ك خۆی پێبگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانیش نا هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كه گوێم له ده‌نگیان نیه محه‌مه‌د حاجی و سه‌رۆقادریش له سه‌رو كاری ئه‌و كارانه‌دان.
ئه‌م به‌یانیه سه‌عات 7و 50 خوله‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌له‌فونی بۆ كردم، وتی خاوه‌ن خانوه‌كه هاتوه‌ته سه‌رم و مۆڵه‌تی 4 رۆژی بۆ داناوم شڕو شیتاڵه‌كه‌م فڕێبداته كۆڵان، كابرای پێشمه‌رگه ناو‌و ناونیشانی لامه‌و له ده‌ورو به‌ری خورماتوه‌وه له دوای ریفراندۆمه‌كه‌وه ئاواره‌ی نیشتمانی خۆیه‌تی، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی مناڵی ده‌بوو پاره‌ی ده‌رمانی نه‌بوو، باش بوو له پڕدا ئه‌و خێره‌ی بۆ هاته‌وه كه فۆڕمی به‌غدای پڕكردبوه‌وه به ناوی نه‌بوونیه‌وه، هه‌ڵبه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌ك لای بایه‌عه‌كه‌م له كه‌ركوك چووبووبه ناوی منیشه‌وه هه‌مان فۆڕمی پڕكردبوه‌وه بۆ خۆی كه پێی وتم سه‌رزه‌نشتم كرد، وتی حه‌لم نه‌بوو، هیوادارم كه‌س فۆڕمه‌كه‌ی تۆی به كار نه‌هێنابێت ، بۆ نمونه پێشمه‌رگه‌یه‌كی گوڵان، وه‌ك ئه‌و كوڕه شه‌هیده‌ی ئه‌و رۆژه په‌یامێكی بۆ ناردبوی له ترسا هه‌ر ده‌یگوت "جه‌نابی سه‌رۆك "یانی پێشمه‌رگه نه‌بووشه‌و ترسیشی هه‌یه، ئاخر ئامر لیوا هه‌یه خۆی هه‌یه‌تی و به پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڵێ منه‌تتان نه‌بێ و بڕۆن وازبێنن.
ئه‌م نامه‌یه بۆ تۆیه‌و مافی كه‌سی تر نیه له بری تۆ وه‌ڵام بداته‌وه وه‌ك بووه به نه‌ریت، تۆ پێشمه‌رگه‌یت و ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه‌كانت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مافی خۆپیشاندان و ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان نیه، چۆن ده‌بێت تۆ پێشمه‌رگه بیت و ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه بێت، فه‌رموو ئازادیان كه له سكاڵانووسین بۆ خۆت بزانه له هه‌فتەیه‌كا چی داد‌و بێدادیه دێته به‌رده‌ستت، پێشمه‌رگه هه‌ره زۆری له بار‌و دۆخێكی خراپ‌دا، هێمن هه‌ورامیش ده‌ڵێت تۆش خانوه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده بچوكه جێی دانیشتنی خه‌ڵكی زۆر نابێته‌وه، ئه‌و خانوه بچوكه نا، به‌ڵام فه‌رموو خانوو، كۆشك و ڤێللاو باخچه‌ی به‌رپرسه‌كان و كوڕ‌و نه‌وه‌كانت بفرۆشه‌و ژیانی پێشمه‌رگه چاك بكه، من ده‌زانم وا بڕوات زۆری به‌به‌ره‌وه نامێنێ.
تۆ ئه‌زانی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بار‌و دۆخه به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و دواتر ریفراندۆمه‌كه بوو، ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی و نادادیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه بزانی، باشترین كه‌سێك كه وێنه‌كه‌یت وه‌ك خۆی نیشان بدات عوسمانی حاجی مه‌حمودی گه‌رمه‌سێره له من نا له‌و بپرسه پێشمه‌رگه له چیدایه ؟!
ناكرێت پێشمه‌رگه هه‌بێت بیره نه‌وتی هه‌بێت و پێشمه‌رگه‌ش هه‌بێت هه‌زار دینارله گیرفانیا نه‌بێت
PM:04:54:23/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی