خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و ڕه‌وایه‌تی گۆڕانكاری
لەتیف فاتیح فەرەج
1
خۆپیشاندانه‌كانی عیراق گه‌یشتونه‌ته دوا قۆناغ و ئیدی بڕوا ناكه‌م گه‌ڕانه‌وه هه‌بێت ، مه‌گه‌ر زه‌برو زه‌نگ شه‌پۆله‌كه رابگرێ ، هه‌ڵبه‌ت له دۆخی عیراقیشدا زه‌برو زه‌نگ له‌م ئاسته‌ی ئێستای تێناپه‌ڕێت ، تا ئێستا 104 كوژراو‌و 6100 بریندار هه‌ن ، به‌ڵام توڕه‌یی خه‌ڵك رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت و به‌ڵێنی چاكسازیه‌كان له توڕه‌یی و هاواری خه‌ڵكی كه‌م نه‌كردوه‌ته‌وه ، ئیتر گه‌یشتوه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌كان و پیاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پارله‌مانتارانیش دێنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه ، هه‌رچه‌ند ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانرێت كه پارله‌مانتارانیش به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نده‌اَی و نادادیه‌ن .
خۆپیشاندانه‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت ناوچه شیعیه‌كان به گشتی و به‌غدا به تایبه‌تی ده‌گاته ئامانج ، ئه‌مه نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ڕجه‌عیه‌تی شیعه له گه‌ڵیدان ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ش بێت ، یان سه‌نته‌ری خۆپیشاندانه‌كه به‌غدایه ، كه هه‌ردوكی خاڵی گرنگن ، له به‌ر ئه‌وانه نا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توانای چاكسازی ریشه‌یی نیه‌و چاكسازی ریشه‌یی به كۆتای هاتنی ئه‌م دام و ده‌زگایه كۆتای دێت .
2
خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غدا زۆر گرنگه‌و هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ به دیهاتنی خواسته‌كان ، هه‌میشه پایته‌خت سه‌نته‌ری گۆڕانكاریه، نا بێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت كه شاره‌كانی تریش به تایبه‌ت نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بایه‌خی خۆیان هه‌یه ، بێده‌نگی ناوچه سونه نشینه‌كان و هه‌رێمی كوردستانیش هۆكاری خۆی هه‌یه ، هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی و رای گشتی هه‌رێم چاویان له سه‌ر رۆژئاوای كوردستانه‌و خه‌می ئه‌و پارچه‌یه وای لێكردوه نه‌په‌رژێته سه‌ر بینینی ئه‌وه‌ی له عیراق ڕووئه‌دات ، سونه‌ش جگه له بونی داعش له ناوچه‌كه‌یان ، حه‌شدی شه‌عبیش وه‌ك مڵۆزم به سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌یه‌و بواری هه‌ناسه‌دانی ئازادانه‌یان نه‌ماوه ، به‌ڵام به‌سره‌و پارێزگاكانی دیكه تا به‌غدا به لای كه‌مه‌وه 16 ساڵه چاوه‌ڕێی چاكسازین ، له‌و 16 ساڵه‌دا گه‌نده‌ڵی به‌رباد ، نادادی ، دزینی نه‌وت ، دزینی پاره‌ی میله‌ت ، پڕۆژه‌ی وه‌همی ، تێكه‌ڵكردنی بازرگانی و سیاسه‌ت خه‌ڵكی له بن هێنا ، به‌ڵام كه‌ڵه‌كه بوونی هه‌موو ئه‌مانه بۆ عه‌بدولمه‌هدی مایه‌وه ئه‌و پیاوه‌ی كه‌مترین به‌رپرسیاره‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌یه ، بۆیه تائێستاش ده‌ست له كار ناكێشێته‌وه پێی وایه ده‌توانێ گۆڕانكاری بكات ، كه ئه‌سته‌مه .
3
ئێستا ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك كۆمار به پێی ده‌ستور هه‌نگاوی خۆی بنات ، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی عیراق به‌ره‌و تاریكیه‌كی مه‌ترسیدار هه‌نگاو نه‌نێت ، من بڕوام وایه ده‌كرێت بۆ ئه‌مه سه‌رۆك كۆمار له ته‌ك دوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی تردا به لێكتێگه‌یشتن عیراق له‌و بار‌و دۆخه رزگار بكات ، گه‌ر نا ره‌نگه سبه‌ینێ نه‌توانرێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت ، بكرێت .
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه دیار نیه ئاینده چۆن ده‌بێت و ئه‌وانه‌ی ده‌چنه سه‌ر كورسیه‌كه چۆن ده‌بن .
PM:11:01:29/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی