پشتكردنه كه‌ركوك
لەتیف فاتیح فەرەج
1
هه‌وڵێك هه‌یه‌بۆ هێنانه‌وه‌ی داعش ، هه‌وڵه‌كه به‌وجۆره‌یه جارێكی تر له سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌و كه‌ركوك سه‌رهه‌ڵبداته‌وه ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان زۆر باش ئاگاداری ئه‌و ورده كاریه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره داعش له‌و ناوچانه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه ، ئامانجه‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كورده ، داعش له كورد توڕه‌و په‌ستن ، بۆیه به دوو تۆڵه‌وه‌ن ، نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه‌پێش دروستبوونی داعش عه‌ره‌بی حه‌ویجه 1200 خێزانی كوردی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، هه‌مانئه‌و كاره‌ی دواتر داعش به‌رانبه‌ر كورد كردی له ده‌شتی نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانی تر .
له‌نێوان داعش و عه‌ره‌بی حه‌ویجه‌دا دژی كورد په‌یوه‌ندیه‌كیباش هه‌یه بێ رێكه‌وتن و گفت و گۆ .
2
بریتش پترۆلیۆم " بی پی " دوای ده‌یانساڵ ئێستا تاكه كۆمپانیای بیانی " به‌ریتانی " نه‌وته له سه‌نوری كه‌ركوك ، ده‌ركردنی كورد له 2017 هه‌لێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنیان له گه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و بهێنرێنه‌وه كه‌ركوك ، مافیاكانی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێنده‌ی نه‌مابوو له‌سه‌ر نه‌وت تێكبه‌ربن ، بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك ئێستا باسی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت و باسی ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌ی پێشتر ناكرێتكه هۆكارێكی گرنگی ده‌رپه‌ڕاندنی كورد بوون له كه‌ركوك .
خیانه‌تی گه‌وره به جێهێشتن و پشتكردنه خه‌ڵكی كه‌ركوكه
راكردنه له هه‌ڵبژاردن و بایكۆت و دۆڕانه
وه‌ك چۆن پێشتریش بایكۆت " داكێڵ " كوردی به دۆڕانداوه له زۆر شوێن و جێی تر .
3
ته‌عریب " عه‌ره‌باندن " به چڕی به ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌ندامه ناڕازی و تۆراوه‌كانی لیستی برایه‌تیش له‌و دوره‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن ، پێشتریش ئه‌وه‌م نووسیوه كه راكان لاسای به‌عس ده‌كاته‌وه له عه‌ره‌باندا ، به‌ڵام كه‌س نیه پێی بڵێت " ستۆپ " ئه‌گه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تی یه‌كه‌م بێت له كه‌ركوك وه‌ك واده‌ڵێن ، خیانه‌تی دووه‌م و تا هه‌زاره‌م ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه گورگان خوارد بده‌ی ، بته‌وێ هه‌ڵبژاردنی تیانه‌كرێت ، كه بڕوام وایه ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتووبیت له‌وه‌دا ، پشت بكه‌یته ماده‌ی 140 ، له شاره‌كه‌ی خۆت شه‌ڕ له سه‌ر شوناس و ناسنامه نه‌كه‌یت .
له راستیدا ساڵی 2020 ساڵی دۆڕاندنی هه‌قیقی كه‌ركوكه گه‌ر له ئێستاوه خه‌می نه‌خورێت .
4
كورد خۆی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دۆڕاندووه ، هۆكاره‌كانیش زۆرن ،كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه تائێستا حزبیانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه ده‌كات و به چاوی حزب خوێندنه‌وه‌یانبۆ ده‌كات ، كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش ئه‌وه‌یه تا ئێستا چاویان له ده‌ست ئه‌و حزبانه‌یه فریایان بكه‌ون كه ده‌یانجار كڵاویان كردونه‌ته سه‌ر .
كێشه‌ی سیاسی و رۆشنبیر‌و خه‌ڵكانی دیاری كه‌ركوك ئه‌وه‌یه" كورده‌كه " هێشتا بڕوایان وایه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌وان لای ئه‌وانه‌یه كه هه‌میشه له شكست و كه‌وتنا پشتیان تێده‌كه‌ن .
AM:10:13:02/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی