بڕیار شه‌وی رابردو گریاندمی
لەتیف فاتیح فەرەج
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خه‌ریكی چه‌ند نوسینێكی جیاجیام، له چیرۆك و شیعر‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركی پیاچوونه‌وه‌و رێكخستنی یه‌ك دوو كتێبی دۆستانیشم به‌سه‌ره‌وه‌یه، خه‌ریكی چامه‌یه‌كی درێژم بۆ ئه‌نفال، ده‌مه‌وێ له‌و چامه‌یه‌دا شێركۆ بێكه‌س بكه‌مه شه‌ریكی نوسینه‌كه‌وبكرێت له‌ئاینده‌دا له كۆڕێكا بیخوێنمه‌وه، له نێو یاده‌وه‌ریه‌كانی پارتیزانێكی به ڕوومه‌تا له گونده‌كانی گه‌رمه‌سێرم، ئیدی خه‌ریكم و له به‌ریشه‌وه ئه‌و كتێبه‌تازانه ده‌خوێنمه‌وه كه تازه هاتونه به‌رده‌ستم، به‌رده‌بازی كورد‌و، كشوه‌ته‌ن ومۆزه‌خانه‌ی پاكیزه‌یی كه له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه‌شم كرد‌و رۆمان و نوسینی دیكه، كه‌م و زۆر له سه‌ر زۆرهه‌واڵ و بابه‌تیش ده‌وه‌ستم و قسه‌یه‌كم ده‌بێت.
مه‌رگی بڕیار وه‌ك زۆر ناسۆری تر فرمێسكی به خوڕ به چاوه‌كانمدا هێنایه خواره‌وه‌وخێرا به كۆنترۆڵه‌كه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه ده‌یگوازمه‌وه ئاخر به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره ناگرم، چ ئاوه‌زێكه بڕیار له دوای مه‌رگی ئاسۆی باوكی له ژیان توڕه‌ده‌بێت و میدیاش برایه‌كی بچوكی دێنێته به‌رده‌م كامێرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نسكه‌كانی ببینین، یان كزه‌ی ئه‌و دایكه‌ی باسی ئه‌و عیشقه ده‌كات، عیشقی نێوان باوكێك وكوڕێكی چوار ساڵه كه له دوای باوكیه‌وه نایه‌وێت له گه‌ڵ ژیاندا دۆست بێت.
من نازانم ئه‌و سه‌ركرده‌و سه‌ردارانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ندێ ده‌سكه‌وت و ناوبانگ و شتی تر مرۆڤ ئاماده ده‌كه‌ن بۆ مردن چۆن له‌به‌رده‌م مه‌رگی بڕیاردا قسه ده‌كه‌ن، ئاخۆ چه‌ندین جاری تر و چه‌ندین كوڕ‌و كچی تر وه‌ك بڕیار دوای مه‌رگی باوكیان دڵیان داخورپاوه‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ژیان، وه‌ك ئه‌و سه‌دان دایكه‌ی دوای مه‌رگی كوڕه‌كانیان ده‌مردن، ئێستا ئه‌و به‌رپرسانه، چی ده‌ڵێن؟
مه‌رگی بڕیار به نووسين و شیعر وێنا ناكرێت، له دۆخ و رۆژگارێكدا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چیرۆكی كوشتنی چه‌ند هه‌رزه‌كارو لاوخاسێكمان به ده‌ستی خه‌ڵكی تر بیست و بینی، چیرۆكی ئه‌م په‌یوه‌ندیه گیانیه ئێمه‌ی تووشی سه‌راسیمه‌ی كرد، ئێمه‌ی ناچاری ئه‌وه كرده‌وه له عیشق و په‌یوه‌ندی گیانی نێوان مرۆڤه‌كان بپرسینه‌وه، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی گیانی و گیان خۆی بكه‌ین، سوپاس بڕیار گیان به‌و مه‌رگه‌ت ئێمه‌ت گه‌ڕانده‌وه بۆ پرسیار گه‌لێكی تر، پرسیار گه‌لێك كه خه‌ریك بوو به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه له بیرمان بچنه‌وه.
AM:11:05:26/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی