قاسملوی زندوو
لەتیف فاتیح فەرەج
1
ئێستا كه به نێوه‌ندگیری وڵاتێك و رێكخراوێك كه پێشتر نێوه‌ندگیری خه‌ڵكانی دیكه‌شی كردوه ، ئێران و ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گفت و گۆدان ، له‌و باره‌یه‌وه چیمبیستوه‌و چۆن ، جارێ سه‌ره‌تایه ، لێ ئه‌وه‌ی بۆ من جێی هه‌ڵوه‌سته‌یه ، ئه‌وه‌یه ئایه كورد ده‌توانن چی له گفت وگۆی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵكڕێنن، سه‌ره‌تا بۆ من وه‌ك كوردێك گرنگه چه‌پ و راستی كورد له‌و گفت وگۆیانه‌دا هاوهه‌ڵوێست و پێكه‌وه بن ، دواتر بزانن به كورتی و پوختی داوای چ ده‌كه‌ن ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به راستی پێویسته له ئامانجی ئێرانیش حاڵی بن وئه‌وه‌ش بزانن ئاخۆ ئێران ده‌توانێ چی به كورد ببه‌خشێ ، یان ده‌یهه‌وێ چی ببه‌خشێت ، من بڕوام وایه ئه‌مه به هێوری و هه‌نگاو هه‌نگاو زۆر گرنگه، سه‌ره‌تا ئاشتی و ئارامی ، دواتر خواست و داواكان ، پێویسته ئێران له‌وه تێبگات كه كورد ئیدی پێویستیان به ئاوڕدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه .
2
گه‌ڕانه‌وه بۆ دیدی پیاوێكی وه‌ك قاسملوو بۆ چۆنێتی پێكهاتن ، زۆر گرنگه ئێرانیه‌كان به هه‌موویانه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه تیرۆری قاسملوو پرۆسه‌ی ئاشتی وتوله‌رانسی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دواخست ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تیرۆره‌كه ئێرانی وه‌ك ده‌سه‌ڵات شه‌رمه‌زارو ناشرینكرد ،پرۆسه‌ی ئاشتی له روانگه‌ی قاسملوی زندوه‌وه بریتی بوو له پێكه‌وه ژیانی ئێرانیه‌كان به ئاشتی و دوور له شه‌ڕ ، به‌ڵام دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه كۆماری ئسلامی و ره‌نگه تا ئێستاش كاره‌كته‌ری سیاسی گرنگی نێوئه‌و وڵاته له ده‌سه‌ڵاتا له بایه‌خی ئاشتی وئارامی نه‌گه‌ن ، یانی روونتر ره‌نگه بوونی كێشه‌كه و مانه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی بۆ هه‌ندێك جۆرێك له بازرگانی و مانه‌وه بێت له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ، بیركردنه‌وه له رێگری كردن له شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفت و گۆ ، بێ نیازی دوباره كردنه‌وه‌ی گه‌مه ناشرینه‌كانی پێشتر به‌رانبه‌ر قاسملو ، شه‌ره‌فكه‌ندی بۆ كۆماری ئیسلامی ده‌سكه‌وتێكی گرنگتره تا كورد .
3
ده‌وڵه‌تانی داگیركاری كوردستان به تایبه‌ت نمونه‌ی ئێران و توركیا زۆر نه‌زانانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر كاتی خۆی كۆماری ئیسلامی ئێران رێكه‌وتنی له ته‌ك قاسملو كردبا ، ئێستا دۆخی ئاشتی له‌و وڵاته جۆرێكی تر بوو ، ئه‌مه بۆ توركیاش هه‌ر وایه، به‌ڵام دیاره زۆر ئه‌سته‌مه ده‌وڵه‌تانی سته‌مگه‌را له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌ن،خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌كانی دیموكراته‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان ، " ده‌بوو ئێستا ناویان به‌و جۆره نه‌هاتبا " پێویستیان به پشوو ئاسوده‌ییه‌و چی تر ئه‌و خه‌ڵكه به گشتی له نادادی و شه‌ڕ بێزاربون و ماندوون ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی دروست بێت ده‌بێت بگه‌ڕنه‌وه بۆ بیر‌و بۆچونه‌كانی قاسملوو .
AM:10:16:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی