ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین
لەتیف فاتیح فەرەج
1
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر گرتنه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵیه‌وه بێت ، ئه‌وه به‌رله دكتۆر پێویسته 99%ی سه‌رانی به‌غداو عیراق و هه‌رێم له سه‌ر گه‌نده‌ڵی بگیرێن ، چونكه كۆی سیسته‌مه‌كه به‌رهه‌مهێنی گه‌نده‌ڵی و نادادی و جیاوازی چینایه‌تی و سته‌مه ، یانی نه‌ك دكتۆر ده‌رناچێت كه‌س ده‌رناچێت له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ، ئه‌م رژێمه‌ی ئێستای عیراق له 2003به دواوه به‌به‌رنامه گه‌نده‌ڵی و سته‌م به‌رهه‌مدێنێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه ، دكتۆر نه‌جمه‌دین له چوار چێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا یه‌كێكه له هه‌زار ، ئه‌وه فایه‌ق شێخ عه‌لی له وه‌ڵامی نه‌زاهه‌ی عیراقدا كه وتبوویان گه‌نده‌ڵی له عیراقدا زۆركه‌می كردووه و له 01% وتبووی له‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵیتان كردوو دوو سفری پێش یه‌كه‌كه‌تان دزی !!.
2
ئه‌خباری لوبنانی باس له‌ناوه‌ندگیری عه‌لاوی و پاره‌دانی پارتی ده‌كات بۆ به‌ردانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ، بۆ عه‌لاویه‌كه دڵنیام به به‌لاش ئه‌وه ناكات ، به‌ڵام بۆ ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ئه‌خبار باسی ده‌كات و راسته‌و خۆ ناوی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان دێنێت ، پێم سه‌یره هه‌ر ئه‌و دوانه ئه‌و كاته‌ی نه‌جمه‌دین پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو ، هانی كادیره‌كانی خۆیانده‌دا جنێو به دكتۆر بده‌ن و به ڕه‌گ و ره‌گه‌مایدا بێنه خواره‌وه ، ئاخر جنێو نه‌ما به‌و دكتۆره‌ی نه‌ده‌ن ، ئه‌و ده‌ك ئێمه‌و مانان ئه‌وه‌مان به هه‌ڵه ده‌زانی و پێمان نه‌شیاو بوو ، ئێستاش ئه‌و دڵخۆشیه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی به رانبه‌ر گرتنه‌كه‌ی به هه‌ڵه ده‌زانین ، ئاخر یه‌كێتی ئه‌و ده‌م ده‌یانگوت ئه‌مه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مامه‌و له دنیادا وێنه‌ی نیه .
3
ئه‌گه‌ر بڕیاره گرتنه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین سه‌ره‌تای لێپرسینه‌وه بێت له گه‌نده‌ڵی ئه‌وه هیچ قسه‌یه‌كمان نیه ، به مه‌رجێك گه‌نده‌ڵه مه‌ترسیداره‌كانی تریش بگیرێن ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه درێژكراوه‌ی سیناریۆیه‌كی قێزه‌ونه‌و تێیدا ئه‌م پیاوه ده‌كرێته قوربانی گه‌مه‌و یاری تر ، ئه‌وه شه‌رمێكی گه‌وره‌یه هه‌ر كوردێك ئه‌و شێوازه گرتنه‌ی پێخۆش بێت .
من دكتۆر براده‌رمه قسه‌و باسی زۆریشمان له سه‌ر پرسی كه‌ركوك و كورد به‌یه‌كه‌وه كردووه ، منیش ره‌خنه‌و سه‌رنجم له سه‌ری هه‌بووه و پێشموتوه ، به‌ڵام له دیدێكدا هاوبه‌ش بووینكه پێویسته كه‌ركوك له نێوان هه‌ولێرو به‌غدایا جۆرێك له خۆ خاوه‌نی هه‌بێت ، ده‌ی ئه‌و كاته هه‌ردوكیشمان ته‌خوین كراین ، ئاوه‌زی سیاسی كوردی به پێی نه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌كه یاری به وشه‌ی ته‌خوین ده‌كه‌ن .
ئه‌وه نه‌زانی كۆمه‌ڵگه بوو هێنرابووه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێت پیاوێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت كونسڵه‌كان بكوژێت !!.
PM:01:03:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی