ته‌فتیش و مه‌نعه ته‌جه‌ول
لەتیف فاتیح فەرەج
پاڵه‌وانه‌كانی كوردایه‌تی و وهتهنیات ئاگاداری حاڵی كه‌ركوكن ، ئاگادارن وه‌ك جاری جاران ته‌فتیش و مه‌نعه ته‌جه‌ول سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و كون به كون ماڵه كورده‌كان له گوند و شاردا ده‌گه‌ڕێن ، ئه‌مه تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشه یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می عه‌سری باید ، چه‌ند شه‌رمه وڵاتێك باسی دیموكراتی و ئازادی و پێكه وه ژیانی تیا بكرێت و جیاكاری له نێوان ماڵه كوردێك و ماڵه عه‌ره‌بێكدا بكرێت ، چه‌ند ناشرینه گونده‌كانی حه‌ویجه لیپبن له داعش و چه‌كی شاراوه‌و گه‌ڕه‌كی شه‌عبی به‌غدا هه‌موو ماڵێك چه‌كێ دوانی تیا بێت ، كه‌چی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی و میلیشیای شیعه له گوندی حه‌سار به دوای چه‌كدا ماڵه‌كان بپشكنن .
ئه‌وه زانیمان مه‌سعود بارزانی و پارتی ته‌واوی ته‌واو پشتیان كردوه‌ته كه‌ركوكی دڵه‌كه‌ی مه‌لامسته‌فای بارزانی و بیانوهكهیان ئه‌وه‌یه داگیر كراوه ، ئه‌ی یه‌كێتی كوا ، مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسه‌كانی كه‌ركوكی له‌م نێوانه‌دا رۆڵیان چیه ، ئه‌ی حزبه‌كانی تر ، ئه‌رێ گوێتان لێنه‌بوو خاتوو په‌روین فاتیحی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك له ته‌له فیزیۆنه‌وه داوای ده‌كرد له كاتی ته‌فتیش و مه‌نعه تهجهولا با ئاگادار قوتابی و خوێندكاره كورده‌كان بن ، یانی ئه‌و ته‌فتیش و مه‌نعه تهجهولهی دیاری ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ره كاری كردوه‌ته سه‌ر هه‌موو تاكێكی كوردی كه‌ركوك به "مناڵه چاوگهشهكانیشمانهوه " ده‌سته واژه‌ی مناڵه چاو گهشهكان له وتاری سیاسیه‌كاندا بۆ رۆژی مناڵانی جیهان ده‌نوسرێت و دواتر له بیر ده‌چێته‌وه ، چونكه مناڵه‌كان كه گه‌وره ده‌بن سیاسهتدهكرێن .
ئێوه ده‌زانن چه‌ند ناشرینه تهفتیشچیهكان نێو كهنتۆرو نوێنیش بگه‌ڕێن بۆ چه‌ك و چۆڵ ، كهنتۆرو نوێنی ئه‌و كوردانه‌ی له 2003 به زۆر له هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه ناردیانتانهوه بۆ كه‌ركوك ، ئه‌وانه‌ی هێشتا برینی عه‌ره‌باندن و ته‌راندنی چهستهیان ساڕێژنه‌بووه و خوێنی لێ ده‌تكێ .
له‌و رۆژه‌وه راكان سه‌عید بووه به به‌رپرسی كه‌ركوك هه‌ر كارێك دژی كورد بكات چاوه‌ڕێ ده‌كات ئاخۆ كاردانه‌وه هه‌یه یان نا ، كه دبینێت كاردانه‌وه نیه‌و یه‌كێتی و پارتیش له‌وانی تر زیاتر كزۆڵه كزۆڵه سه‌یر ده‌كه‌ن ، ده‌ست بۆ كارێكی تر ده‌بات ، ئاخۆ كه‌ی ئه‌و رۆژه بێت ته‌لارو ڤێلاو باخ و مۆڵ‌و به‌نزینخانه‌كانی به‌رپرسه‌كانیش وه‌ربگرێته‌وه و كه‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌یات .
بێده‌نگی به‌رانبه‌ر سته‌م درێژه به نادادی و سته‌مكاری ده‌دات نه‌ك شتی تر .
AM:11:22:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی