دۆگلاس سیلیمان چی پێوتین
لەتیف فاتیح فەرەج
له دانیشتنێكی تایبه‌تا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، جگه له رونكردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی ناوچه ، وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه سه‌باره‌ت بار‌و دۆخی هه‌رێم ، په‌یوه‌ندی هه‌رێم و عێراق ، دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریكاو زۆر پرسی دیكه ، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت و حزب ده‌ستوه‌ردانی تیا نه‌كات ، هه‌روه‌ها باسی مه‌ترسیه‌كانی داعشی كرد له هه‌ندێ ناوچه به‌تایبه‌ت سنوری كه‌ركوك و حه‌ویجه ،گوتی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له حه‌ویجه‌و حه‌مرین و خورماتوو دوور نیه ، باسی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عێراقی كرد ، هه‌ڵبژاردنی 12ی 5هیوای خواست هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئارامی به ڕێوه بچن و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی ئێمه له ئه‌مه‌ریكا له سه‌رهه‌ڵبژاردنی زۆر راهاتوین و ئه‌و رێگه‌یه‌ش به رێگه‌یه‌كی ته‌ندروست و دیموكراتی ده‌زانین ، ئه‌وه‌شی گوت كه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بكه‌وێته پایزی ئه‌مساڵه‌وه ، سه‌باره‌ت نیگه‌رانیه‌كانی ئێمه له شێوازی حوكمڕانی وتی سه‌یری داهاتووبكه‌ن بۆ باشتر بوون .
هه‌ڵبه‌ت له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد ، باسی په‌یوه‌ندیه‌كی باشی كرد ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌یوه‌ندی باش و دۆستایه‌تی له لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی له لایه‌كی تر ده‌بینن ، ئه‌وان راشكاوانه ده‌ڵێن كه‌س نیه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌لاوه گرنگ نه‌بێت ، به‌لاَم دۆستایه‌تیشمان پێ گرنگه ، هه‌روه‌ها پرسی پشت به خۆ به‌ستنی هه‌رێمه‌كان ، گه‌شه‌ی ئابوری و سود بینین له ده‌رفه‌ته ئابوریه‌كان و پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوكاری هه‌رێم بۆ هه‌ستانه‌وه‌و گه‌شه كردن به‌شێكی تر بوون له قسه‌كان .
گفت و گۆی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ، راستگۆیی له گفت و گۆدا ، ئیداره دانی جیاوازی بێتوند و تیژی ،په‌ره‌پێدانی دیموكراتی هه‌موو ئه‌مانه بۆ هه‌رێم و عێراق گرنگن ، ئه‌و باسی شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاو له ده‌ست دانی 300 هه‌زار كه‌سی كرد كه له ژماره‌ی هه‌موو ئه‌وانه زۆرتره كه ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی دیكه‌دا له ده‌ستی داوه ، به كورتیش له سه‌ر كه‌ركوك و په‌ره پێدانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئه‌و شاره‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخی ئه‌و ناوچانه قسه‌ی كرد .
هه‌رێمی كوردستانێكی به هێزله چوار چێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵ‌دا ئه‌مه رسته‌ی سیلیمان بوو ، ئه‌وه‌شی گرێدا به گفت و گۆی به‌رده‌وام و دایه‌لۆگه‌وه، دانیشتنه‌كه راستگۆیانه‌و رون و ڕه‌وان بوو ، ره‌نگه كێشه ئه‌وه بێت له‌م دانیشتنانه‌دا پێڕانه‌گه‌یت ، كه له سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان هه‌ڵوه‌سته بكه‌یت ، یان ڕه‌خنه‌كانی خۆت له هه‌ندێ كه‌م و كوڕی و كێماسی باس بكه‌یت ، به‌لاَم ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئاكاری گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆیه له‌م ناوچه‌یه ، له پێشتردا ده‌كرێت پۆڵبریمه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵه‌و كێماسی كردبێت ، ئه‌ركی ئه‌وانی دواتر راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانه ، به‌لای منه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی بریمه‌ر " رێكه‌وتنی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان بوو له عێراق " ئه‌وه جگه له پشتكردنه كورد له سه‌ره‌تای روخانی بته‌كانی سه‌دامدا .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ریكیه‌كان كێشه‌و گرفتی دیكه‌شیان هه‌یه له‌م ناوچه‌یه كه ده‌كرێت روون و ڕه‌وان پێیان بووترێ و شه‌رمیان لێنه‌كرێت، به تایبه‌ت ناكرێ كورد ئه‌و راستیانه نه‌ڵێت ، چونكه كورد له هه‌موو ئه‌وانی تر راستگۆ تر بووه له دۆستایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .
PM:12:37:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 1343
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی