ئایا تره‌مپ كورد ده‌ناسێت ؟
لەتیف فاتیح فەرەج
كورده‌كان له جوله‌كه زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ن دۆستی ئه‌مه‌ریكا بن ، دۆستایه‌تی كورد بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر په‌یوه‌ست نیه به ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر جیهانه‌وه ، په‌یوه‌سته به‌و ده‌ورو به‌ره‌وه كه‌كورد هه‌یه‌تی ، ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ی كورد‌و كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ، كورد هه‌میشه گومانی له‌و ده‌ورو به‌ره‌ی هه‌یه ، نه‌ك گومان بگره ترسیشی لێیان هه‌یه ، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌كورد هه‌میشه به دوای دۆستی دورتردا بگه‌ڕێت ، بۆ دۆست په‌یدا كردنیش هه‌موو رێیه‌ك تاقیبكاته‌وه ، به‌رده‌وام ئومێدیشی به‌وه هه‌بێت كه سه‌رۆكه‌كان ده‌گۆڕێن جا له ئه‌وروپا یان له ئه‌مه‌ریكا ،
ئه‌وانه‌ی كه‌دێن كورد بناسن ، یان له ده‌سته‌و تاقمه‌كه‌یاندا كورد ناس و كورد دۆست هه‌بێت ، له پێش هه‌ڵبژاردنی تره‌مپا كورد به ترس و گومانه‌وه سه‌یری دۆناڵد تره‌مپیان ده‌كرد ، من زۆر پێش ده‌رچوون و یه‌كلابوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بڕوام وابوو تره‌مپ ده‌رده‌چێت ، بۆ ئه‌مه‌ش پێش ده‌رچوونه‌كه‌ی یه‌ك دوو وتارم نووسی ، ته‌نانه‌ت ته‌نیا كه‌س بووم وتم ده‌رده‌چێت ، هه‌ندێك گاڵته‌یان پێده‌هات ، من وتم له‌به‌ر دوو هۆ ده رده‌چێت یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكیه‌كان حه‌زیان به جیاوازیه ، دووه‌م ئه‌م پیاوه ئاوه‌زێكی سه‌رمایه‌دارنه‌ی هه‌یه ، دیاره به‌ڵێنه‌كانیشی زۆر گه‌وره بوون هه‌رچه‌ند جێ به‌جێ كردنیان ئه‌سته‌م بوو ، به‌س ئه‌مه‌ریكیه‌كان وتیان با ئه‌مه‌ش بێت .
له‌و كاته‌دا سه‌یرم به‌وه ده‌هات زۆر بیریار‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له ته‌ك ده‌رچوونی تره‌مپا نه‌بوون ، ته‌نانه‌ت « تۆماس فریدمان « داوای له خه‌ڵك ده‌كرد ده‌نگ به‌و پیاوه نه‌ده‌ن ، ترسه‌كه‌ی كورد له‌وه‌وه بوو گوایه هیلاری باشتر كورد ده‌ناسێت ، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك راستی تیا‌بوو ، لانی كه‌م هیلاری چه‌ند جارێك له ته‌ك سه‌ركرده‌كانی كوردی باشورا دانیشتبوو ، به‌ڵام تره‌مپ له‌وه‌ناچێت تا ئێستاش دوو كوردی بینیبێت ، ئه‌مه گرفته ، له كاتێكا كورد له سه‌رده‌می تره‌مپا خزمه‌تی زۆری به‌ئه‌مه‌ریكا كردووه ، هه‌ڵبه‌ت شه‌ڕی داعش گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به‌ئه‌مه‌ریكا كه كورد له رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش له كاتێكا ده‌وڵه‌ته‌كان له به‌رده‌میدابه چۆكدا ده‌هاتن .
راسته ئیداره‌ی تره‌مپ به چه‌ك و چۆڵ هاوكاری زۆری كوردی كردووه ، هه‌روه‌هابه‌رده‌وام نوێنه‌ری له گه‌ڵ كوردا له‌سه‌ر هێڵ بووه ، به‌ڵام تا ئێستا د‌رك به ناسینی كورد ناكرێت لای تره‌مپ ، ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه تا ئێستا تره‌مپ نه‌یتوانیوه به وردی دیراسه‌ی بار‌و دۆخی كورد بكات ، یان گوێ له كورد بگرێ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئه‌م شڕۆڤه نه‌كردن و گوێ نه‌گرتنه كوردی ناچار كردووه ، به دوای خه‌ڵكی تردا بگه‌ڕێت ، وه‌ك روداوه‌كانی دوای 25ی 9ی باشوری كوردستان و پێشتریش ، من بڕوا ده‌كه‌م ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ كوردی ناچار كردووه ، په‌نا به‌رێته به‌ر ڕوسیا‌و خه‌ڵكی تر ، ته‌نانه‌ت كۆمپانیا روسیه‌كانیش له‌و روانگه‌یه‌وه كاریگه‌ریان زیاتر ده‌ركه‌وتوه له هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رچه‌ند له هاتنی كۆمپانیانه‌وتیه‌كاندا ئه‌مه‌ریكاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیاو خه‌ڵكانی تریش وه‌ك خاوه‌نی پشك سه‌یری ناوچه‌كه‌یان كردووه .
بۆ ئێستای تره‌مپ زۆر گرنگه ، هه‌م بۆ خۆی هه‌م بۆ ئیداره‌كه‌ی كه وه‌فدی كوردی هه‌ردوو به‌شی رۆژئاوا‌و باشور ببینێت ، ئه‌م به‌د حاڵی بوون و نه‌ناسینه كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی دۆستایه‌تی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا ، كه‌من لام وایه ئه‌م دۆستایه‌تیه گرنگه هه‌بێت ، هه‌روه‌ك چۆن كاتی خۆی هینری كیسنجه‌ریش هه‌مان بۆچوونی هه‌بووه ، بۆ به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی .
PM:03:13:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی