حه‌شدی شه‌عبی ڕابگرن
لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و هاوپه‌یمانان
حه‌شدی شه‌عبی میلیشیایه ، میلیشیایه‌كی ده‌یان گروپ و ده‌سته‌و ملهوڕیشه ،هیچ ناوه‌ندێك نیه په‌یوه‌ست بێت پێیه‌وه ، نه‌سیستانی و نه‌حكومه‌تی عێراق و نه‌فه‌رمانه‌كانی سوپا ، ئه‌م میلیشیافره گروپه له رق و توڕه‌یدا ده‌ست له هیچ ناپارێزن ،ده‌یان راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی ئه‌وان به‌رانبه‌ر سونه‌و كورد‌و خه‌ڵكی دیكه ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ساڵی 2008 و ساڵانی دواتر رێكه‌وتنیان له گه‌ڵ میلیشیا نه‌كردووه‌و له گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری كردویانه ، ته‌نانه‌ت رێكه‌وتنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بیانیش له عێراق -2008، له گه‌ڵ حكومه‌ت كراوه ، بۆیه ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانێتی ، ئه‌م میلیشیایه له خاڵێكا بوه‌ستێنن، فشار هێنان بۆ حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایه له به‌ر پرسیاره‌تی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌نگی دژی داعشه ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رپرسیارن له هه‌ر دڵۆپه خوێنێك كه حه‌شد بیڕێژێت .
2
ئه‌ركی سیستانی و عه‌بادی و حكومه‌تی عێراق
ئه‌گه‌ر بڕیاره ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دیموكراسی بونیاد بنرێت ، ئه‌گه‌ر بڕیاره به یه‌ك ره‌نگ سه‌یری هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته بكرێت له هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا ، ئه‌وا ئێستا دوای كۆتاهاتنی كاری حه‌شد له شه‌ڕی دژی داعش ، ئیدی كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌و پێویسته ئه‌و هێزانه له چوار چێوه‌ی سوپای عێراقدا رێك‌بخرێن و كۆتای به كاره‌كانیان بهێنرێت ، وه ك میلیشیا ، له راستیدا وه‌ك چۆن عه‌لی سیستانی به‌رپرسیاربوو له ئاماده‌كردن و سازدانی ئه‌و هێزه‌و ناساندنی له پارله‌مان ، ئێستاش ئه‌ركی ئه‌وه هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه‌وداوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان بخاته به‌رده‌م پارله‌مانی عێراقی ، ئه‌ركی پارله‌مانیشه كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان بكات .
3
ئه‌ركی سه‌رانی حه‌شد
سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی ، هه‌موو ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی نێو ئه‌و هێزانه پێویسته ئیدی له خاڵێكا بووه‌ستن و زیاتر عێراق به‌ره‌و هه‌ره‌س و لێكترازان و وێرانی نه‌به‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه خۆیان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ، میلیشیاكانیان رێكبخرێت و بخرێته چوار چێوه‌ی سوپاوه ، له كوردستان ئه‌زمونی تاڵی له‌و جۆره چ له سه‌ر ده‌می به‌عس چ دواتردا هه‌یه ، له دوا جاردا به زیانی گه‌وره كۆتاییان دێت .
4
ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم :
پێویسته كۆی پێشێلكاریه‌كانی حه‌شد ئه‌وانه‌ی به به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنت هه‌ن بدرێنه ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقی و پارله‌مانی عێراق و هاوپه‌یمانان وله‌و رێگه‌یه‌شه‌وه كار بۆ وه‌ستاندنی سته‌مكاری ئه‌و هێزه‌بكرێت ، كه له چه‌ند رۆژی رابردودا له هه‌ندێ شوێن كاری بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان كردووه و پێشێلكاری زۆریشی كردووه .
5
له باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی حه‌شده‌وه رۆڵی خه‌ڵك
حه‌شدی شه‌عبی به تایبه‌ت له ناوچه پێكناكۆكه‌كان ، پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل كردووه ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و په‌روه‌رده‌كوێرانه‌ی حه‌شده‌وه به تایبه‌ت له شارۆكه‌ی خورماتوو ، من كه ئێستاخه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنتم له سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی حه‌شد له چه‌ند رۆژی رابردودا هیچ هه‌واڵێك هێنده‌ی ئه‌و كاره‌ساته ئازاری نه‌دام ، كه چه‌ند كه‌سێكی حه‌شد به به‌رچاوی باوكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ویش له تاوانا خۆی و هاوسه‌رو كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت ، ئێستا كوڕێكی ئه‌و خانه‌واده‌یه له شوێنێكی پارێزراوه‌وئاماده‌ی گێڕانه‌وه‌و باسكردنی ته‌واوی چیرۆكه‌كه یه .
6
سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان ، له شه‌ڕدا له په‌نا سته‌مكاری و خوێن رشتنه‌وه نوكته‌ش دروست ده‌بێت ، له كه‌ركوك گه‌ڕه‌كێك هه‌یه ناوی په‌نجا عه‌لی " په‌نجه عه‌لی " یه سه‌باره‌ت سه‌ركه‌شی و خه‌راپی مامه‌ڵه‌ی حه‌شد نوكته‌یه‌ك باس ده‌كرێت ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر په‌نجا عه‌لی ، په‌نجا عومه‌ر بوایه ، ئێستا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌كه خانوی به پێوه نه‌مابوو، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ رقی ئه‌و میلیشیا شیعه یه له ناوی عومه‌رو سونه ، كه رقه‌كه راستی تیایه و پێشتریش هه‌موو عومه‌ره‌كانی به‌غدا یان هه‌ڵاتون یان كوشت و بڕكراون، یان ناوی خۆیان گۆڕیوه ، له فه‌یسبووك هاوڕێیه‌كمان بۆ نوكته نوسیویه‌تی ئیتر من هاوكارنیم و عه‌لیم .
7
بڕوای ته‌واویشم به‌وه هه‌یه ده‌بێت زمانێك بۆ گفت و گۆ له گه‌ڵ ئه‌و میلیشیایه بدۆزرێته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌بێت میلیشیاكانی خۆیشمان بكرێنه هێزێكی نیشتمانی .
PM:06:42:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3870
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی