دیمه‌نه هه‌ره تاڵه‌كان
لەتیف فاتیح فەرەج
1
هه‌موو شتێك له ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا ڕوویدا ،یانی ده‌كرێت بڵێین له چاو تروكانێكا ، سه‌عات چواری شه‌و ته‌له‌فونم بۆ خزمێكم كرد ته‌ققه بوو وتم له كوێن وتی لای به‌شیر ، چه‌ند سه‌عاتێ دواتر له ئیسكانی كه‌ركوكه‌وه ته‌لم بۆ كرد ، وتی وا له له‌یلانم ، هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی پێش‌و كه‌متر گه‌یشتبوونه قه‌ره‌هه‌نجیر .
2
سه‌رم له نوسینگه‌ی كه‌ی ئێن ئێن دا و هه‌واڵم پرسین ، به ته‌له فون پێیان وتین بێ شه‌ڕ گه‌یشتنه فه‌یله‌ق " گه‌ڕه‌كی كورد نشینی فه‌یله‌ق " به ته‌له‌فون به هاوڕێیه‌كم وت دێین قاوه‌یه‌ك ده‌خۆینه‌وه ، به‌ڵام كه گه‌یشتین ئیتر هیچ بوارێك بۆ قسه‌ش نه‌مابوه‌وه .
3
سیماكه له رۆژی كۆتای دنیا ده‌چوو ، به چه‌ند ریزێك ئۆتومبێل هه‌موو خه‌ڵكی ئازار زه‌ده بوون به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه بون ، هه‌ندێك ئافره‌تی چاو به فرمێسكم بینی ، دڵم پڕ بوو ئیتر وه‌ڵامی مۆبایلم نه‌دایه‌وه "وتم خودایه ده‌بێ ئه‌م مێژوه تاكه‌ی ئاوا ڕێ بكات .
4
دیمه‌نه‌كه له‌ده‌ره‌وه ی شار به‌و جۆره بوو ، هه‌ره‌سی ئه‌و هێزه زۆره بێسه‌رپه‌رشته ، زۆری ئازاردام ، ئێمه به ڕێوه بووین خزمێكم وتی له رێی به‌غدا ئاهه‌نگه‌و به‌رده‌م به‌ره‌ی توركمانیش ئێستا شای لۆغانه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی چه‌ند رۆژله‌مه‌و به‌ر ده‌بابه‌یان به خوێوه ده‌خوارد باره‌گاكانیان به جێهێشتووه .
5
له ناو كه‌ركوك هیچی ئه‌و تۆ نیه ته‌ق و تۆقی كه‌م ،جگه له‌وه‌ش هه‌ندێ ته‌ق و تۆقی خۆشی توركمان و عه‌ره‌ب هه‌یه‌و هیچی تر ، گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان زیاتر خه‌ڵك جێیان هێشتووه و زۆر كه‌م عه‌ره‌ب و توركمان له شار ده‌رچوونه .
6
ئاخۆ دوای ئه‌م روداوه جه‌رگبڕه ، دوای شه‌هیدبوونی ده‌یان پێشمه‌رگه ، له‌سه‌ری سه‌ره‌وه كه‌س ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه ، یان جارێكی تر پێمان ده‌ڵێن ، ئه‌مه په‌رده‌یه‌كی تره له په‌رده‌ی شانۆگه‌ری شكست ، كه ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه .
7
ئێستا كاریگه‌ری نامه‌كه‌ی تیله‌رسن ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌شتان بیر نه‌چێت نه‌بوونی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه.
8
سبه‌ینێ هه‌موو ده‌چینه‌وه كه‌ركوك و ده‌رگای مۆڵ و چێشتخانه‌و چایخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه ،به‌ڵام بیره نه‌وته‌كان وه‌ك جارانیان لێنایه‌ته‌وه .
9
چه‌ندین مانگ پێش ریفراندۆم وتم به ریفراندۆم كاره سات ڕووده‌دات و چه‌ندین شوێن ده‌دۆڕێنین ، كه ریفراندۆم كرا ، تڕو منه‌تی دنیایان به سه‌ردا كردین ، هێشتا مانگێ به‌سه‌ر ریفراندۆمی " فه‌ن و فنونا" تێنه‌په‌ڕیووه .
PM:08:13:16/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2302
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی