له په‌نجه راوه‌شاندنه‌وه بۆ دانیشتن
لەتیف فاتیح فەرەج
من تا سه‌ر ئێسك پشتگیری له بارزانی ده‌كه‌م بۆ په‌شیماننه‌بوونه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ، وه‌ك ئیسماعیل بێشكچیش ده‌ڵێم "با نه‌وه‌كانی سبه‌ی نه‌ڵێن باو باپیرمان كاره‌كه‌یان ته‌واو نه‌كردو بۆ ئێمه‌یان به جێهێشت" به‌لاَم چی كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تداری بكرێت ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بارزانی ده‌یگوت " دیموكراتی فیدراڵی پێكه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه ده‌بێت " هه‌موومان په‌نجه راوه‌شاندنه‌كانی بارزانیمان بیره كه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ده‌یگوت ئێمه ریفراندۆم ده‌كه‌ین و چی ده‌بێت باببێت ، ئه‌وه‌شمان بیره كه ته‌نانه‌ت بۆ ناوخۆی هه‌رێم كه‌مترین هه‌وڵی نه‌دا بۆ یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی ، ئه‌و ته‌وقه‌یه‌ی فڕگه‌ی سلێمانی لێده‌ربچێت كه له گه‌ڵ كاره‌كته‌ره‌كانی گۆڕان كردی هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بوو گۆڕان په‌راوێز بخات و نه‌یهێڵێت ، بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له برۆكسل ئه‌وانی به ئاژاوه گێڕ ناوبرد ، ئاژاوه گێڕه‌كان وئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیانن، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو بایكۆتی ریفراندۆمیان كرد ، وێڕای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ڵكی خۆی سه‌ر پشك و ئازاد كرد‌و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌نگی به به‌ڵێ دا‌و دوای به‌ڵێ كه‌ی ئه‌ویش رێژه‌ی به‌شداری دوو هێنده زیادی كرد به تایبه‌ت له گه‌رمیان و سلێمانی و ده‌ورو به‌ری .
بارزانی پێش 25ی 9 له دهۆك پێشنیازی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه ، حسابی بۆ توركیا‌و ئێران و عێراق نه‌كرد ، دوای 25ی 9له سلێمانی له ته‌ك ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌یاد عه‌لاویدا دانیشت ، دانیشتن له ته‌ك نوجه‌یفی یان عه‌بادی ، دانیشتن له گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا یان عه‌لاوی ، ئه‌مه هه‌ر پرسیاره‌و هیچی تر ،له راستیدا من لام وایه هه‌وڵدان بۆ دراوسێیه‌تی باشیش پێویستی به گفت و گۆو دانیشتنه ، لێ قسه‌ی من له سه‌ر ئاستی دانیشتنه‌كه‌یه ، گه‌لۆ كامیان دانیشتنێكی كاریگه‌ره ، دانیشتن له گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا بۆ دانوستان یان عه‌لاوی و نوجه‌یفی ، ئه‌مه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه‌یه، قسه له سه‌ر ئه‌وه‌شه چۆن ده‌كرێت ، ئه‌ردۆغان له دۆست و شه‌ریكێكی ستراتیژیه‌وه وه‌ك باسده‌كرا ببێته ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌خته، ئه‌وه چۆن نه‌توانراوه وێڕای ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وت و قازانج و شیرینی و دیاریه قه‌ناعه‌تی پێبهێنرێت؟.
ئێستا كامیان گرنگن په‌نجه راوه‌شاندن و هه‌ڕه‌شه یان داوای دانیشتن كردن ، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ته‌كه هه‌ڵنه‌گیرێت بۆ سه‌رده‌م و زه‌مانێكی تر!! .
سه‌ركه‌وتنی راستی له پێكه‌وه‌یی ناوخۆدایه ، تیمه‌كه هه‌موو پێكه‌وه بن به ئاسانی شكست ناخۆن .
AM:10:45:08/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3675
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی