دوێنێ هه‌ڵه‌بجه‌م به‌جێهێشت
عادل باخه‌وان
30 ساڵ له‌مه‌وپێش، چه‌ند کاتژمێرێک پێش 16ی مانگ، گه‌نجێکی تاز پێگه‌یشتووبووم. له‌گه‌ڵ باوک و دایک و برا و خوشه‌که‌کانم و چه‌ند خێزانێکی دیکه‌دا، سواری گه‌ڵابه‌یه‌کیان کردین. به سیرواندا تێپه‌ڕین، پردی زه‌ڵم تۆپبارانده‌کرا. به‌ره‌و سه‌ید سادق و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سلێمانی. براگه‌وره‌که‌م و ئامۆزایه‌که‌م له شار به‌جێمابوون.
چه‌ند کاتژمێرێک دواتر، برا عه‌ره‌به‌کانمان له به‌غاوه هاتن و کیمیابرانیان کردین. له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکدا، 5 هه‌زار که‌سیان شه‌هیدکردین، 10 هه‌زار که‌سیان بریندارکردین و پاشان شاره‌که‌شیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختکرد. له‌نێو شه‌هیده‌کاندا ئامۆزاکه‌م که ته‌مه‌نی نه گه‌یشتبوه 15 ساڵ و له‌نێو برینداره‌کانیشدا براکه‌م که له‌ژێر زه‌بری کیمیاویدا هێزی بینی له‌ده‌ستدابوو، دواتر له ئێران چاره‌سه‌ر کرا...
له‌و چه‌رکه‌ساته‌وه و تا ئێستا و له‌داهاتوشدا و بۆ هه‌میشه، هه‌ستکردن به عێراقی بوون و هه‌ستکردن به ناپاکی یه‌ک ئاڕاسته‌یان وه‌رگرت...تۆ چ مه‌خلوقێکی, هه‌ڵه‌بجه‌ت هه‌بێت و تائێستاش عێراق به وڵاتی خۆت بزانیت ؟ تۆ چ مه‌خلوقێکیت جوله‌که بیت و پێتوابێت پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ نازیه‌کاندا باشترین بژارده‌یه ؟
چه‌ند گوناهیت که تۆ پێتوابێت جیاوازی له‌نێوان به‌غای سه‌دام و به‌غای به‌عه‌بادیدا هه‌یه ؟ چه‌ند گوناهیت گه‌ر پێتوابێت، له‌به‌رامبه‌ر تۆی کورد دا، عه‌بادی و سه‌دام خاوه‌نی یه‌ک سیستمی بیرکردنه‌وه و یه‌ک یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی و یه‌ک خه‌یاڵدانی کوشنده نین ؟
PM:12:45:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی