تاوانی ئەوان و تۆمەتی سەر من
ئاوات عەلی
- وەزیریک داهات و سامانى گشتی بەهەردەدات و دەیدزێت، لە بری وەزیرەکە من دادگایی دەکرێم.
- کۆنە وەزیرێک حەفتاو پێنج هەزار مەتر دووجا زەوی لەسەر تاپۆ دەکرێت، لەبری کۆنە وەزیرەکە من دادگایی دەکرێم.
- دادەیەک زەوی خەڵک داگیر دەکات، لە بری دادەکە من دادگایی دەکرێم.
- چەند پزیشکێک دەرمانی هەڵە بۆ نەخۆشێک دەنوسن لەبری پزیشکەکان من دادگایی دەکرێم.
- تاقیگەی نەخۆشخانەیەک پشکنینی هەڵە بۆ نەخۆشێک دەکات لە بری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە من دادگایی دەکرێم.
- کەسێک دەفڕێنرێت و لێی دەدرێت و برینداردەکرێت، لە بری فڕێنەران من دادگایی دەکرێم.
- هەوڵی تیرۆری کەسێک دەدرێت لە بری تۆمەتباری هەوڵی تیرۆرەکە من دادگایی دەکرێم.
من سەرۆک و دەسەڵاتداری وڵات و بەرپرسی ئەو کەسانە نیم... من بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیم... ئەوان ئەنجامدەری تاوان و منیش تۆمەتباری سەرەکیم.... بژی سەروەری یاسا.
PM:06:37:09/05/2017
ئهم بابهته 5452
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی