(پوتن)تان لێ نەبێتەوە بە گەریلا

‌سەردار عەبدوڵڵا

کە ئەم ئێوارەیە روسەکان دیسانەوە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر بە هێرشی تورک لە رۆژئاوا دەربڕی، لەبەر چاوی کاڵی ئێمە نیە، تەنها و تەنها پەیوەندی بەبەرژەوەندی خۆیانەوە هەیە:

- روسەکان پەلەیانە بگەنە رێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای نۆڤەمبەر.

- ئەمریکا ئەم سەغڵەتیەی روس تێدەگا بۆیە فشار بۆ رێککەوتنی باشتر دەکات..

- لێرەوە ئەردۆغان، بای داوەتەوە و رایگەیاند کە ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا هاوکار بێت بۆ رزگارکردنی (رقە) لە داعش.

- ئەمەش هێندەی تر روسەکانی سەغڵەت کردوە، بۆیە بەم هەڵوێستە بە ئەردۆغان دەڵێن:
ئەگەر لەوە زیاتر بڕۆی چۆن رێمان دای هێرش بکەی، ئاواش لێت دەشێوێنین..
بە ئەمریکاش دەڵێن: ئێمە ئامادەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی هێرشی ئەردۆغان لە رۆژئاوا هاوکارتان بین، ئەگینا دەتوانین لە ئێوەشی تێک بدەین.

- ئەو هەڕەشەیە ئەمشەوی روسەکانیش لەفڕۆکە ئەمریکیەکەی سەر دەریای رەش، ئاماژەی زۆر رونە بۆ پەیامە دو فاقەکەی روس.


AM:09:45:08/09/2016

ئه‌م بابه‌ته 3783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی