پەیامێکی بەپەلە

‌سەردار عەبدوڵڵا


لەم ساتەدا:
ئەگەرەکانی رودانی لێکترازان لە ناوە یەکێتیدا، یاکجار زۆر و خراپن.

رەنگە خراپترینیان، دابەشکردنی کوردستان بێ بۆ سێ پارچەی ناکۆک.

لێرەوە، دەبێ بزانین:

١- کێشەی لەم ئاستەی ناو یەکێتی مەسەلەیەکی ناوخۆیی نیە، چونکە کاریگەری لەسەر سەرجەم کوردستان و گەلەکەی هەیە.

٢- هەمو لایەکی ناو یەکێتی چەکدارن، کە لەم زەمەنی شەعبەویەت و ناعەقلانیەتەدا هیچ ئەگەرێکی خراپ بە دور مەزانن.

پەیامی یەکەم:
سەرکردە و کادیرەکانی یەکێتی، ئەرکتانە بەرپرسیارانە کێشەکە چارەسەر بکەن و، لەم قۆناغەدا یەکێتی بپارێزن.

پەیامی دوەم: بۆ میدیا نابەرپرسەکان، ئێوە بەم شێوازە شەعبەوی و وروژێنەرە زیان بە هەمو گەلی کوردستان و بەرژەوەندیە باڵاکانی دەگەینن، بۆیە تکایە تۆزێک بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
لەم دۆخە ترسناکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا تێدەپەڕێ، دۆخی کوردستان بەرگەی شڵەژانی زیاتر ناگرێت..
سەردار عەبدوڵڵا


PM:04:02:02/09/2016

ئه‌م بابه‌ته 10334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی