یان چاكسازی له تێكڕای پرۆســه‌ی هه‌ڵبژارندا، یاخود بردنه‌وه‌ی زه‌عیم
سەردار عەبدوڵڵا
كاتێك تێڕوانیه‌كان روون بن و ئامانجه‌كانیش دیاربن، ئیدی ئه‌وكات ده‌توانرێت بهێنریته‌دی، دڵنیابوونیش له‌سه‌ركه‌وتن، یان شكسته‌كانی وه‌ده‌ست بێ، به‌ڵام كاتێك تێڕوانینه‌كان ئاڵۆزبن، ئه‌وكات ئامانجه‌كان ناپێكین‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش به‌فیڕۆ ده‌درێن، ئه‌مش له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی ركابه‌ره‌كانمان نه‌كات..
به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره پێویسته ئامانجه‌كان دیاری بكه‌ین كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستای عیراقدا بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئامانج لێدان بێت له‌كۆمسیۆن (به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت)، ئه‌وا ده‌توانین بیانگۆڕین، به‌ڵام ناتوانین گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌رد ده‌ستبه‌ر بكه‌ین، ئاستی ده‌ستپاكی كۆمسیاره‌كان هه‌رچه‌ندیش بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئامانجمان راییكردنی هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش بێت، لێره‌دا كێشه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت، بۆیه پێویسته كاربكه‌ین‌و داوای چاكسازیی بكه‌ین له‌كۆی هه‌موو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌هه‌موو قۆناغ‌و ئامرازه‌كانییه‌وه، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد، پێویسته هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كان، سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌و قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ربۆیه پێویستمان به پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه كه ببێته مایه‌ی چاككردنی سه‌راپای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌شێوه‌یه‌ك بێت بتوانێ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م هه‌ڵه دیاریكراوه‌كان بكات له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا، سه‌رنج و رای تایبه‌تی راشكاوانه‌ی من ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه:-
١-تۆماری ده‌نگده‌ران: هه‌تا تۆماری ده‌نگده‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، كه‌واته حزبه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان ده‌توانن ده‌نگی مردووه‌كانیش بكه‌نه نێو سندوقه‌كانی ده‌نگده‌رانه‌وه به‌پێی (تیۆری وه‌فاداریی شۆڕشگێڕانه) هه‌روه‌كو عادل ئیمام له‌شانۆگه‌ری (الزعیم)دا، داوایكرد ده‌نگی مردووانیش بخرێته سندوقه‌كانی ده‌نگده‌رانه‌وه به‌قازانجی زه‌عیم.
هه‌ربۆیه ده‌بێت میكانیزمێكی شیاو بدۆزرێته‌وه بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، له‌پێناوی جێبه‌جێكردنی بڕوابوون به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای (یه‌ك ده‌نگ بۆ یه‌ك كه‌س)..ئه‌وه‌ی له‌عیراقدا ئێستا ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك هه‌یه چه‌ندینجار ده‌نگ ده‌دات.
٢-پرۆسه‌ی ده‌نگدان: ئه‌مه رێگه خۆشكه‌ره بۆ ساخته‌كارییه‌كی زۆر، هه‌ربۆیه پێویسته میكانیزمێكی ته‌كنیكی بدۆزینه‌وه كه ده‌نگدانی چه‌ندباره بنبڕ بكات، هه‌روه‌ها پێویسته وردی و كارایی ئه‌و ته‌كنیكانه مسۆگه‌ر بكه‌ین، نه‌ك دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ته‌كنیكی شكستخواردووی له‌بابه‌تی ئه‌و كارتی ئه‌له‌كترۆنییه‌ی، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كاری پێكرا، له‌كاتێكدا پاره‌یه‌كی هێجگار زۆری بۆ سه‌رفكرا، ئه‌وه‌ش هیچ نه‌بوو جگه‌له‌وه‌ی كه شه‌رعیه‌تی به ساخته‌كاری دا، هه‌روه‌ها رێگه‌ی خۆشكرد بۆ ئه‌وانه‌ی كه بتوانن ساخته‌كاریی بكه‌ن به‌ده‌نگدان بۆ چه‌ندینجار كه هه‌ندێك كه‌س زیاتر له ده‌یانجار ده‌نگیداوه، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیاریكراودا.
٣- ده‌نگدانی تایبه‌ت: ئه‌وه‌ش رێگا ده‌دات به ده‌نگدانی هێزه‌كانی سوپا‌و كاراكته‌ره‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش پێش ده‌نگدانی گشتی به‌دوو رۆژ، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێك ده‌به‌خشێ به زۆرێكیان كه دیسانه‌وه دووباره ده‌نگ بده‌نه‌وه له‌ده‌نگدانی گشتیدا له‌گه‌ل خه‌ڵك.
4-مه‌ره‌كه‌بی وه‌نه‌وشه‌یی: كه ده‌توانرێ زۆر به‌ئاسانی بسڕدرێته‌وه.
5-یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان: له‌زۆر شوێنی جیاجیادا هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی تێدایه، ئه‌گه‌ر بێت‌و تانه‌ی لێبدرایه، له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، ئه‌وا زۆر به‌روونی هه‌ڵده‌وه‌شێنرایه‌وه، تاكه به‌ربه‌ستیش له‌به‌رده‌م تانه‌كه‌دا ئه‌وه‌بوو كه حزبه‌كان رێككه‌وتبون كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ، هه‌روه‌ها رازیش بن به‌و هه‌موو ساخته‌كاری‌و زۆره‌ی كه دواتر تێكڕا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كران، هه‌ربۆیه پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه (ئه‌مه‌ش گوتارێكی دوور‌و درێژی ده‌وێ هیوادارم بتوانم له‌ده‌رفه‌تێكی تردا به‌وردو درشتی له‌سه‌ری بنووسم).
6-دواجار دێینه سه‌ر پێكهاته‌ی كۆمسیۆن‌و یاساكه‌ی: زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین كه كۆمسیۆنی یه‌كه‌م له‌عیراقدا پاكترو بێگه‌ردتر بوو، به‌ڕاده‌یه‌ك كاتێك كه من ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووم، له‌لیژنه‌ی شاره‌زایان بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنه‌كه‌ی ئێستا، به‌هه‌مووانم وت به‌وانه‌شی كه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوون «هه‌وڵبده‌ن كۆمسیۆنه كۆنه‌كه‌ی پێشوو بگێڕنه‌وه كه بریتیبوون له‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پاك‌و بێلایه‌ن، له‌ناویاندا دكتۆر عه‌بدولحسین ئه‌لهینداوی‌و سه‌فوه‌ت ره‌شیدو عادل ئه‌للامی‌و هه‌ندێكیتر، ئێمه‌ش ئه‌وكات رازی ده‌بین به‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
7-پرۆسه‌ی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان‌و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان: ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌گرنگترین قۆناغه‌كانی ساخته‌كاریی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، بۆیه ده‌بێت پلانی چاكسازیی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌جۆرێك له‌خۆبگرێ كه پرۆسه‌ی ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌بچێ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌كو وڵاتانی تر له‌ماوه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژدا رابگه‌یه‌نرێت، بۆیه دواخستنی ئه‌نجامه‌كان بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كانی.
هه‌ركاتێك كه چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و بڕگه ناته‌واوانه كه پێشتر باسمان كردن، به سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زا پاك‌و بێگه‌ردو داهێنه‌رانه‌كانمان، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواره‌كه‌دا بێته‌دی، ئه‌وكات ده‌توانین هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش‌و پاك‌و بێگه‌رد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی گوزارشت له‌ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی عیراق بكات.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌وا هه‌ر ئاڵوگۆڕێك كه ته‌نها له‌كۆمسیۆندا بكرێ، جگه له‌شه‌رعییه‌تدان به به‌هێزه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی زۆر‌و زه‌وه‌ند كه هه‌مان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه..
بۆیه پێویسته دووربكه‌وینه‌وه له‌هه‌موو گرژییه‌كان‌و كار بكه‌ین بۆ دانانی پلانێكی درشت كه له‌سه‌ری رێكبكه‌وین بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كان له‌كۆی هه‌موو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش له‌واده‌ی خۆی دوا بكه‌وێت، نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی‌و نوێنه‌رایه‌تیی نوێ به‌رهه‌م بێنێ، كه به‌شێوه‌یه‌كی روون گوزارشت له ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی ئازادی عیراق بكات، هه‌روه‌ها هاوكاربێت له چاره‌سه‌ركردنی به‌شی زۆری ئه‌و ئیفلیجییه‌ی دووچاری تێكڕای پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه، ئه‌و پرۆسه سیاسییه‌ی كه وایلێهاتووه كه جگه له‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌موچاوو هه‌مان هاوكێشه سیاسییه فه‌قیرحاڵه‌كان هیچی دیكه پێشكه‌ش ناكات.
ئه‌سعه‌د جه‌باری له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه
سه‌رچاوه: سایتی ئیلاف
PM:01:00:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4146
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی