تورکیا شێرپەنجەی سەردەمە

‌فایق گوڵپی


لە کاتێکدا دەسەلات و کۆمەڵگای وڵاتانی جیهان بروایان بە پیوانەی دیمکراسی و ئازادی رادەربرینی گروپی سیاسی وپیکهاتەی کۆمەلایەتی گەشە دەکات، ریز لە نوینەرانی خەڵک و هیزە سیاسیەکانی خۆیان دەگرن، تورکیا زیاتر بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی پیشیلدەکات.ژمارەی زیندانەکانی زۆرتردەکات، زۆرترین کەسی سیاسی زیندانی دەکات، بەرپرسی شارەوانی دەردەکات و کەسانی سەر بە حزبی دەسەلاتدار لە شوینیان دادەنێ، پاریزبەندی لە پەرلەمانتاران دەسێنێتەوە و زیندانیان دەکات.
لە کاتێکدا هەموو دەوڵەتانی جیهان خۆیان بەدوردەگرن بریار بدەن سوپای ولاتەکەیان بۆجەنگ رەوانەی ولاتانی تر بکەن، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بێ مەرج و پیوانە سوپاکەیان بۆ شەڕی نارەوواو بۆ دەستخستنە ناو کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ترەوە رەوانەی سوریا و لیبیا و عیراق دەکەن و شەری ئەو ولاتانە گرانتر و خویناویتر دەکەن.
ئەم سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکیانەی تورکیا لە هزری شۆڤینی و فاشیانەی دەسەلاتی تورکیاوە سەریهەلداوە، بە سیستەمی باوی ئەمرۆی جیهان نامۆیە،شیرپەنجەی سیستەمی حوکمڕانی ئەمرۆی جیهانە.
ئەو کۆمەلگایەش کە لەسەر گوێگرتن لە گورانی کوردی گەنجی کورد دەکوشێت و لەسەر هەڵکردنی ئالای کوردستان فەلاقەی میوانەکانی دەکات، لە لایەن دەسەلاتی تورکیای دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ بە شۆڤینیزم و فاشیزم پەروەردە دەکریت و شیرپەنجاوی کراوە. شیرپەنجە نەخۆشییە،دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکریت،دوای ئەوە دەرمانی کیمیاوی و تیشکی بۆ بەکاربێت تا جاریکی تر سەرهەڵنەداتەوە. کە دڵخۆشم کە کوردی ئازاد، ئەو کوردەی گۆرانکاریی لە هزری مرۆڤی رۆژهەڵاتی ناوەراست دروستدەکات،وەک پزیشکیکی کارامە نەشتەرگەری بۆ ئەو شیرپەنجەیە دەکات.


PM:01:23:05/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی