‌شەڕ؛ چارەسەری هیچ شتێک ناکات،
PM:06:05:13/02/2021
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر

شەڕ؛ چارەسەری هیچ شتێک ناکات، تەنها دەتوانێت ئەوەی ئاشتیی بەدەستیهێناوە لە باریببات، ئەزمونی مێژوو بەتایبەتیی سەد ساڵی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە: نە دەوڵەتانی ناوچەکەو دنیا دەتوانن بە چەک و هێزو شەڕ؛ کورد لە ناوبەرن، نە کوردیش دەتوانێت هەموو مافەکانی بە چەک و هێزو شەڕ بەدەستبێنێت.
کاتی ئەوەیە بە هێزی لۆژیک نەک لۆژیکی هێز؛ هەموو میللەتان و دەوڵەتانی ناوچەکە، لە ڕێی گفتوگۆو میکانیزم و زەمینەی ئاشتیانەوە، ئارامیی و ئاسایش وسەقامگیریی بێننەکایەوە، متمانە لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا؛ دور لە ڕەتکردنەوەی یەکتریی و نیازی ملکەچپێکردن و خۆسەپێنیی، دروستبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئابوریی ئەم ناوچەیە ببوژێتەوەو ببێتە مایەی پاراستنی ئاسایش و ئابوریی هەموو جیهان.
ئاشتیی لە عەقڵەوە سەرچاوە دەگرێت و لە مرۆڤ نابێتەوە، شەڕ پشت بە چەک دەبەستێت و ناتوانێت ببێت بەبەشێک لە مرۆڤ
ناوچەکە زەمینەی ئاشتیی دەخوازێت نەک شەڕ، گەردون ئاشتیی لێکەمە نەک شەڕ، ئایندە ئاشتیی دروستیدەکات و دەیپارێزێت؛ نەک شەڕ.
بەڵێ بۆ ئاشتیی..
نا بۆ شەڕ..


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.