ئومێده‌كانی شوبات
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
ڕێژوان، سوركێو، گه‌رمیان، شێرزاد، بیلال، حه‌مه‌ڕه‌شی، ئومێد، سه‌ركار، هه‌ردی...
ده‌نگتان، زه‌نگتان، ڕه‌نگتان، بۆته هاوار و زایه‌ڵه‌و ڕوخساری ئازادیی..
پێنج شوباته، خوێنێك ده‌ڕوات، دادێك له‌ده‌ستی بێدادیی، تفه‌نگێك به ده‌ستی نامه‌ردیی، ژیانێك به ده‌ستی مه‌رگه‌وه، خۆرێك له پشتی هه‌وره‌وه، دێن و ده‌چن، به‌دوای سۆراغی هه‌نگاوو هه‌ناسه‌و هیواتانه‌وه‌ن، ئێوه نوێنه‌ری ناكان و شكێنه‌ری بته‌كان و ئازادكه‌ری كۆیله‌كانن، ئێوه ئیراده‌ی گۆڕان و هه‌ناوی ڕیفۆرم و باڵی باڵای تێكۆشانێكی مه‌ده‌نین كه ئه‌م كائینه ده‌كه‌نه‌وه به ئینسان و كه به‌ها ده‌ده‌نه‌وه به‌هه‌موو بوون.
هه‌رچی گوله‌ی پرژاو هه‌یه، هه‌رچی خوێنی ڕژاو هه‌یه، هه‌رچی شوشه‌ی شكاو هه‌یه، هه‌رچی به‌ردی هاوێژراوه، هه‌رچی شه‌قامی كوژراو‌و هه‌رچی مافێكی خوراوو هه‌رچی گوڵی ژاكاو هه‌یه، چاویان، دڵیان، هه‌ستیان، نه‌ستیان، بیر‌و گوفتارو كرداریان، له جوڵه‌ی ڕۆحی ئاسوده‌و له ئازایه‌تیی وره‌و له هێزی هه‌نگاوتان ناوه.
ئێوه پێش زه‌مه‌ن كه‌وتبون، ئێوه به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن، هاتبوون، په‌یامبه‌رانی ڕه‌وایه‌تیی داواكان و ئۆرگانی مافه زه‌وتكراوه‌كان بوون، ئه‌و گوێیانه‌ی ده‌نگی پڕ هاوارتانی نه‌بیست، ئێستایش كه‌ڕه، ئه‌و چاوانه‌ی ده‌ستی به‌رزی داواكانتانی نه‌بینی، ئێستایش كوێره، بێزه‌ین و بێبه‌زه‌یی و بێبه‌رنامه‌و بێپلانه، هه‌ر ڕۆژه‌ی قه‌یرانێك ده‌خوڵقێنێ و هه‌ر ڕۆژه‌ی سامانێك زایه ده‌كاو هه‌ر ڕۆژه‌ی كۆستێك ده‌كاته‌وه به وڵات‌دا، ڕۆژێك شوبات، شه‌وێك ئیجه‌و ئێواره‌یه‌ك سۆرانی مامه حه‌مه و به‌یانیه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان، سات نه‌ماوه تاوان خۆی تێهه‌ڵنه‌سوێت و شوێن نه‌ماوه نه‌سوتێت، كاسه‌ی ئاشتیی ماڵ به‌تاڵ و گیرفان به‌تاڵ، به‌رمیل به‌تاڵ، بانك به‌تاڵ و كار به‌تاڵ و خه‌ڵك به‌تاڵ و ئاش، به‌تاڵ..
كۆت زۆر‌و به‌ند زۆر‌و بایكۆت زۆر، هه‌ناسه كورت و ته‌مه‌ن كورت، ده‌سه‌ڵات درێژ، ده‌ست درێژ‌و زمان وه‌كو شیری كێلانه‌ی لاقه‌دیان، درێژ درێژ..
بێكه‌س وتی، ئێوه‌ش وتتان:
"واوه‌ته‌ن دیسان به مه‌حزونیی ئه‌ڵێ ئه‌ی لاوه‌كان
بۆچی وا ماتوو مه‌لولن، به‌سیه‌تی شین و گرین
ڕۆژی تێكۆشانه، ساده‌ی هیممه‌تێ، تاكو زووه
به‌شكو له‌م حاڵه نه‌جاتمان بێ و له دیلیی ده‌ربچین
گه‌رچی هه‌ندێ كه‌س خه‌ریكن ورگ و گیرفان پڕئه‌كه‌ن
شه‌و به‌بێ خه‌م سه‌ر ئه‌نێنه سه‌رسه‌رین، هه‌ر سه‌رسه‌رین
پیاو ئه‌بێ دایم خه‌می قه‌وم و وڵاتی خۆی هه‌بێ
ئه‌و كه‌سانه‌ی بێخه‌من حاشا نه‌وه‌ی ئه‌م خاكه نین".
شه‌هیدانی شوبات و ئازار‌و ئه‌نفالكراوه‌كانی نیسان، هه‌ڵۆكانی سه‌راو مۆمه‌كانی زانكۆ، ڕێگامان ڕێگاتانه، ئامانجمان ئامانجتانه، هیوامان هیواتانه، ئاشتیی ئومێد‌و یه‌كبوون ئاوات و ده‌ستتان چه‌كی ده‌ستمانه، به‌دیار تاریكییه‌وه دانانیشین، سه‌رمان داده‌گیرسێنین، ئومێد له هه‌ناوی نائومێدیدا ده‌ردێنین.
ئێوه، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگن، له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ران په‌یكی داد‌و ئازادیی ده‌هێنن و له‌گه‌ڵ شه‌هیدان ڕێده‌كه‌ن، سه‌ری سته‌متان به بنی كه‌وشه‌كانتانه‌وه ناوه، پێتان له قوڵایی زه‌ریاو سه‌رتان به ئه‌خته‌ری خۆره‌وه گیرساوه، پیره‌مێرد وتی، ئێوه‌ش وتتان، ئێمه‌یش ده‌ڵێین:
"ئه‌ڵێن پیاوێ له به‌فراما نه‌مرد ئاگرێكی دووری دی
له‌لای من نائومێدی كفره، ئه‌م ئاگره‌ی دڵم بوو، دی"
PM:06:07:16/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 4178
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی