له‌خه‌وما، به ڕوخسه‌تی مامۆستا جه‌میل سائیب
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
دوای ئه‌وه‌ی به په‌كخستن و داخستن و ڕاگرتن و ڕێگرتن و هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندن، نه‌توانرا شكۆی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌ینببرێت، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وای ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ریی له كوردستاندا ده‌ستیپێكردووه، ئامانج لێی شكاندنی شكۆی په‌رله‌مانتاران و زانا دانا و توانا ئایینییه‌كان و ده‌سته‌بێژه بوێره‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
ئه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییان به ده‌ستبردن بۆ گیرفان و خوان و ژیان و ده‌ره‌تانی هاووڵاتیان، شێواند، ئێستا خه‌ریكیی شێواندنی ئاسایش و ئارامیی تاكه تاكه‌ی كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵگایشن، ته‌نها ئیدانه‌كردن و ڕیسواكردنی ئه‌م هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تانه به‌سنین، به‌ڵكو پێویسته به‌ر له هه‌ر كه‌سێك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریی هه‌موو مێدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان،
بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێرو له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ ئه‌م دۆخه نایاسایی و نائاساییه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ر له‌هه‌ر شوێنێكی تر، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و سنورێك بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی په‌خشكردنی ترس و تۆقاندن و شكۆشكاندنانه دابنێت، بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه ڕه‌تبكاته‌وه و ئه‌و سه‌رانه‌و باج و ڕسوماتانه‌ی نایاساییانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر شانی خه‌ڵك، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بڕیارێك ده‌ربكات كه هه‌ر كه‌سێك به‌ناهه‌ق و ناڕه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا، ده‌ست بۆ هه‌ركه‌س به‌رێت، به ١٥ساڵ زیندانی بكرێت، پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ڕۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بكاته ڕۆژی هه‌ڵبژادنی په‌رله‌مان و كاراكردنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان، داهاتی وڵات ئاشكرابكات و هاووڵاتیان به‌شداركات له پشكی داهاته نیشتمانییه‌كانی وڵات‌دا.
هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كانی تر یه‌كبخات و كۆتایی به ده‌ست و ده‌خاله‌تی حیزب بێنێت له حكومه‌ت و زانكۆ و بازاڕ و په‌رستگا و مێدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان و دادگا، هاووڵاتیبوون بكاته بنه‌مای ده‌وڵه‌تداریی و یاسا سه‌روه‌ریی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه بكاته پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تدارییه‌كی شایان، سه‌رو كه‌رامه‌تی ئینسان بپارێزێت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێت.
PM:01:06:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1025
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی