ڕیفراندۆم بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
زه‌مه‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، به‌ڵكو ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌س و لایه‌ن و هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌رده‌خات، وڵات هه‌یه به‌شی چه‌رخێكی جگه‌ره غازی سروشتیی تیانییه، به‌ڵام به‌پشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه بۆری غازی بۆ دوا ماڵی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه یه‌كێكه له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه، كه ئایا ده‌توانن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، گه‌وره‌تر له حیزب و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان، به خه‌می نیشتمانییه‌وه؛ به‌ڕێوه‌به‌رن، یان دڵخوازی ئیراده‌ی خۆسه‌پێنیی ئه‌وان ده‌بن؟
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ شین بۆ ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن و ته‌رجه‌می بڕیارێكی تاك لایه‌نه‌ی حیزبیی په‌خشكراو به‌سه‌ر لایه‌نه‌به‌شداربووه‌كانی به‌ره‌ی كۆمیته‌ی ڕیفۆاندۆمدا بۆ بڕیارێكی ئیداریی پیشه‌یی ده‌كه‌ن، بزانن یان نه‌زانن لایه‌نه‌كانیان له‌پشت دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ن، ئه‌مانه وه‌ك ئه‌وانه‌ی نوێژده‌كه‌ن و بڕواشیان به خوا نییه، به‌ناوی چاككردنی ژیانی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریكی ژیانی خۆیانن، خۆیانێك كه كه‌مینه‌یه‌كی فره كه‌می ناو لایه‌نه‌كانی خۆیشیانن، بۆ ڕازیكردنی سوڵتان، پشت له خه‌ڵك و خودا ده‌كه‌ن، دواتریش ده‌سكه‌وت و داهاتی وڵات و به‌هه‌شته‌كانی خودایش به نه‌زه‌ری خۆیان بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
ده‌خوازم، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئامانجه‌كه‌بێت، نه‌ك ڕازیكردنی سوڵتان، ده‌خوازم هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 1ی تشرینی دووه‌می 2017دا بكرێت، كۆمسیۆن بێگه‌ردیی پرۆسه‌كه زامنبكات و چیتر دوانه‌خرێت، ئه‌و ده‌مه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر نه‌توانن ماف و موچه‌و ژیانیشیان له‌م ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێستا وه‌رگرنه‌وه، دڵنیام ده‌توانن ده‌نگی خۆیانیان لێوه‌رگرنه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆسه‌پێنیی شۆڕشگێڕییه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تداریی دیموكراسیی ده‌ستوریی بگۆڕن، له ده‌سه‌ڵاتی تاكه كه‌سێكه‌وه ببێته ده‌وڵه‌تی هه‌موو خه‌ڵك، ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی.
كاك نه‌وشیروان ده‌یوت: زۆرجار ئه‌م به‌ڕێزانه دێن، ده‌ڵێن: حاكمێكی كافری عادل، له حاكمێكی موسڵمانی زاڵم، باشتره، گوایه ئێمه كافره عادله‌كه‌ین، (بێئه‌وه‌ی بزانن ئێمه‌یان كردووه به‌كافر، كه نین)، منیش ده‌موت: ئه‌ی بۆ حاكمێكی موسڵمانی عادل نه‌بێت؟ به‌ڵام ئه‌مڕۆ قسه له‌سه‌ر كافرو موسڵمان نه‌ماوه ئیتر، چونكه ئه‌م به‌ڕێزانه وه‌ك چیرۆكه‌كه‌ی یۆری گاگارین و نيكيتا سيرگيڤیچ خرۆچۆڤ و پاپای ڤاتیكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان لێهاتووه، مامۆستای به‌ڕێزم پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ له‌سه‌ر كوفر‌و ئیمان ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆ گێڕامه‌وه:
(گاگارین، بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1961دا، وه‌ك یه‌كه‌م مرۆڤ به‌رگه‌زه‌وی تێپه‌ڕاندوو چووه ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی و به‌ده‌وری زه‌ویدا سوڕایه‌وه، كه گه‌ڕایه‌وه، خرۆچۆڤ بانگیكردو ده‌ستخۆشیی لێكرد‌و به‌ته‌وسه‌وه لێپرسی: ئه‌رێ تۆ چویته ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، خودات دی؟. خودا هه‌بوو؟ خودا هه‌یه؟ گاگارینیش وتی: خودام نه‌دی، به‌ڵام ئه‌م گه‌ردن و هه‌سارانه‌ی من بینیمن بێ خودایه‌ك ناچن به‌ڕێوه، خرۆچۆڤیش وتی: وه‌ڵا ڕاستده‌كه‌ی من هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌په‌ڕی ماتریالیستیشم به‌ڵام بڕوام به‌خوا هه‌یه، با ئه‌مه له نێوانماندا نهێنیی بێت، خه‌ڵكی سۆڤیه‌ت نه‌زانن و به ئایدیالیست تۆمه‌تبارمنه‌كه‌ن.
ئینجا پاپای ڤاتیكان بانگیكردو هه‌مان پرسیاری لێ‌كرد، گاگارینیش وتی: به‌خوا كه‌سم نه‌دی به‌و ئاسمانه‌وه، ئه‌ویش وتی من هه‌ر ئه‌مزانی خودا نییه، به‌ڵام با كه‌س به‌م كه‌ین و به‌ینه‌مان نه‌زانێ..).
ئێستا ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه‌نییه، پێوه‌ر، خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاریی شیاوه، جیاكردنه‌وه‌ی دادگه‌رو سته‌مكاره، ئه‌ی ئه‌هلی ئایین و ئه‌فسانه‌و ئایدۆلۆژیا‌و ئه‌ده‌ب و ئه‌ندێشه..
PM:05:00:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 733
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی