ناکرێت دۆستى دنیا بین و دەستمان بۆ برایەتى خۆمان کورت بێ
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
ماڵی لێكترازێنراوی خۆماڵی كورد، پێویستی به ئیراده‌یه‌كی پته‌وی ناوخۆ هه‌یه، ناكرێت ده‌ست و دۆستی هه‌موو دنیابین به دوژمنانی كوردیشه‌وه، به‌ڵام ده‌ستمان له ئاست برایه‌تیی خۆماندا كورت و دورو نه‌بوو بێت.
كوردستان پێویستی به‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه. پێویستی به پاراستنی نه‌خشه‌یه‌كی به‌خوێن نه‌خشاو هه‌یه، نه‌ك نه‌خشه‌ی پاوانه حیزبییه‌كان، ده‌بێت سنوری ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان، په‌رێزی دروستكراوی حیزبه‌كان تێپه‌ڕێنێت، ناكرێت خاوه‌نی سه‌روه‌ریی شكاندنی دێوزمه‌كانی تیرۆریستانی داعش بین، به‌ڵام هێشتا كۆتایمان به تیرۆری خۆمان نه‌هێنابێت.
وا ڕاپه‌ڕین و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و نه‌ورۆز و كۆڕه‌و دێنه‌وه، ئاخۆ ئه‌م هه‌موو سه‌ركه‌وتن و كاره‌سات و نوشسته گه‌ورانه ناكرێت ببنه ماكی ئه‌زموونێكی وه‌ها كه‌چیتر په‌نجه‌كان یه‌كتری نه‌شكێنن و، چیتر له بازنه‌یه‌كی داخراودا نه‌خولێینه‌وه‌و، له‌مه زیاتر وڵات نه‌خه‌ینه نێو به‌رداشی ڕۆم و عه‌جه‌م، چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه بێگانه و بێگانه‌یش خاوه‌نماڵ!؟
PM:09:10:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی