پێشنیارێك بۆ یەكێتی و خۆپێشاندەران لە سلێمانی
سلێمان عەبدوڵا یونس
خۆپشاندان لە سلێمانی، نەدەردی بێ موچەیی خەڵك چارەسەر دەكات و نە ھیچ مەڵۆیەك دەخاتە سەر خەرمانی نان و ئازادی یەكێتی، كە تێزی ڕێبەری ڕەوانشاد مامجەلال-ە.
خۆپشاندان مافی خەڵكە و پاراستنیشی لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانە، بەڵام بەڕاستی ئەگەر كردنی خۆپشاندانەكە جارێك كێشەبێت، ئەوا ڕێگەپێدان و دواتریش بڵاوەپێكردنی دوجار كێشەیە.
ڕاشكاوانە دەمەوێت بڵێم خۆپێشاندان بۆ بكرێت كە ھیچ دەسكەوتێكی نابێ و تەنھا ئازاردان و پشێوی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە؟ یەكێتی بۆچی ھەرلەسەرەتاوە ڕێگە بەخۆپیشاندانێك دەدات كەسەرئەنجام بەرگەی ناگرێت و كاریگەری نەرێنی دەخاتە سەرناوبانگە جیاواز و جوانەكانی؟
یەكێتی و خەڵكی ناڕازی گرنگە ھەرچی زوە دیالۆگ بكەن و ڕێگای سێھەم بدۆزنەوە، ڕێگایەك دەسكەوتی زیاتربێت لە خۆپێشاندان بۆ خەڵك و شایستەتر بێت لە سیاسەتی ڕێگری لەخۆپێشاندان و ڕوبەڕوبونەوەی خۆپێشاندەران، بۆ یەكێتی. چونكە پۆپۆلیزم مافی ڕەوای خەڵك بەدەستناھێنێت و سەركوتیش چارەسەر نیە.
PM:02:54:03/12/2020
ئهم بابهته 1780
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی