ئاگرەکە لەماڵی مام جەلالدا بکەنەوە؟
PM:07:29:29/02/2016
سلێمان عەبدوڵا یونس
بارزانی دەیەوێت، ڕێگا ڕاستەکە بگرێت بەڵام لەم تەمتومانە سیاسیەدا ڕەنگە هێشتا لەڕێگاکە یەقین نەبێت. لێرەدا ئەو ڕێ نیشاندەرێکی ڕاستەقینەی پێویستە بۆئەوەی لەدوڕیاندا نابەڵەد نەبێت و یەقینی لا نەبێت بەگومان؟!
خۆ نەوشیروان مستەفاش، خواستی دەستبردن بۆ چارەی حەقیقی هەیە بەڵام لەناو فەزای پەرشوبڵاوی سلێمانیدا، دیدگایەکی یۆتۆپی خۆشاردنەوە و بێ دەنگی لێ کردووە بەباوەڕ؟!
لەکاتێکدا میللەت برسی و حزبەکان (بەیەکێتیشەوە) بێ چارەن، خەڵکەکە چاوەرێی فریادڕەسێکە خۆی بکات بەخاوەن ماڵ و چەترە نیشتیمانیەکە هەڵبدات!
لێرەوە من بۆ بەرهەم ساڵح پێشنیار دەکەم، بابەتەگبیر لەگەڵ هاوڕێکانی و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان، فەرمووی بارزانی و نەوشیروان مستەفا بۆ ماڵی مام جەلال بکات و لەوێ لەسەر سونەتی تاڵەبانی بەدەوری خوانێکی سۆسیۆسیاسیدا و لەکۆبونەوەیەکی لوتکەیدا کۆیان بکاتەوە.
خۆ دەکرێت ڕێکەوتەکەش نەورۆزبێت و هەمووشیان پێکەوە،ئاگرەکە لەمالی مام جەلال، لەدەباشان بکەنەوە!
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی
زۆرترین خوێندراو
وتارەکانی تری نوسەر