ئۆكه‌ی بارزانی و نەوشیروان مستەفا چی ده‌گۆڕێت؟

‌سلێمان عەبدوڵا یونس

هەرچەندە بەرپرسیارێتیەکە هاوبەشە، بەڵام وێڕاش، دووکەس دەتوانن ڕێڕەوی قەیرانەکان بەرەو چارەسەر بگۆڕن، بێگومان ئەو دووکەسەش بارزانی و نەوشیروان مستەفان. 

نەوشیروان مستەفا بوو، نیشانەی پرسیاری خستەسەر چارەنووسی کورسی سەرۆکایەتی بارزانی. بارزانیش بوو، بێ دوو دڵی، سەرۆکی پارلەمان و ستافە وەزارییەکەی ئەوی ناردە ماڵەوە!

سروشتی حزبی کوردی وایە، سەرۆکەکان، توانای رەهایان هەیە لەدەستپێکردن و وەستاندنی جوڵەی حزبەکانیان. هەربۆیە ئەوەی روویداوە، بێ شک بەئۆکەی بارزانی و نەوشیروان مستەفادا، گوزەری کردوەو ئەوەیش کەدەبێت رووبداتەوە، هەر دەبێت جارێکی تر بەئۆکەی ئەواندا تێپەڕ بکاتەوە!

چارەسەرکە قورسە، بەڵام مەحاڵ نییە. چونکە بارزانی و نەوشیروان مستەفا لەشتیکدا یەکن، ئەوشتەش (گەلێکی برسی)و (شەقامێکی توڕەیە). کەواتە با(ئەمیان) لەپێناو گەلێکی برسی دەسپێشخەری بکات و (ئەویشیان) لەپێناو شەقامێکی توڕەدا، دەستبەجێ بەپیرەوە بچێت و هەردووکیشیان، دەستووبرد، لەگەڵ هاوپەیمانە سیاسیەکانیان، بەر لەڕووخانی گەل بگرن و بیر لەنەخشەڕێگاو بنیاتنانی حوکمڕانییەکی دادپەروەر و شەفاف بکەنەوە!


PM:04:16:12/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 4017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی