چرپه‌یه‌ك بۆ كاك ئازاد جوندیانی
خاليد سلێمان
نزیكه‌ی دوساڵ پێش ئێستا، له قاوه‌خانه‌ی نالی له سلێمانی، به‌رێككه‌وت كاك ئازاد جوندیانی-م بینی. دوای هه‌واڵپرسین و سڵاوكردن، كه‌وتینه قسه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه. كاك ئازاد ئێستاشی پێوه بێت، بیروبۆچونی من وا لێكده‌داته‌وه كه له ژێر كاریگه‌ری كولتورو دنیابینی لوبنان-دایه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت ساڵانێكی زۆره له‌ناو ڕۆژنامه‌كانی لوبناندا نوسین و بۆچونه‌كانم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه. بۆیه ئه‌مه ده‌گێڕمه‌وه، چونكه جه‌وهه‌ری قسه‌كانمان په‌یوه‌ست بو به دنیابینی كورد‌و داهاتوی ئه‌زمونه‌كه‌ی له ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌داو به‌رده‌وام ده‌یوت بۆچونه‌كانی تۆ (لوبنانین).
ڕای من وابو كه كورد كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بیر له سیستمی حوكمڕانی له فێدراڵی-یه‌وه بۆ كۆنفێدراڵی بكاته‌وه. جێگه‌ی وه بیرهێنانه‌وه‌یه كه ساڵی ٢٠١١ له دانیشتنێكی تردا له‌گه‌ڵ كاك ئازاد له باره‌گای ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، كه ئه‌و كاته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بو، پێكه‌وه باسی كۆنفێدرال-مان كرد‌و پێی وابو شتێكی باش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر شتێك بنوسم و گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دروست بكه‌ین. بابه‌ته‌كه نوسراو بڵاو بوه‌وه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بو.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ دانیشتنه‌كه‌ی قاوه‌خانه‌ی نالی، ئه‌وه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه قسه‌كانمان به‌رواردكاریی زۆری تیابو، له نێوان به‌غدا، تاران و ئه‌نكه‌ره، هه‌روه‌ها دنیابینی خودی كوردیش له ناو ڕوداوه‌كاندا. لێم پرسی، تۆ چی ده‌روازه‌یه‌كی سیاسی به‌باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌زانیت بۆ كورد، ڕوكردنه‌وه به‌غداو تێكۆشان له پێناو كۆنفێدرالیدا یان ڕوكردنه ئه‌نكه‌ره كه له‌و ده‌مه‌دا باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارزانی و هه‌ولێردا هه‌بو. كاك ئازاد بێدودڵی ڕای خۆی وت و ئه‌نكه‌ره‌ی هه‌ڵبژارد، هۆكاره‌كانیش، زۆربون و ئه‌وه‌ی له‌بیرم ماوه ئه‌مانه‌ن :
توركیا له ڕوی ئابوری و سیاسی و پێگه‌ی جیۆپۆلیتیكییه‌وه زۆر له به‌غداو تاران گرنتره، سیستمێكی دیموكراسی هه‌یه، ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا، كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته به‌شێك له سیستمی دیموكراسی ئه‌وروپا، جیهانبینی توركیا به‌رامبه‌ر كورد گۆڕاوه‌و جارێكی تر ناگه‌ڕێته دواوه، به‌پێچه‌وانه‌وه روكردنه به‌غدا، یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سیستمی سته‌مكاریی و دواكه‌وتوانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییانه.
ئه‌م رایه‌ی جوندیانی، له كاتی هاتنی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر له به‌هاری ساڵی (٢٠١١)ه‌وه تا ڕۆژانی پێش ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم به‌شێكی فراوانی له ڕوبه‌ری كولتوری سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا داگیرده‌كردو ئێستاشی پێوه‌بێت، ئه‌م ڕوبه‌ره چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌یه‌كه له ئه‌ردۆگانه‌وه. كاتێكیش ئه‌و چوه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دۆسیه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌رگرت، جوندیانی قۆناغی تیۆریی به‌جێهێشت و ده‌ستی كرده كاری عه‌مه‌لی بۆ بۆچونه سیاسییه‌كانی خۆی.
لێره‌دا، نامه‌وێت تانه‌ی سیاسی لێبده‌م و له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی سیاسی‌دا، كه له‌وانه‌یه قاوه‌خانه‌ی نالی به‌شێك بێت لێی، ئه‌مه‌وێت لێی بپرسم : ئایا تا ئێستا توركیا به باشترین ده‌روازه ئه‌زانێت بۆ داهاتوی كورد؟ به‌تایبه‌تی ئه‌ردۆگانی <دۆستمان> هیچی له هه‌مانه‌كه‌دا نه‌هێشته‌وه‌و وه‌ك ئاغای كۆڵۆنیالیزم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كان و كاراكته‌ره سیاسیه‌كانی كوردستاندا كرد!
تێبینی : تكایه كه‌س ئه‌م بابه‌ته بۆ شتی شه‌خسی و تانه‌ی سیاسی و حزبی به‌كار نه‌هێنێت و هه‌مو قسه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ئێتیكی سیاسی و بڕوابون به بۆچونی جیاواز‌و رێزی به‌رامبه‌ردا بكرێت.
PM:08:05:29/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6467
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی