ئیسلامییه‌كانی كوردستان، جیاوازی ناسنامه‌و ئازادی
خاليد سلێمان
منتدی فكره
به كورتی، كۆبوونه‌وه‌كانی ئێستا توانای به سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان دا كه هه‌رسێ ره‌وته‌كه یه‌ك بخه‌ن، ئه‌وانیش یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردی، هه‌روه‌ها ده‌كرێ بڵێین، بوونی هه‌ڵوێستێكی روون به‌رامبه‌ر به ئایینه كه‌مینه‌كان، له وتاری حزب‌و بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌فسیری داعشیانه بۆ ئایین زۆر پێویسته بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له 2014دا به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان‌و مه‌سیحییه‌كاندا هات.
دواهه‌فته‌ی مانگی ته‌مووزی 2016، ئێواره خوانێك له ماڵی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین سكرتێری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركرده‌ی حزبه ئیسلامییه‌كانی كۆكرده‌وه، ئه‌وانیش یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا باس كرا، ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بوو بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و حزبانه‌دا، كه له كۆی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، 17 كورسییان هه‌یه.
لێک نزیک بوونەوەی ئیسلامیەکان
هه‌نگاوی لێك نزیك بوونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان، له كاتێكدایه روخساری گۆڕانكاری گه‌وهه‌ریی له نه‌خشه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك هه‌ر له كوردستان، به‌ڵكو له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی جیهانی‌و عه‌ره‌بیش. به تایبه‌تی كه ئه‌و نموونه‌یه له ئیسلامی میانڕه‌و كه ئیخوان موسلمین ده‌یویست له میسر‌و تونس پێشكه‌شی بكات، شكستی هێنا، نموونه توركییه‌كه‌شی خه‌ریكه ده‌بێته نیمچه تۆتالیتاریی‌و ئه‌وه‌ی سوریاش گۆڕا بۆ كاره‌ساتێكی سیاسی‌و مرۆیی. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش دیمه‌نه سیاسییه‌كه هاوڕیزیی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یاداشتی لێك تێگه‌یشتنی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به رێكه‌وتنێكی سیاسی، رێكوتنی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی به سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی‌و پارتی دیموكرات به سه‌ركردایه‌تی مه‌سعود بارزانی، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌ما.
دیارتین حه‌ز‌و خواستی ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌وه بووكه به به‌هاری عه‌ره‌بی بوترێ به‌هاری ئیسلامی، ئه‌ویش له رێگه‌ی وتاری سیاسی ناڕوون‌و پڕ له دووفاقی سیاسییه‌وه. له‌و كاته‌دا هیچ حزبێكی ئیسلامی ده‌سته‌واژه‌ی به‌هاری ئیسلامی به‌كار نه‌هێنا، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه هه‌بوو، له كرده‌وه‌كانی رۆژانه‌یاندا ده‌رده‌كه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شی شۆڕشی میسر دژی رژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو، ناڕازییه‌كانی شاری سلێمانی به‌رده‌ركی سه‌رای مێژووییان ناونابوو مه‌یدانی ئازادی، هه‌رچه‌نده ئه‌و ناڕه‌زاییانه عیلمانییه‌كان‌و ئیسلامییه‌كانیشی كۆكرده‌وه‌و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی عیلمانی‌و چه‌په‌كانیش له‌و مه‌یدانه له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا نوێژ بكه‌ن. كورده باوه‌ڕداره‌كانیش سرووده نیشتمانییه‌كانیان ده‌وته‌وه، به‌ڵام دووباره كردنه‌وه‌ی نموونه‌ی ئیخوانی میسر له سلێمانی كه شارێكه تایبه‌تمه‌ندی رۆناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له رۆشنبیران‌و چالاكوانانی كورد له‌و ناڕه‌زاییانه بكشێنه‌وه.
هاتنە دەنگی ئیسلامییەکان
بێده‌نگی له ئاست گۆڕانكارییه خێراكانی جیهانی عه‌ره‌بی زۆری نه‌خایاند، به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی ئیخوان موسلمین به ده‌سه‌ڵات له میسر، ئه‌و كات سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین سكرتێری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دیداریدا له‌گه‌ڵ لاوانی حزبه‌كه‌ی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می 2012 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بی‌و ناوچه‌كه‌دا روو ده‌دات، به‌هاری ئیسلامییه پڕ به پێستی واتای وشه‌كه. ئه‌و قسه‌یه وه‌ك یه‌كه‌م راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئیخوانه‌كان بوو سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی. هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بوو. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێشتا خۆی ساغ نه‌كردبۆوه له نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆندا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌ركردایه‌تی نه‌شیروان مسته‌فا باگراوه‌ندی ئاماده‌بوونی ئیسلامییه‌كان بوو له ناڕه‌زاییه‌كانی به‌هاری 2011 دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان. به‌ڵام هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن كه له ساڵه‌كانی 2009 – 2013 كۆی كردبوونه‌وه، له جموجۆڵێكی سیاسی رۆژانه‌وه نه‌گۆڕا بۆ ستراتیژێكی سیاسی له‌پێناو چاكسازی رژێمی سیاسی‌دا، به‌ڵكو له نێوان سیاسه‌ت‌و ئایدیۆلۆژیادا یاری ده‌كرد‌و ئاراسته‌ی خۆی ون كردبوو. دواتریش هه‌ریه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رچاوه فیكرییه‌كه‌ی خۆی، ئیسلامییه‌كان بۆ فیكری ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی ئه‌و عیلمانییه‌ته‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌شه.
کێشەی ئیسلامییەکان و ئەوانیتر
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانی ئیسلامییه‌كان بۆوه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشدا، بۆ جێگیر كردنی ده‌ستووری په‌رله‌مانی‌و گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌بوو كه پێیان وابوو ئازادی سیاسی‌و دیموكراسیبوون له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌سه بۆ پانتایی گشتی‌و نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ئازادی گشتییان له‌بیر كرد، وه‌ك ئازادی ژنان‌و ئازادی راده‌ربڕین. دووفاقی تێڕوانینی ئیسلامییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئازادی، بووه هۆی مشتومڕێكی توند له نێوان ئه‌وان رۆشنبیراندا، چونكه ئه‌وان له‌لایه‌ك له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را داوای ئازادییان ده‌كرد‌و له هه‌مان كاتیش‌دا دژایه‌تی خۆیان بۆ ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافی ئازادی راده‌ربڕین نه‌ده‌شارده‌وه. دژی چه‌ندان نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس رۆشنبیران وه‌ستانه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كانیان ناچار ده‌كرد هه‌ندێك كتێبی ئه‌ده‌بی له بازاڕدا قه‌ده‌غه بكرێت، به بیانووی ئادابی گشتیی‌و سوكایه‌تی به ئایینه‌وه. ئه‌م دۆخه‌ش وای كرد ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران‌و نووسه‌ر‌و چالاكوان له به‌هاری گریمانه كراوی كوردی دوور بكه‌ونه‌وه.
ناڕه‌زاییه‌كانی 2011 ده‌روازه‌یه‌كی فراوانی واڵا كرد به‌ڕووی قسه‌كردن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی حزبه ئایینییه كوردستانییه‌كاندا، كه سه‌رجه‌میان حزبی ئیسلامی سوننه‌ن، به مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی جیاجیاوه، جیاوازیش له نێوانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك تاكتیكی تایبه‌ت به جیهاد‌و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عیراق كه ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عه‌بدولعه‌زیز دامه‌زرا‌و كورسییه‌كی په‌رله‌مانیشی هه‌یه، له ژێر كاریگه‌ریی نموونه‌ی ئیسلامی ئه‌فغانیدا بوو، هه‌موو رووكه‌شه ئایینییه‌كانی به ئاشكرا ته‌كفیر كرد.
هەڵوەشاندنەوەی بەرەیەک و دروستبوونی هێزی نوێی لێکەوتوە
دوو ساڵ به‌ر له كۆتایی سه‌ده‌ی بیست، به‌ره‌یه‌كی كاتی هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی رابوونی كۆ كرده‌وه، كه هه‌ردووكیان فیكری گروپی ئیخوان موسلمینیان كردبووه بنه‌ما، به هه‌ردووكیان بزوتنه‌وه‌ی وه‌حده‌یان پێكهێنا، زۆری پێ نه‌چوو ئه‌ویش له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شا‌و دامه‌زرندنی ئه‌نسارو ئیسلام له كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كه له رێكخراوی جوند ئه‌لئیسلام‌و كۆمه‌ڵه‌ی چاكسازی‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كوردی‌و بزوتنه‌وه‌ی ته‌وحید له 2001دا پێكهات. رێكخراوی ئه‌نسارو ئه‌لئیسلام كه له منداڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاتبووه ده‌ر، رێكخراوێكی توندڕه‌و بوو، هه‌ر بۆیه ساڵی 2003 كه ئه‌مریكا عیراقی داگیر كرد، له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه كرایه ئامانج. ئه‌م رێكخراوه تاوانی هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی داعشی ئه‌نجام ده‌دا، له ئه‌یلولی 2001دا له گوندی خێڵی حه‌مه نزیكه‌ی 20 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی سه‌ر بڕی.
له ته‌مووزی 2001دا دامه‌زراندنی جوند ئه‌لئیسلام راگه‌یه‌نرا‌و له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و مانگه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد‌و تیایدا هه‌موو حزبه عیلمانییه كوردییه‌كانی به كافر‌و ده‌سته‌چیله‌ی وڵاتانی بیانی له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی وه‌حده‌ی ئیسلامی له كوردستان به‌ر له‌وه‌ی له‌دایك بێت، كۆتایی پێ بێت.
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌و ئه‌و درزه‌ی كه‌وتبووه نێوان حزبه نه‌ته‌وه‌ییه كوردییه‌كانیش، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان چه‌ندان گورزی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌ر بكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ره كاریگه‌ر ئه‌وه بوو كه عه‌لی باپیر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ساڵی 2001 جیابوونه‌وه‌ی راگه‌یاند‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یاند. ئه‌و كاته نزیكه‌ی 80%ی كادره سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركرده گه‌نجه‌دا چوونه ده‌ره‌وه‌و بزوتنه‌وه‌كه لاواز بوو، له‌و كاته‌شه‌وه بۆته لاوازترین حزبی ئیسلامی له كوردستان.
به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه عه‌لی باپیر سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، درێژكراوه‌ی هه‌مان بزوتنه‌وه‌یه، به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كوردانه‌وه‌و پێنج كورسی په‌رله‌مانیشی هه‌یه، بنه‌مای سه‌ره‌كی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی كۆمه‌ڵ، ناسنامه‌ی كورده، كه ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی قوڵی له ئیسلامدا هه‌یه، له دژایه‌تی كردنی هیچ سیستمێكی عیلمانیش سڵ ناكاته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردییه‌كان، با ناسنامه‌ی سیاسیشیان جیاواز بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سیستمی ده‌سه‌ڵات ناكۆك نین. هه‌رچه‌نده له ناخه‌وه حه‌زیان به حوكمی شه‌ریعه‌یه‌و له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵدانیان بۆ به‌شداری كردن له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رێگر بووه له‌وه‌ی وه‌ك پێویست رۆڵیان هه‌بێت له كۆكۆدنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ده‌وری خۆیان. كاتێك ده‌بینین ئه‌و ژماره زۆره له گه‌نجانی كورد له ناوچه جیاجیاكانه‌وه، چوونه‌ته پاڵ داعش، ده‌توانین بڵێین حزبه ئیسلامییه كوردییه‌كان، به هه‌مان شێوه‌ی حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئایدیۆلۆژیای داعش‌و لێكدانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئایین به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كه ساڵی 1994 دامه‌زراوه‌و لقێكه له ئیخوان موسلمین له كوردستان، له به جیاوازییه‌كی كه‌م له حزبه ئیسلامییه‌كانی تر جیاوازه‌و ئه‌و جیاوازیه‌ش په‌یوه‌ندی به دامه‌زراندنی حوكمی شه‌ریعه‌وه هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كه له ئێرانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا‌و باڵی سه‌ربازیشی هه‌یه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كوردستانی عیراق سه‌ری هه‌ڵدا‌و باڵی سه‌ربازیشی نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌متر حه‌ز ده‌كات له رووی سیاسییه‌وه به روونی تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی جیهاده‌وه بخاته روو. ئه‌م حزبه پێش دامه‌زراندنی، رێكخراوێك بوو به‌ناوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی، توانی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و روناكبیری‌و ده‌روونیشه‌وه جێ پێی خۆی بكاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی سیاسی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی كاری خێرخوازی وه‌ك دابه‌ش كردنی خۆراك‌و جل‌و به‌رگ‌و پاره به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستییه‌كاندا كاری ده‌كرد بۆ ئه‌و گوند‌و ناوچانه‌ی دوور بوون له شارستانییه‌وه.
پەروەردەکردنی نەوەیەکی ئایدیۆلۆژی
له ساڵانی نێوان كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ری رابردوو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا له رێگه‌ی سیاسه‌تێكی نه‌رمی ناسه‌ربازییه‌وه، توانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ به ئایدیۆلۆژیا‌و فیكری خۆی په‌روه‌رده بكات‌و كادره‌كانی خۆی، به تایبه‌ت كادره ژنه‌كانی له بواری پزیشكی‌و په‌روه‌رده‌و ئه‌ندازیاریی‌و راگه‌یاندن‌و زانسته تازه‌كان پێ بگه‌یه‌نێت‌و بیانگه‌یه‌نێته زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هاوشێوه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا، تایبه‌تمه‌ندی نه‌رمیی تێدایه‌و توانای هه‌ڵمژینی هه‌یه به‌ر له پێكدادان، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئیخوان موسلمین له ناوچه‌كه‌و جیهاندا په‌یڕه‌وی ده‌كات.
به كورتی، ره‌نگه كۆبوونه‌كان توانیبێتیان سه‌ركرده ئیسلامییه‌كانی هه‌ر سێ ره‌وته‌كه، واته یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیش یه‌ك بخه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ڵوێستی سیاسی ئیسلامی جیاجیا له‌مه‌ڕ توندوتیژییه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه به داعش ناسراوه، بوونی هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه سه‌باره‌ت به ته‌فسیری داعش بۆ به‌دیل گرتن‌و كۆیله كردنی كچانی ئێزدی‌و سه‌پاندنی جزیه به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی سوریا‌و عیراقدا زۆر پێویسته بۆ ئێستا‌و داهاتووش. راسته حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به داعش، هه‌ندێكیان به ئیسلامی نازانن‌و هه‌ندێكیشیان به ئیسلامی خه‌وارجی ده‌زانن. له‌م نێوانه‌شدا نابێ سیاسه‌تی واشنتۆن‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاشمان بیر بچێت، چونكه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ سیاسه‌تی ئه‌وان نابێت‌و ئه‌وانیش پاراستنی كه‌مایه‌تییه ئایینی‌و ره‌گه‌زییه‌كانیان ده‌وێ‌و پێیان وایه تێكه‌ڵیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ژیانی سیاسی رۆژانه‌دا، ره‌گه‌زێكی گرنگه له ره‌گه‌زه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حوكمێكی راست‌و دروست‌و به‌ها گه‌ردوونییه‌كان. هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی ئه‌مریكا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاش پاره‌یه‌كی زۆریان ته‌رخان كردووه بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه له عیراق. ده‌شتوانین بڵێین هه‌ر هه‌ڵوێستێكی روون‌و ئاشكرا سه‌باره‌ت به كه‌مینه ئایینییه‌كان له وتاری هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیدا‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌فسیری داعشیانه بۆ ئایین، زۆر پێویسته بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014دا به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان‌و مه‌سیحییه‌كاندا هات.
*نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس له كوردستانه‌وه، دانیشتووی كه‌نه‌دایه.
PM:02:22:24/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی