روسیا ناتوانێت ئه‌زمونی كۆماری مه‌هاباد دووباره بكاته‌وه
هه‌ندرێن شێخ راغب
كاتێك روسیا پشتی له قازی محمد‌و كۆماره‌كه‌ی كرد، ئێران زوو كه‌وته خۆی بۆ له‌ناوبردنی. له‌كتێبێك خوێندمه‌وه كه پێدانی نه‌وت به روسیا وایكرد پشت له‌كۆماره كوردیه‌كه بكات. دوای چوونی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ روسیا‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له‌گه‌ڵ روسیا، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی سوریا، جێگای خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت. چونكه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی شاندی توركیا گوتی له‌گه‌ڵ روسیا باسی په‌یه‌ده‌مان كردووه، له‌ناوبردنی ئه‌زمونی رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵی ستراتیژی توركیایه‌وهه‌موو رێگاكان تاقی ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام روسیا ده‌زانێت ئێستا زه‌مه‌ن گۆڕاوه‌و زه‌مانی زوو نیه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش پشت له‌كورد بكات، بنكه‌و چه‌ك‌و چۆڵ‌و سه‌ربازی ئه‌مریكی‌و فه‌ره‌نسی له رۆژئاوای كوردستانن‌و له‌سه‌ر به‌رگی سه‌ربازیان ئاڕمی یه‌په‌گه‌یان داناوه. راسته ده‌بێت مه‌ترسیمان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێك گوتی به‌ره‌یه‌كی روسی‌و ئێرانی‌و توركی دروست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به كێشه‌ی سوریا.
كورد ده‌بێت له‌م قسه‌یه بپێچێته‌وه‌و به‌هه‌ند وه‌ریبگرێت. هه‌رچه‌نده من ره‌ش بین نیم، چونكه مۆڕاڵی كوردانی رۆژئاوا له‌بواری ئه‌زمون‌و خه‌بات‌و ئازایه‌تیان دیاره‌و پێویست به وه‌سف ناكات، دواتر زه‌مانیش هه‌مان زه‌مانی كۆماری مه‌هاباد نیه، ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی‌و هاوكێشه‌و بابه‌تی ستراتیژی دیكه له‌ناوچه‌كه زۆرن، كه رۆژئاوای كوردستان باش ده‌توانێت یاریان له‌گه‌ڵ بكات. روسیا‌و توركیا ده‌توانن كێشه بۆ رۆژئاوای كوردستان دروست بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ناوبه‌رن. كه بۆچونم وایه له‌مباره‌یه‌وه روسیا زۆر ناچێته ژێربار.
چونكه ده‌زانێت توركیا ئه‌ندامه‌كه‌ی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئه‌مریكایه‌و داخی زۆری كردۆته دڵی روسه‌كان له روی جوگرافیای سیاسییه‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌و دواتر له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان بۆ كورد هه‌ستیاره‌و نابێت كه‌مته‌رخه‌م بین، ده‌بێت ورد خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین‌و ئاگاداری په‌یمانی نوێی لۆزان‌و دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌زمونی كۆماره‌كه‌ی مه‌هاباد بین.
AM:11:36:11/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 3109
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی