سڵاو كاك قوباد
هه‌ندرێن شێخ راغب
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه به پارتی، تۆش بویته‌وه به یه‌كیه‌تی، پێویسته تۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بیت، نه‌وه‌كو یه‌كیه‌تی..به‌نده یه‌كیه‌تی نیم، بۆیه هیچ هه‌ڤاڵێك، یان ته‌كه‌تولێك شتی ئاوامان پێ نانوسێت، هیچ كاریشم به‌و شته بچوكانه‌وه نیه، به‌ڵام تۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و به‌رپرسی منیشی له‌رووی حكومه‌تداریه‌وه. مافی خۆمه وه‌كو هاوڵاتیه‌ك قسه‌ی خۆم هه‌بێت.
بیرمه به‌رێزت وتارێكت نوسی له‌سه‌ر گه‌نج وحزب وكاری حزبایه‌تی له‌كوردستان، وتاره‌كه‌م هێنده پێ باش بوو به زۆر هاوڕێشم گوت كه بیخوێننه‌وه، پێم وابوو ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی به‌ڕێزت كه له‌وتاره‌كه‌تدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ی،زۆر گرنگه ته‌رجومه‌ی ناو دامه‌زراوه‌ی حكومڕانی بكرێت. له‌وتاره‌كه‌تدا باس له‌وه ده‌كه‌ی باره‌گای حزبه‌كان وه‌كو دائیره‌ی ئه‌منن، كۆمه‌ڵگا به حزبی كراوه.
ئێستا به‌رێزت جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی، گه‌نجی، پێم خۆش نیه وه‌كو گه‌نجێك خاڵی لاوازت لێ ده‌ركه‌وێت، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌زمونی تۆ جیاواز بێت له ئه‌وانی دیكه، لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی چه‌ندین مانگه حكومه‌ت كۆنابێته‌وه، قه‌یران له‌دوای قه‌یران كه‌ڵه‌كه بووه، كه‌چی حكومه‌ت كۆنابێته‌وه، به‌رێزت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی خه‌تای تۆ نیه، به‌ڵام خه‌تای به‌ڕێزت ئه‌وه‌یه كه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی وفشارێكی جددیت نیه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كۆبێته‌وه.
دووه‌م: پێویسته خۆت له‌حزب دوور بخه‌یته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێنده له‌گه‌ڵ شاندی حزبی ده‌رنه‌كه‌ویت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شوێنی گرنگی به‌رێزتانه. كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ت له‌ناو حكومه‌ت ته‌رجه‌مه بكه.
سێیه‌م: سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی شاندی حزبی ده‌كرد، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌كیس چوو كاری حكومه‌تداری بكات، به‌ڵكو وه‌كو كادیرێكی حزبی هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، به‌داخه‌وه به‌رێزیشت هه‌مان هه‌ڵه‌ت دووباره كرده‌وه.
چواره‌م: كاتێك وه‌زیره‌كانی گۆڕان دوورخرانه‌وه، نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بوو په‌یامی حكومه‌تداری راشكاوانه‌ی خۆی هه‌بوایه. ئه‌م وه‌زیرانه هی تۆشن، له‌گه‌ڵ تۆش كاریان كردووه، نوسینگه‌ی تۆ نه‌ده‌بوو به‌م ئاسانیه له‌سه‌رت تێبپه‌ڕێت.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كرا، ده‌بوو نوسینگه‌ی جێگری حكومه‌ت، راشكاوانه رونكردنه‌وه‌ی یاسایی گرنگی خۆی هه‌بوایه.
شه‌شه‌م: گه‌نجان به‌لێشاو ده‌ڕۆن، له‌سنوری ده‌وڵه‌تان په‌رته‌وازه بوونه، بۆچی ئامێزی مه‌عنه‌وی خۆتیان بۆ ناكه‌یته‌وه، ده‌بوو هه‌ڵوێست ورونكردنه‌وه‌ی زۆر جدیت له‌سه‌ر پرسی گه‌نجان هه‌بێت، له‌به‌رچاوی تۆ گه‌نجه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، تۆ وه‌كو گه‌نجێك ده‌بێت له‌حكومه‌ت زۆر زۆر جدی تر بیت.
حه‌وته‌م: بۆ قه‌یرانی دارایی، موچه، ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران، كه‌یسی نه‌وت، بازاڕ، زۆر شتی دیكه..هتد، ببووره وه‌كو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران موماره‌سه‌ت نه‌كردووه وه‌كو ئه‌ندامی شاندی حزب كارت كردووه.
هه‌شته‌م: ئه‌م هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌ت له‌گه‌ڵ شاندی حزبی خراپه، تكایه واز له حزب بهێنه، ئه‌ی كاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
كاك قوباد تاكه پێشنیاری من ئه‌وه‌یه، ده‌ست به‌جێ له‌ئه‌ندامیه‌تی شاندی حزبی دوور بكه‌وه، با حزب كادیرێكی دیكه دابنێت، هه‌مان هه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دووباره مه‌كه‌وه. ده‌رفه‌تێكی گرنگت له‌پێشه كاری حوكمڕانی به‌سه‌ر ته‌واوی حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام بده‌ی، تاكه ده‌ركه‌وتنی به‌رێزتان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه. پێم وایه زۆر له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌چیت وه‌كو شێوازی كاركردن و پێویسته جیاوازی گه‌نجی خۆت و ئه‌زمونی دامه‌زراوه‌یی خۆت له‌ئه‌مریكا له‌ده‌ست نه‌ده‌یت. به‌رێزت له‌ئه‌مریكا كارت كردووه، كه دامه‌زراوه‌یی وسیسته‌م وحوكمڕانیه، ئایا كه به‌رێزت له‌نێو ئه‌م سیسته‌م وحوكمڕانی ودامه‌زراوه‌یه‌ی، ده‌كرێت هێنده له‌گه‌ڵ حزب ده‌ربكه‌ویت وئه‌ندامی شاندی حزب بیت. كه دامه‌زراوه‌و سیسته‌م وحوكمڕانی به‌قوربانی خۆی ده‌كات.
PM:10:05:23/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی