له‌دوای بازگه‌ی پردێ
هه‌ندرێن شێخ راغب
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رگری زۆرم له بزوتنه‌وه‌كه ده‌كرد، به‌شێك له‌گفتوگۆی هاوڕێیانه‌م له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌بوو كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حیزب نیه، مۆدێله. واته گۆڕان وه‌كو حیزبێكی سیاسی دروست نه‌بوو به‌هه‌مان ئه‌م ژێرخانه ئۆرگانیه‌یه‌ی كه حیزبی كوردی له‌سه‌ری دروست بووه، به‌ڵكو وه‌كو هێزێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆن هاته كایه‌وه.
بۆیه ده‌مگوت ئه‌گه‌ر حیزبێك له‌پرۆسه‌ی سیاسی شكست بهێنێت ئه‌وا سروشتیه‌و ئه‌م شكسته زیاتر هه‌ناوی حیزبه‌كه ده‌خوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆدێلی سیاسی گۆڕان شكستی هێنا ئه‌وا هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا ده‌خوات. ئه‌مه‌ش دوور‌و نزیك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان جێده‌هێڵیت. چونكه شكستی گۆڕان مانای شكستی مۆدێلی "ئۆپۆزسیۆن" بوو.
تا ئه‌وكاته‌ی گۆڕان دروست نه‌بوو، چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن كایه‌ی ململانێی سیاسی وئیعلامی وئۆرگانی وئابوری نه‌گرتبۆوه. كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بوو، ئیدی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان روبه‌روی مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه‌ی سیاسی بوونه‌وه كه بریتی بوو له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌چنگیان ده‌ربهێندرێت. به‌مجۆره چه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توشی شكست بوایه ئه‌وه‌نده‌ش لای هاوڵاتیان ئومێدی ئۆپۆزسیۆن بوون شكستی ده‌خوارد. ده‌یانگوت : كاكه ئه‌وه‌تا ئۆپۆزسیۆنیش هیچی پێنه‌كرا، خه‌ڵكی دیكه چی پێ ده‌كرێت؟. ئه‌گه‌ر نوسه‌رێك، رێكخراوێكی مه‌ده‌نی، گروپێك، یان حیزبێكی دیاریكراو، ئیعلانی ئه‌وه‌ی بكردبوایه كه ئۆپۆزسیۆنه یه‌كسه‌ره پێیان ده‌گوت: به‌رێز گۆڕان هیچی پێ نه‌كرا؟ تۆ ده‌ته‌وێت به‌م هێزه دیاریكراوه‌ی خۆته‌وه شت بكه‌یت؟
كاتێك گۆڕان به‌شداری كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی كرد، حیزبه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێنج حیزبه، له‌سه‌ر سینیه‌كی رازاوه ده‌رفه‌ت وبۆشایی كاركردنی ئۆپۆزسیۆن بونێكی راسته‌قینه‌یان بۆ دروست بوو. كه ده‌كرا سودی گه‌وره له‌لایه‌نه لاواز‌و كه‌موكورتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرن وئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانیشی به‌جۆرێكی دیكه له‌كاری ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان موتوربه بكه‌ن. به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌م هێزانه له‌وه لاوازتر‌و بێ ئه‌ندێشه‌ترن كه ئاڵوگۆڕی سیاسی وئۆرگانی گه‌وره له‌خۆیاندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ن وته‌قلیدیه‌ت وجمودی سیاسی وفكری ئه‌م حیزبانه‌ی كوشتوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مۆدێلی ئۆپۆزسیۆن بوونی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا‌و پڕ له هه‌ڵكشان وداكشان له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری و سیاسی ئه‌م كوردستانه چه‌سپاند. چه‌ندین چه‌مك وزاراوه‌و راستی ناو پرۆسه‌ی سیاسی له‌نوخبه‌و ده‌سته‌ی باڵاده‌ستی حوكمڕانیه‌وه كرده به‌شێك له‌زاراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ساده‌ی رۆژانه، هه‌ر بۆ نمونه چه‌مكی " بودجه". پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست ببێت، خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی به‌مجۆره شاره‌زای بودجه‌و دانان وسه‌رفكردن ورێكخستنی بودجه نه‌بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین زاراوه‌ی دیكه‌ی حوكمڕانی و سیاسی.
ئێستاش دوای به‌شداری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌كابینه‌ی حكومه‌ت، زۆر پرسیار دێته به‌رده‌ممان، كه ئایا بۆچی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌یتوانی تاسه‌ر له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ناو كابینه بمێنێته‌وه. بێگومان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت وپاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌رێككه‌وتنی نێوانیان راستی ئاسایی ویاسایی ناو ململانێی ده‌وڵه‌ته‌و وڵاته دیموكراسیه‌كانه، ته‌نانه‌ت كشانه‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌ش له‌كابینه‌ی حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌كابینه‌ی حكومه‌ت كرا، به‌هه‌موو پێوه‌رێك دووره له دیموكراسی ومۆدێلی هاوبه‌شی به‌یه‌كه‌وه كاركردن. دوور خستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك په‌كخستنی یاسا‌و ته‌واوی متمانه‌یه، كۆتایی هێنانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی رێككه‌وتنی سیاسی. بۆیه وانه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌موو حیزب وهێزه سیاسیه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ناسه ته‌نگی وئاستی بره‌ودان به‌ململانێی دیموكراسیانه لای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تاچه‌نده!.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بازگه‌ی پردێ به‌دیارده‌ی چه‌كداری، ته‌نها ئیجرائاتێكی نالۆژیكی نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وتێك بوو به‌رامبه‌ر به هه‌موو حیزبه‌كانی ناو كایه‌ی سیاسی له‌كوردستان، به‌م مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێك بیر له‌وه بكاته‌وه ململانێی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بكات، ئه‌بێ له‌وه تێبگات راده‌ی ته‌حه‌مول كردن وئاستی ململانێی تا سنورێكه!؟.
له‌دیوێكی دیكه‌شدا كاتێك له‌سنوری دوو پارێزگا باره‌گای پارتێكی سیاسی ده‌كه‌وێته به‌ر به‌ردوو سوتاندن مانای ئه‌وه نیه كۆتایی هه‌موو شتێك بێت. ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه تاوه‌كو ئێستا له‌م واقیعه تێ ناگه‌ن كه به‌رپرسی یه‌كه‌م و راسته‌وخۆ له‌ژیانی هاوڵاتیان ئه‌وانن. هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش روبه‌روی په‌لاماردان و رقی هاوڵاتیان ده‌بنه‌وه. به‌ڵام لۆژیكی راسته‌قینه‌ی كاركردنی حیزبه كوردستانیه‌كان له‌بازگه‌ی پردێ ده‌ركه‌وت.
حیزبه سیاسییه‌كان له‌نێو كۆبوونه‌وه‌و هۆڵی په‌رله‌مان ودانیشتنی سیاسیانه قه‌یرانه‌كان یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه. به‌ڵكو له بازگه‌كان و به‌چه‌ك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌بازگه‌ی پردێ روویدا رێك به‌رامبه‌ر هه‌موو پرۆسه‌ی سیاسی بوو. نه‌ك ته‌نها ناكۆكی نێوان دوو لایه‌ن. ئه‌گه‌ر حیزبه كوردستانیه‌كان له‌روداوه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ به‌قوولایی بیرنه‌كه‌نه‌وه. ناتوانن هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوو له‌پرۆسه‌ی سیاسی بهاوێژن. ئێستا كاتێك له‌گه‌ڵ قونسوڵ وباڵیۆزو رێكخراوه بیانیه‌كان باسی قه‌یرانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین ده‌بێت له‌بازگه‌ی پردێوه چیرۆكه‌كان بگێڕینه‌وه..ئیدی ئه‌مه‌یه مۆدێلی دیموكراسی كوردستان.
دیموكراسی له‌كوردستان هه‌موو جۆره سوكایه‌تیه‌كی ده‌رهه‌قكراوه. هێزێكی سیاسی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌ورازی سه‌ختتر بۆ دیموكراتیزه‌كردنی ئه‌م هه‌رێمه ببڕێت، نابێت به‌رووداوه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ شێلوبێت، به‌ڵكو زێده‌تر خۆی وگوتاره‌كه‌ی ئۆرگانیزه بكاته‌وه‌و ده‌ست به‌وه بگرێته‌وه كه ئه‌و مۆدێله، نه‌وه‌كو حیزبێكی ته‌قلیدی سیاسی، مۆدێلێك له‌سه‌ر پره‌نسیپی دیموكراسی وئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات وململانێی سیاسی كارده‌كات. نه‌وه‌كو ماراسۆنی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی سیاسی وئیمتیازی ماددی وده‌سه‌ڵات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی نوێ ده‌بێت له‌دوای بازگه‌ی پردێ دروست بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران گیرنه‌خوات وپۆسته‌كان نه‌بنه قه‌یران. پێویسته گۆڕان نه‌خشه‌ی سیاسی خۆی له دروشمه‌كانی دوێنێی دانه‌بڕێت وئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد لێی پاشگه‌زنه‌بێته‌وه. به‌كورتی ده‌مه‌وێت بڵێم ناشێ ئه‌وه‌ی پارتی ئه‌نجامیدا گۆڕانیش دوباره‌ی بكاته‌وه. نابێت یه‌كیه‌تی وپارتی و گۆڕان وسۆسیالیست وزه‌حمه‌تكێشان وئیسلامیه‌كان و......هتد، له‌یه‌كتری بچن وبه‌یه‌ك فۆرمی دیاریكراو ململانێی سیاسی یه‌كتر بكه‌ن. دیموكراسی جیاوازییه. جیاوازییه‌ك ئاڵوگۆڕی سیاسی ودیموكراسی و داهێنان دروست بكات. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز بكات، نه‌وه‌كو بازگه‌ی پردێ دووباره‌و چه‌ند باره بكاته‌وه.
پێویسته حیزبه كوردستانیه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌نیا له‌بازگه‌ی پردێ به جێنه‌هێڵن. پێویسته كۆمه‌كی پارتیش بكه‌ن تاوه‌كو گۆشه‌گیری له سلێمانی به‌ربدات وپارتیه‌كانی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه هه‌ست نه‌كه‌ن له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان. وه قسه‌هاتنی روداوه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ ته‌نها ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه، ده‌بێت كۆمه‌ڵگای كوردی به‌هه‌موو كایه‌و چین وتوێژه‌كانیه‌وه له‌ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی بازگه‌ی پردێ ده‌نگ وره‌نگ وهه‌ڵوێستی هه‌بێت. به‌دوێكی دیكه‌دا دوای بازگه‌ی پردێ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌فه‌سی كاركردنی ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه وه‌ره‌قه‌ی زۆر‌و به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدان ، بۆ نمونه: قه‌یرانی دارایی، سیاسه‌تی نه‌وت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كۆچی گه‌نجان وچیرۆكه‌كانی ده‌ریای ئیجه، خراپی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، به‌غدادو هه‌رێم، گه‌نده‌ڵی، موچه، ته‌ندروستی، بێكاری، ئازادی راده‌ربڕین وچه‌ندین قه‌یرانی دیكه. ده‌توانێت به‌سه‌ختی جه‌نگی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی پێ بكات. دیوێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه له‌ئه‌زمونی رابردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روبه‌روی دووهێزی ده‌سه‌ڵاتدارودوو زۆنی حوكمڕانی بو بۆوه. وزه‌و توانا‌و روبه‌ری كاركردنی دووله‌ت و په‌رش بوو بوو. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ته‌نیا هه‌موو تواناكه‌ی روبه‌روی یه‌ك زۆن و ناوچه‌ی حوكمڕانی پارتێكی دیاریكراو ده‌كاته‌وه، هاوكات ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی دوێنێ كۆسپ ونه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، ئێستا پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش وبازنه‌یه‌كی سیاسی چوار لایه‌نانه‌یان پێكه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش كات ووزه‌و توانایه‌كی دیكه‌ی ئیزافه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بیرمان نه‌چێت په‌كخستنی په‌رله‌مان، كوشتنی ئومێدی دیموكراسیه، ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌كان ئه‌گه‌ر له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان وسنوقی هه‌ڵبژاردن بێ ئومێدبن له‌وه‌ی له‌كوردستان گۆڕانكاری بكه‌ن. ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێگایه‌كی دیكه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بدۆزنه‌وه. ئه‌وكاته‌ش ئه‌سته‌مه روبه‌روی ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ناڕازی یه ببینه‌وه.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت زه‌ره‌ری هه‌ر پارت وبزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وه نیه كه پله‌و پۆست وپایه‌ی له‌كیس بچێت، به‌ڵكو زیانه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه متمانه‌و ده‌نگی هاوڵاتیانی گه‌له‌كه‌ت له‌كیس بچێت. ئه‌وه‌ی هێزێكی سیاسی په‌ك ده‌خات ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئومێدی له‌سه‌ر نه‌مێنێت، ئه‌وه‌شی به هێزه‌وه ئه‌یهێڵێته‌وه ئومێدهه‌بوونی خه‌ڵكه به‌و هێزه سیاسیه.
له‌دوای قه‌یرانه سیاسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان، هانمان ده‌دات به فۆرمی كاركردنی كاری سیاسی وحیزبایه‌تی دا بچینه‌وه، ئه‌وه د‌رك بكه‌ین مه‌ترسیه‌كانی كاركردنی حیزبه‌كان به‌م جۆره چه‌نده جێگای نائومێدی گه‌وره‌ی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئۆرگانی وئابوری یه. فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌كاركردن به‌م شێوه‌یه نه‌ك هه‌ر دروست نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت نیگامان هه‌ر له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاری له شێوه‌ی بازگه‌ی پردێ بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حیزب ولایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی له‌بازگه‌ی پردێ رێگه‌ی لێ نه‌گیرێته‌وه، ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌نیا جێ نه‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌شی باره‌گا سوتاندن وته‌قه‌كردن له‌یه‌كتریش دووباره نه‌بێته‌وه، پێویسته كۆمه‌كی گه‌وره‌ی پارتی بكرێت له داڕشتنه‌وه‌ی كاری ململانێ كردنی سیاسی له كوردستان. وه‌كو چۆن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای نابێته‌وه بیركردنه‌وه‌و ژیان وكۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و كاركردن ودنیابینی یه‌ك پارتی سیاسی كۆپی بكرێت وهه‌مومان له فه‌زای ئه‌ودا بخولێینه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ناشێت راده‌ی یه‌كترشكاندن بگاته سنورێكی ئه‌وتۆ كه هه‌ست به‌شه‌رم بكه‌ین نه‌ك له سیاسه‌ت كردن، به‌ڵكو له‌كوردبونیش.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت شه‌پۆلێكه پێچه‌وانه‌ی دیموكراتیزه‌كردن رێگای گرتووه، حیزبه‌كان به‌نه‌فه‌سی دوژمنایه‌تی سیاسی توند ململانێی یه‌كتری ده‌كه‌ن. ئه‌م دوژمنایه‌تیه سیاسیه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست داوه ناكۆكی جیاوازی سیاسی بێت. عه‌قڵیه‌تی كوشنده‌ی هێزه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌كو سیاسه‌تی ئه‌و بیرت نه‌كرده‌وه ئیدی تۆ مه‌ترسیت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستان وپڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. وه‌كو بڵێی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه منداڵ دانی له‌دایك بوونی نه‌ته‌وه‌و پرسی سیاسی وپڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بن، كه راستیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن ودایك وجێگای یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژانه‌یه، ئه‌م لایه‌ن وهێزه سیاسیانه ساڵانێكی زۆره بازرگانی حزبی و ده‌نگ كڕین وبردنه‌وه‌ی رای گشتی به‌م پڕۆژانه‌وه ده‌كه‌ن. به‌لام هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌قیقه‌تی رویان ده‌رخست.
ئێمه له‌بازگه‌ی پردێ سیاسه‌تمان به‌جێهێشت وكه‌وتینه ناو دوژمنایه‌تی سیاسی كوشنده به‌رامبه‌ر یه‌كتر، واته هه‌موو حیزبه كوردستانیه‌كان ده‌بێت به‌توندی رێگا له‌وه بگرن مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كان بگاته راده‌ی مه‌ترسیداری له‌م جۆره. توندوتیژی وچه‌ك ودوژمنایه‌تی سیاسی دواجار به‌خێر بۆ كه‌س نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی كوردستانیش بپارێزین به‌وه ده‌بێت كه‌س له بازگه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت به‌ئاشتیانه ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت مانای وایه شوره‌ییه باسی دیموكراسی بكه‌ین.
AM:10:51:11/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 3156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی