ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و
چه‌ند سه‌رنجێك بۆ لایه‌نه‌كان
ئه‌بو به‌كر كاروانی
په‌یامه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی بارزانی هێوربوونه‌وه‌یه‌كی پێوه دیاره و ده‌كرێت بكرێته سه‌ره‌تای دووباره قسه‌كردنه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌رباره‌ی كێشه‌كان ، ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌شدا گرنگه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
- داننان به‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم له كێشه‌دا ده‌ژی و پێویستی به چاره‌سه‌ره.
- ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ هه‌وڵدان له پێناو نه‌هێشتنی كیشه‌كان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان.
- ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نوێ و ملكه‌چكردنه‌وه‌یان وه‌ك بابه‌تێ بۆ گفتوگۆ و نه‌سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع .
- جارێكی تر مه‌تره‌حكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و داواكردن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه و خستنه‌ڕووی چه‌ند بژارده‌یه‌ك .
- داواكردن بۆ وه‌لانانی ركابه‌ری و دژایه‌تی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان.
په‌یامه‌كه گه‌رچی ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێست ده‌ربڕین و لێپرسراوێتی له ئه‌ستۆ خۆكردنه‌وه و دیدێكی گشتگیریش بۆ كیشه و چاره‌سه‌ره‌كان ناخاته روو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بانگه‌شه‌یه بۆ دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان و باسكردنه‌وه له كێشه‌كان و دووباره بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ره‌كان . ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت به ئیجابی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بكرێته سه‌ره‌تای زه‌مینه‌ساز كردن بۆ گه‌ڕێكی نوێی ده‌ه‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌رچاوڕوونتر و پێگه‌یشتوو تر و جدی تر گفتوگۆكان. چونكه ئێمه له دۆخێكداین ده‌بێت بیانوو بدۆزینه‌وه بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان. نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌شدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بوه‌ستین:
أ- رازی بوون به چاره‌سه‌ری سیستمی په‌رله‌مانی به‌و جۆره‌ی چوار لایه‌نه‌كه داوای ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم . چونكه جگه له بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن كه بژارده‌ی یه‌كه‌می په‌یامه‌كه‌یه ، هه‌ردوو بژارده‌كه‌ی تر، واته ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی تر یاخود درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بۆ دوو ساڵی تر ده‌چنه ئه‌و چوارچێوه‌وه و له په‌رله‌ماندا ئه‌نجام ده‌درێن.
ب- په‌یامه‌كه داوا ده‌كات په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تازه ده‌ست به‌كار ببنه‌وه . ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه مه‌به‌ست له ناوه‌رۆكی بناغه‌ی نوێ یه ؟ ئایا مه‌به‌ست تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه كه حكومه‌تی بنكه فراوانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه و به‌و جۆره‌ش هه‌وڵدانه بۆ وه‌ده‌رنانی گۆڕان له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان؟ كه ئه‌مه بژارده‌یه‌كی خراپه و چاره‌سه‌ره‌كانیش ئاڵۆز ده‌كات . یاخود مه‌به‌ست تیایدا گیرانه‌وه‌ی متمانه‌یه بۆ نێو هێزه‌كان و ڕاشكاوبوون له‌گه‌ڵ یه‌ك و رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان واته (سه‌ربه‌خۆیی، بیناكردنه‌وه‌ی سیستم ، چاكسازی) و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه و ململانێكان و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له دوو ساڵی داهاتوودا ، كه ئه‌مه‌یان پێویسته و پێشمه‌رجێكی سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكانیشه. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگه دووباره ملكه‌چكردنه‌وه‌ی بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ته بۆ گفتوگۆ و وازهێنانه (لانی كه‌م له ئاستی تیۆری) له سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع.
له‌م روانگه‌شه‌وه ده‌خوازم ئه‌م سه‌رنجانه‌ی خواره‌وه بخه‌مه ڕووو به هیوای خزمه‌تكردن به دۆخه‌كه:
یه‌كه‌م: به ئیجابی یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كه بكرێت و لایه‌نه‌كان بكه‌ونه‌وه جموجۆڵ له پێناو زه‌مینه سازكردن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان. ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌شدا له‌م روه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه هیچ پرسێكی خه‌خستۆته سه‌ره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆوه. به سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه .
دووه‌م : ره‌چاوی هه‌ستیاری لایه‌نه‌كان و به تایبه‌تیش هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێت به حوكمی تایبه‌تبوونی دۆخه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به پرسی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه ، له پێناو ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستوویی هه‌ڵوێسته‌كان .
پێشم وایه مه‌رجداربوونی هه‌ڵوێستی گۆڕان بۆ گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆكان ده‌كرێت به چه‌ند شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت ، له‌وانه‌ش:
1. هه‌ندێ لێدوانی ئیجابی له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه .
2. گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆی نێوان پارتی و گۆڕان ( ئه‌گه‌ر دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ره‌تاوه ئیجابی نه‌بوو یاخود نه‌ده‌گونجا) و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته.یاخود ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نافه‌رمی دوور له چاوی كامێرا .
3. هه‌ندێ به‌ڵێندان به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه یاخود ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گفتوگۆكانه‌وه به‌وه‌ی له ده‌ره‌نجامی گفتوگۆكان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌چنه‌وه شوێنی خۆیان .
4. سه‌ره‌تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری گفتوگۆكان نه‌بێت و لایه‌نه‌كانی تر له‌سه‌ر هێڵه گشتی یه‌كانی مه‌سه‌له‌كان و له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی پرسی په‌رله‌مان و حكومه‌ت رێكبكه‌ون و دوای ئه‌وه گۆڕانیش به‌شدار بێت و په‌یوه‌ست بێت به گفتووگۆكانه‌وه .
سێهه‌م :ده‌سته‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیار له كه‌سێتی سیاسی و نیشتمانی مه‌قبوڵ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ گفتوگۆكان دیاری بكرێت ، كه ده‌شبێت له چه‌ندین روه‌وه خزمه‌ت به ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونیان بكات.
چواره‌م: گفتوگۆكان مه‌به‌ست تیایاندا ڕایی كردنی دۆخه‌كه نه‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانج له گفتوگۆكان دیاری بكرێت كه به بڕوای ئێمه ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌یان تیا بێت:
1. بیناكردنه‌وه‌ی پردی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و خستنه‌وه سه‌ر ساغی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه.
2. رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ حه‌رامكراوی سیاسی له ژیانی سیاسی كوردستاندا، له‌وانه‌ش:
(أ) په‌نا نه‌بردنه به‌ر توندوتیژی.
(ب) پێشێلنه‌كردنی یاساكان و به ئامراز نه‌كردنی دامه‌زراوه سیاسی یه‌كان له ململانێی سیاسی‌دا.
3ـ رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی گه‌ڵاڵه كردنی ده‌ستور و میكانیزمه‌كانی چۆنیه‌تی به‌لاداخستنی خاڵه ناكۆكه‌كان و له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و بوونی كات به‌ند‌یه‌ك له‌م ڕوه‌وه.
4ـ رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دۆخی ڕاگوزه‌ری بۆ ماوه‌ی دووساڵ و به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاكان له‌و چوارچێوه‌دا .. وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و قۆناغه .
5ـ ده‌كرێت هه‌ر له‌م گفتوگۆیانه‌دا بیر له كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستانی باشور بكرێته‌وه. وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی پشتیوانی نا فه‌رمی بۆ دامه‌زراوه نیشتمانی یه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوچاره‌نووسی و تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێ هه‌ستیاری و گیانی گروپیی به‌رته‌سك .
هه‌رچۆنێك بێت پارتی باس له پرسی مه‌زنی له وێنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات.. بۆیه ناكرێت ده‌ست به هه‌ندێ داواكاری یه‌وه بگرێت و ده‌بێت ئاماده‌یی قوربانیدان و كرانه‌وه‌ی زۆر زیاتر بێت له‌وه‌ی ئێستا . هێزه‌كانی تریش چاوه‌ڕوانیان لێ ده‌كرێت له ڕوانگه‌ی كۆی پرسه‌كان و ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه‌وه كراوه بن به‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كاندا . به‌مه‌ش پێكه‌وه بتوانین دۆخه‌كه بگێڕینه‌وه بۆ ئاستێ ئومێد بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه و ، توانای سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانمان هه‌بێت و ، سیستمی سیاسی وڵاتیش بخه‌ینه سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌كردنی سروشتی خۆی ..
PM:11:49:02/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 3495
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی