ڕۆژی ڤالانتاین 14/2

‌د. کەریم شەریف قەرەچەتانی

دەخوازم هەمیشە لاوەکانمان تەندروستبن، دەخوازم نەکەونە داوی دابەنامۆکان..

ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین)، من ناڵێم چۆن و لەچیەوە هاتوە و چیە، بەڵام ئامۆژگاریتان دەکەم ئەتکی خۆشەویستی مەکەن و لەڕۆژێکدا کورتی بکەنەوە.

خۆشەویستی دایک، هاوسەر، خوشک، کچ هەموو ڕۆژو ساتێکە، نەک تەنها ڕۆژێک!

کلتوری کوردەواریش پڕە لەخۆشەویستی پاک و جوان، بۆیە باوازبێنین لەلاسایی کردنەوە گواستنەوەی دابەنامۆو خراپەکان بۆ ناوکۆمەڵگاکەمان.

هیوادارم هۆشیاربن، من هەموتانم خۆشدەوێت و دڵنیام لەوەی باشترین سامانی نەتەوەیی ئێوەن لاوانی ئازیز.


PM:01:24:14/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 3252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی