نه‌وت ئه‌و دۆسێیه‌ی ئه‌بێت ڕاده‌ست بكرێت
سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م
لێدوانه‌كانی : " ڕاده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وت قابیلی قبوڵ نییه ، داواكردنی دۆسێی نه‌وت نا ده‌ستوورییه ، شۆفینی وڕگهزپهرستییه ، هێڵی سووره .. شیعه‌گه‌راییه .. .. " به گوێی گه‌وره و پچوكماندا ئه‌درێت له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه جیاجیاكانه‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ئه‌نجامی (ڕادهستنهكردن) چی ئه‌بێت ، كه‌سێكیان نییه بتوانێت پیمان بڵێت كێ پرسی بودجه و دۆسێی نه‌وتی هه‌رێمی به‌م ڕۆژه گه‌یاند.
به‌ڕێزانی خاوه‌ن لێدوان ، ئه‌ندامانی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بن ، پێشتر له په‌رله‌مانی عیراقدا ده‌نگیان به یاسایه‌ك داوه به ناوی ( یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عیراق ژماره 4 ساڵی 2018) ، ئه‌و یاسایه، موڵكداری نه‌وت و غازی عیراق ،له ژێر چنگی لایه‌نه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عیراق ده‌رئه‌هێنێت ، ئه‌یكات به موڵكی ده‌وڵه‌ت و هاولاتیانی سه‌رتاسه‌ری عیراق ، به كوردستانیشه‌وه .
دوای ده‌نگدان به‌و یاسایه ، به‌شێكی لایه‌نه سیاسییه‌كان له عیراق ، به بێ ده‌نگی ، له كورد و له عه‌ره‌ب ، كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی یاساكه ..
بۆ زانینی چیرۆكی ئه‌و دژایه‌تیكردنه له لایه‌ن سوودمه‌ندانی نه‌وت وغازی عیراق ، ئه‌بێت چه‌ند ته‌وه‌رێك بخرێته ڕوو :
یه‌كه‌م / دژایه‌تیكردنی بهركاربوون و جێبهجبَكردنی یاساكه :
یاسای (كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) یه‌كێكه له هه‌نگاوه ده‌ستووری ویاساییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق ، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ،سامانی نه‌وت و غاز ، له ژێر چنگ و چه‌پۆكی لایه‌نه سیاسی ونا سیاسییه‌كانی عیراقدا ئه‌هێنرێته ده‌ره‌وه .
دوای بڵاوكردنه‌وه و به‌ركاربوونی (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) له (ڕۆژنامه‌ی وقایعی عیراقی) به ژماره 4486 له 9/4/2018 و به‌ركاربوونی ئه‌و یاسایه ، لایه‌نه سوودمه‌نده‌كانی نه‌وت وغاز له سه‌رتاسه‌ری عیراق ، له ڕێگای پارێزه‌ر وشاره‌زا یاساییهكانیانهوه ، چون به گژ یاساكه‌دا به چه‌ند تانه وداوایهك، له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدرالی عیراق .
به‌ر له‌وه‌ی دادگای باڵا دادبینی ئه‌و دۆسێیه بكات ، كابینه‌كه‌ی عادل عبدالومههدی ( ته‌مه‌نی له 24/10/2018 تا 1/12/2019 بوو ) دامه‌زراندنی (كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق)ی خسته ناو كارنامه‌ی كابینه‌كه‌یه‌وه (له ته‌وه‌ری سیًیهم 1 - وه‌زاره‌تی نه‌وت برگه‌ی 11 – 1) وبریاری دا به گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه له (25/10/2018) و ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیاكه له (25/10/2020) .
ئه‌وه‌بوو كابینه‌كه‌ی (عه‌بدولمه‌هدی) به كارنامه‌كه‌یه‌وه ، كرا به قوربانی فیشه‌كی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌س نه‌یزانی سه‌ر به كێن و خوێنی سه‌دان خۆپیشانده‌رانیان ڕشت، كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی نه‌ما ، سوودمه‌نده‌كانی نه‌وت وغازی عیراق هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵیان هه‌ڵكێشا ، و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی (كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی) له‌سه‌ر كاغه‌زی كارنامه حكومیه‌كه‌ی (عه‌بدولمه‌هدی) مایه‌وه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، دادگای باڵای فیدرالی عیراق ، سه‌رجه‌م تانه‌كانی دژ به یاسای (كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت) تاوتوێ كرد ودادبینی تیادا كرد و له (23/1/2019) بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا به ڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی یاساكه كه تایبه‌تبوون به هه‌ندێك ئامانج و ڕێكاری كاركردنی (كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت) وچونیه‌تی په‌یوه‌ستبوونی به دامه‌زراوه فیدرالیهكانهوه ، بڕیاره‌كه 10 بڕگه‌ی له خۆگرت ، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو مافه دارایی وئابووریهكانی یه‌ك به‌یه‌كی هاوڵاتیانی عیراقی له‌و یاسایه‌دا به جێگیری هێشته‌وه ، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدرالی ، سه‌ر له‌نوێ سه‌رودڵی سوودمه‌ندانی نه‌وت وغازی عیراقی گرت .
حكومه‌ته‌كه‌ی (مسته‌فا كازمی ) بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدرالی عیراق، پرۆژه‌یاسایه‌كی هه‌مواركردنی (یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی) ئاماده‌كرد ، و له كۆبه‌نه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له 17/8/2020 بڕیاری له ناردنی پرۆژه یاساكه بۆ په‌رله‌مانی عیراق –دا به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی ، به‌م شێوه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی (مسته‌فا كازمی) سووربونی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاساكه دوپاتكرده‌وه ، و دژایه‌تی سوودمه‌ندانی ئێستای نه‌وت و غازی عیراقی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد .
دووه‌م / مافی هاوڵاتیان له یاسای (كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) :
ئه‌وه‌ی بۆ هاولاتیانی هه‌رێم وعیراق گرنگه له‌باره‌ی (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی غیراق) بیزانن ، ئه‌و بڕگانه‌ی كه یۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان جێگیركراوه ، هه‌مان مادده وبڕگهن كه (سودمه‌ندانی ئێستای نه‌وت و غازی عیراق) دژایه‌تی ئه‌كه‌ن ، چونكه خاڵی وه‌رچه‌رخانی ژیان و گوزه‌رانی تاكی هاوڵاتی و كۆی كۆمه‌ڵگه دروست ئه‌كات، له ده‌سته‌مۆیی ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكان رزگاریان ئه‌كات .
بڕگه گرنگه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه..
له خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده 13ی یاساكه‌دا هاتووه :
ب – ڕێژه‌یه‌كی قازانج بۆ (سندوقی هاوڵاتی) دائه‌نرێت و ئه‌كرێت به پشكی هاو به‌ها بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی نیشته‌جێی عیراق ، به پێی له پێشینه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه، ونابێت كڕین و فرۆشتن به‌و پشكانهوه بكرێت ...
ج – پشكی ئه‌و عیراقیانه‌ی دانیشتووی هه‌رێم و پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمێكن كه به‌رهه‌می نه‌وت و غازی هه‌رێم و پارێزگاكان ڕاده‌ست كۆمپانیای (نه‌وتی نیشتمانی) ناكه‌ن ، پشكهكهنیان ئه‌درێت به خاوه‌ن پشكه‌كانی تر .
د - ڕیًژهیهكی قازانج بۆ (سندوقی نه‌وه‌كان) دائه‌نرێت وله پێناویاندان وهبهرئههێنرێت.
هـ - ڕێژه‌یه‌كی قازانج بۆ (سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه) دائه‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیجی له‌و پارێزگایانه‌دا كه كاری ( كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت) ی تیادا ئه‌كرێت .
له برگه‌ی چواره‌م ی مادده 13 دا هاتووه كه به‌های پشكه‌كانی هاوڵاتیانی عیراق له بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه جیائهكرێنهوه . واتا هاوڵاتیان ڕاسته‌خۆ له بانكه‌وه شایسته‌كانی خۆیان وه‌رئه‌گرن نه‌ك له حكومه‌ته‌وه ، كه‌س مافی خۆی له نه‌وتی عیراقدا له حكومه‌ت داواناكات .
سێیه‌م / پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ( یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق)
-له‌م یاسایه‌دا ناوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هاتووه و جێگای كراوه‌ته‌وه و پله‌ی بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمپانیاكه ، جێگیركراوه.
-سه‌رۆك وجێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمپانیاكه بۆ بڕیاری پێكهێنانی كۆمپانیاكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هێڵراوه‌ته‌وه، واتا كورد پشكی جێگری یه‌كه‌می ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌رئه‌كه‌وێت (ئه‌گه‌ر بیه‌وێت)
چواره‌م / په‌رله‌مانتارانی كورد و (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق)
-په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ، له فراكسیۆنه جیاجیاكان ، ساڵی 2018 ده‌ستیان بۆ په‌سه‌ندكردنی (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) به‌رزكردۆته‌وه ، به فراكسیۆنی ئه‌و بهڕێزانهشهوه كه ئێستا دژی ڕاده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وتی هه‌رێمن.
-په‌رله‌مانتارانی كورد ، به هۆی ململانیێی حزبه‌كانیانه‌وه ، نه‌یانتوانیوه دۆسێی نه‌وت به جێبه‌جێكردنی (یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی) گرێبده‌نه‌وه و بهجیابیگرن له دۆسێی بودجه‌ی ساڵانه .
-كۆی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ، تا ئێستا ، كه‌س لێی نه‌بیستوون باسی گرنگی جێبه‌جێكردنی یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق- یان كردبێت.
-به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ، به نه‌فه‌سی ململانێی سیاسی كوردستان له دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌ڕوانن ، نه‌ك له ڕوانگه‌ی یاسا‌و ومافی هاوڵاتیانه‌وه ، واتا ئه‌وه‌ی خۆی له به‌غدا به دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم له‌قه‌ڵه‌م داوه .. له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وته ، وئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ..
پێنجه‌م / حكومه‌تی هه‌رێم و دۆسێی نه‌وت و بودجه‌ی عیراق :
-حكومه‌تی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی دۆسێی نه‌وت و غازی هه‌رێم ، به (جێبه‌جێكردنی یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق ) گرێبدات ، كه‌وته ناو بازنه په‌رته‌وازه و بهشبهشهكهی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ، وله به‌غدا گه‌یشتن به‌مه‌ی ئێستا تیایدان .
-حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌بونی ستراتیجێكی یاسایی دا ، له بری په‌نابردنه به‌ر شاره‌زایی یاسایی و دادگای باڵای فیدرالی عیراق و هاوپه‌یمانه ستراتیجییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ، ده‌ستی دایه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان ، وئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه ئه‌بینرێت.
-تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه ، گرتنه‌به‌ری ڕێگا و ڕێكاره یاسایی و دهستووریهكانه ، ودووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌م بێ سه‌روبه‌رییه یاسایی و سیاسییه ، به جیاكردنه‌وه‌ی دۆسێی بودجه‌ی عیراق له دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم به مه‌رجێك هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی نیشان بدات به ڕاده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وت به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) ، تا ئه‌و كاته‌ش ، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمدا ڕابگه‌ێنێت و چیتر (نه‌وت وغاز) وه‌ك كاڵایه‌كی خۆماڵی نه‌ناسێنرێت ، با دادگای باڵای فیدرالی ویستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت له‌م هه‌نگاوه‌دا .
-با حكومه‌تی هه‌رێم خۆی بخاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی (به بێ ده‌نگی وبه كردار) دژی یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراقن ، وئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به فه‌رمی ڕابگه‌ێنێت .
-ئه‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ڕاستییه بزانێت ، ئێستا بێت یان ساڵانێكی تر (یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق) جێبهجێئهكرێت ، باشتر وایه ده‌ستپێشخه‌ر بێت له‌و بواره‌دا .
هه‌مومان ئه‌زانین ، دواكه‌وتن ودواخستنی بودجه‌ی عیراق چ دۆخێكی یۆ ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم دروستكردووه ، با حكومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی پرسی بودجه له دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم بكات ، ئه‌و دۆسێیه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خستۆته دۆزه‌خی بێ كاری و نه‌بوونی و دڵه‌ڕاوكێ .
له پێناوی ژیانی ئێستا وداهاتووی هاوڵاتیاندا ، له پێناوی پاراستنی ئابڕووی حوكمڕانی كوردیدا ، داواكارم حكومه‌تی هه‌رێم ، ئاماده‌یی خۆی بۆ ڕاده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم ، به یاسا ، ڕابگه‌ێنێت .
PM:02:11:06/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی