موچە و ئیفاد بۆخۆیان وتاری حەماسی بۆ خەڵک!
جوانڕۆ محەمەد
کاتێک هەزاران گەنجی بڕوانامەداری دانەمەزراو دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و نوێنەر هەڵدەبژێرن بەوئومێدەی نوێنەرەکەیان بەها بۆ سیستمی پەروەردە بگەڕێنێتەوە و هەلی کار و خوێندنی یەکسان بڕەخسێنێ، کەچی نوێنەرە بێخەمەکەیان زەمالەی خوێندن بۆ منداڵەکانی وەردەگرێتو بۆ ڕەفاهیەت دەیانێرێت بۆ وڵاتان، دەبێت چی بکرێت؟
کاتێک لەسەر بنەمای بەڵێنی باشکردنی ژیانی خەڵک هەزاران خێزان دەنگ دەدەن و نوێنەرەکەیان پاسپۆرتی دۆمۆنیکا بۆ خانەوادەکەی دەکڕێت دەبێ چی بوترێت؟
کاتێک بە ئومێدی باشبونی سیستمی تەندروستی دەچیت دەنگ دەدەیت و نوێنەرەکەت گەورەترین خەمی تەجمیلی لوت و بۆتۆکسی ڕومەتێتێ دەبێ هەڵوێستت چیبێ؟
ئەمانەو سەدان نمونەیتر مانای ئەوەنیە سیستمی دیموکراسی و پەرلەمانی خراپە، ماناکەی ئەوەیە ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی خراپەو دەرفەتدان بە تاکی تێکشکا و خۆپەرست هەر ئەوە دەرئەنجاەکەی دەبێت، لەسایەس ئەم دۆخەوە کەسانێک بەرهەمدێن هیچیان نیە لە پارە زیاتر.
کەسانێک دەبنە کارەکتەر و پاڵەوان کە جگە لە خەمی خۆیان و خانەوادەکانیان بەردێک ناخەنە سەر بەردێک بۆ دەنگدەر و میلەتەکەیان، نوێنەرایەتیکردنی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک و باشکردنی ژیانیانە نەک ڕەفاهیەتی خێزانی لەسەر حسابی ژیانی خەڵک.
چۆن دەوترا چەند سیاسیەک کورستانیان بۆ خۆیان بەشکرد و نەمانەکەش بۆ میلەت، ئێستاش هەندێک پەرلەمانتار موچە و ڕەفاهیەت و ئیفادی وڵاتان بۆ خۆیان وەرەگرن و وتارە حەماسیەکانیشیان بۆ خەڵک سپۆنسەردەکەن.
زۆر شتی دیکە ماوە بوترێت...
جوانڕۆ محەمەد
PM:01:28:24/01/2021
ئهم بابهته 1888
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی