بارزانی ئاوی گۆمه‌كه‌ی مهنگتر كرد
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگال و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی بارزانی، وێڕای ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موو كوردێك بوو، كه دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شه‌نگال و شه‌نگالییه‌كان هات و ماوه‌یه‌كی زۆره شه‌نگال له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشه، بهلاَم به‌داخه‌وه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كۆمه‌ڵێك راستی زۆر تاڵی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌رخست، كه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌مووانه‌و ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ، چونكه ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م بارودۆخه لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و دواجار به‌زیانی گه‌له‌كه‌مان به گشتی و شه‌نگالییه زامداره‌كان به‌تایبه‌تی كۆتایی دێ.
زۆر راشكاوانه ده‌ڵێم هاتنی داعش و جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه كورد خاوه‌نی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌رزی واقیعدا بریتییه له هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و له به‌شێكی ناوچه‌كانیشدا هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌و هێزه‌كانی كوردانی رۆژههلاَتی كوردستان بوونی هه‌یه، ئه‌م خاڵه له سه‌ره‌تاوه تا به‌مڕۆ ده‌گات كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه‌و له‌كاتی شكست و سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا شیرینی و تاڵییه‌كان دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر ئه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌دا، زۆرجاریش بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ئۆباڵی شكسته‌كان ئاودیو بكه‌ن و ئه‌ملاو ئه‌ولای پێ بكه‌ن و له‌سه‌ر خۆیانی لابه‌رن، بۆ نموونه له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا سه‌ركه‌وتنی حزبهكانهو له‌كاتی شكستیشدا هێزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن.
ئاشكرایه كاره‌ساتی شه‌نگال و چۆڵكردنی به‌ر له هه‌موو لایه‌نێك تاڵی شكسته‌كه‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ده‌شبووایه هه‌ر زوو پارتی به‌ر له هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ران و هۆكاره‌كانی ئه‌م شكسته سزا بدا، چونكه بۆ مێژوو ئه‌مه په‌ڵه‌یه‌كی یه‌جگار ره‌شه به نێوچه‌وانی پارتییهوهیهو ده‌مێنێ، كه‌چی نه‌مانبینی و تا به‌مڕۆش ده‌گات كه ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال راگه‌یه‌نرا پارتی هه‌ڵوێستێكی روونی له‌مباره‌یه‌وه نه‌بوو.
له ئان و ساتی بێده‌نگ بوونی پارتی له‌به‌رامبه‌ر سزادانی تهسلیمكهرانی شه‌نگال و له ساته‌وه‌ختی ده‌ست كردن به هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگالدا پێشبینیم ده‌كرد پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر له هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێشوازی به‌شداریكردنی هێز و لایه‌نه‌كانی تر بێ، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه‌م نه‌بینی و هه‌ر كاتێك سه‌یری راگه‌یاندنه‌كانی پارتیم ده‌كرد و ده‌مبینی كه ده‌یانه‌وێ به‌شداری هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان ره‌ت بكه‌نه‌وه و به ته‌نها بیكه‌نه هی خۆیان، دوای ئه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووم له دواپه‌یامی بارزانیدا ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزه به‌شداره‌كان بكات، كه‌چی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاوی گۆمه‌كه‌ی مهنگتر كرد‌و گوتی"ته‌نها پێشمه‌رگه به‌شداربووه له گرتنه‌وه‌ی شه‌نگالدا".
له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان به‌گشتی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگالدا ده‌بینرێ له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری لایه‌نه‌كان زیاتر شتێكی تر نییه، له‌ملاوه پارتی رێگری له سه‌رجه‌م میدیاكان كردووه به‌شداربن له رووماڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه هه‌موو شتێك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له لاكه‌ی تریشه‌وه په‌كه‌كه به هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێ هه‌وڵ و به‌شداری پارتی بسڕێته‌وه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا باسی به‌شداری خۆیان و هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی (ترسنۆكانه) باس له به‌شداری هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌كا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، كه به بڕوای من سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان جگه له خۆبچووككردنه‌وه هیچ خزمه‌تێك به دۆزی كورد و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگال ناكات.
وه‌ك تاكێكی كوردی خه‌مبار بۆ بارودۆخی شه‌نگال و ئازاره‌كانی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان، كه ئه‌م بارودۆخه ده‌بینم زۆر دڵته‌نگ ده‌بم و خه‌ریكه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال به‌م جۆره دڵخۆشییهكانم ده‌پووكێنێته‌وه و ده‌مهێنێته ئه‌و رایه‌ی كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال تووشی شه‌ڕێكی ناوخۆیی ده‌بینه‌وه له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌دا، كه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ردوولا خه‌تابارن و كه‌سیان نایانه‌وێ دان به هێز و به‌شداری و كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی تریان بنێ.
له‌م حاڵه‌ته‌شدا كوردستانیان ده‌بێ چاویان له‌وه بێ كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رۆڵێكی حه‌كیمانه له‌م بابه‌ته ببینێ، كه‌چی كه وته‌كانی بارزانیمان كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بیست ئه‌و ئومێدهشمان مردو گه‌یشتینه ئه‌و رایه‌ی كه ئه‌و قسانه‌ی كادیرانی پارتی و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌یكه‌ن رێك سیاسه‌تی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و له ئاینده‌و داهاتووی شه‌نگالدا پارتی جگه له خۆی كه‌سی تری قبوڵ نییه و په‌كه‌كه‌ش به ئاشكرا ده‌ڵێ ئاماده نییه شوێنێك چۆڵ بكات كه شه‌هیدی له‌پێناو داوه، كه‌وایه ئایندهی ئه‌م بابه‌ته چییه‌و به‌كوێ ده‌گات؟ ئایا هه‌مدیس وه‌ك كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌مجاره قه‌یرانی كێشه‌ی نێوان پارتی و په‌كه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دا؟ یانیش پارتی دیموكراتی كوردستان یان په‌كه‌كه پێ له جه‌رگی خۆیان ده‌نێن و له‌بری ئه‌و ململانێ ناشه‌ریفانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد له‌به‌رچاو ده‌گرن و ئه‌و ململانێیه ده‌گوازنه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و هه‌وڵدان بۆ ساڕێژكردنی برینی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان، چونكه به‌روونی ده‌بێ بیڵێین كه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان كردی ناتوانێ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات، چونكه په‌كه‌كه هێزی چه‌كداری هه‌یه‌و له ئه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره وه‌ك گۆڕان بێگومان پێكدادان روودهداو دواجار خوێنی منداڵی كورد به ده‌ستی كورد ده‌ڕژێ و رووره‌شی مێژوو ده‌بین.
له‌م نێوه‌نده‌دا و له كات و ساتی ململانێكانی هێز و لایه‌نه‌كان له شه‌نگالدا، وێڕای بوونی تێبینی له‌سه‌ر ئاماژهنهكردن به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 7 له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه، به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رپرسانه‌و لۆژیكیانه نووسراوه‌و ده‌كرێ ببێته پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان و وه‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كده‌نگی گه‌لی كورد هه‌یه‌و ناكرێ وه‌ك هه‌میشه خه‌ریكی ململانێ ناوخۆییه‌كانمان بین و ئایندهی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ و دواجاریش له‌كاتی لێقه‌ومان و له‌ده‌ستچوونی شته‌كاندا به ئاگا بێینه‌وه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم و به هیوام كه بارزانی وه‌ك چۆن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا نكۆڵی له به‌شداری گه‌ریلاكان و شه‌رڤانان كرد و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی لێ‌كردن، له‌م نێوانه‌دا ئیدی بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات له‌بری ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌شدارییان ده‌ستخۆشیان لێبكاو دا‌واشیان لێ بكا به‌شداربن له ئاینده‌و داهاتوو و بنیاتنانه‌وه‌ی شه‌نگالدا، ئه‌گه‌ر بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌مه نه‌كه‌ن، بێگومان تووشی كاره‌ساتێكی زۆر خراپتر ده‌بین و مێژووش ره‌حم به كه‌سمان ناكات و ده‌بێ شه‌نگالییه‌كان باجی غروری و عینادی پارتی و په‌كه‌كه و دان نه‌نانیان به یه‌كتر بده‌ن، ههقیشوایه به‌ر له هه‌موو كه‌س شه‌نگالییه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن خاكه‌كه‌یان ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ ناشهریفانهكانی نێوان هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی و پێیان بڵێن به‌سه هێشتا برینی ته‌سلیمكردنی شه‌نگال و فرۆشتنی كچان و خوشكان و كوشتنی باوك و براكانمان ساڕ‌ێژ نه‌بووه، چیتان له ململانێی حزبی و شه‌ڕه په‌ڕۆ داوه.
PM:01:40:17/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 2041
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی