ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێكی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن

‌د. دیلمان ئازاد حەسەن

من کە پزیشکێکی پسپۆری دادوەریم ڕۆژانە لەناو جێگای کارم تەنیا کێشەی کۆمەلایەتی دەبینم، کێشەکانیش هەندێک جار لەسەر شتێکی بێ مانا دەست پیدەکات و بە کارەساتی گەورە کۆتاییدێت.

رۆژانە منداڵان تووشی گرفت دەبن، من زۆر چاک دەزانم منداڵی منیش لەناو ئەو کۆماڵگایەی تێیدا دەژین شتی لێ فێر دەبن، بۆیە دەبێ هەوڵ بدەین لە منداڵەکانمان دەست پێ بکەین بۆ گۆڕانی بنەڕەتی.

منداڵانی ئێمەش هیچیان لە مندالانی وڵاتانی دیکە کەمتر نییە تاوەکو منداڵێکی هۆشیار و تەندروست بێت. ئەو بابەتە پلانیکی جوانی دەوی لە وەزارەتی پەروەردەوە بە دانانی لیژنەیەکی زانستی.

کە ئافرەتیک دەکوژرێت لەسەر پەردەی کچێنی ناوی لیدەنین شەرەف، دەکرێت ئافرەتەکە هیچی نەبێت و بێ تاوان بێت، کەواتە لیرە کەمترخەمی هەیە لە پەروەردە و نەبوونی زانیاری، یان ئافرەتیک جیابیتەوە لە مێردەکەی لەسەر کێشەی پەردەی کچێنی کەواتە هەمان شێوە زانیاری و هۆشیاری نییە لەم بوارە و کەمترخەمی هەیە لە بواری پەروەردەو خیزان.

چی دەبیت ئەگەر لە قوتابخانە لە بنەڕەتەوە لە کتێبی خویندن بەشێوەیەکی سنوردار ی زانستی هۆشیاری بدریتە منداڵ و فیری بکریت لەلایەن مامۆستاو خیزان!

لە زۆر خەڵک گویم لێبووە دەڵین نەکەن باسی ئەو شتانە بکەن با مندال فیر نەبن! باشە راستە من لەگەل ئەوەم منداڵ نابیت هەموو شت بزانیت بەلام شتی لاوەکی و سەرەتایی زەرورە، بۆ نموونە منداڵ فێری ئەمانەی خوارەوە
بکرێت:

-ئەگەر یەکیک لەدەرەوە شتیکی دا تۆ بیخۆی وەریمەگرە، لەم حالەتە منداڵ دەپارێزی لە بێهۆشکردن و دەست درێژی سێکسی کە ئەوە لەناو ریکخراوە نیو دەوڵەتییەکان کراوەتە کورتە ڤیدیو بۆ فێرکردنی مندالان.

- پێی بڵێ بە منداڵەکەت ئەگەر یەکیک لەدەروە دەستی دانا سەر جەستەت قبوڵی مەکە هاوار بکە خەڵک بانگ بکە. بەو شێوە منداڵەکەت فیری ئەوە دەکەی کە جەستەی خۆی تایبەتە بەخۆی و کەس بۆی نییە دەستی لێبدات.

-بە مندالەکەت بلی مەڕو باوەشی خەڵک و ماچ مەدە بە کەسی بێگانە، بەم جۆرە فێرە سنووری دەکەی لە رەفتار.
ئەوانەی باسم کرد هەمووی کراوەتە کورتە ڤیدیو لە وڵاتان و منداڵانی پێ هوشیار دەکەنەوە.

ئینجا کە گەورەتر دەبن منداڵەکان ئامۆژگارییەکان گەورەتر بکەین بەتایبەت بۆ هەرزەکاران کە پێشی بگەنە تەمەنی هەرزەکاری ئامادەکارییان بۆ بکریت کە تێبگەن لە گۆرانکاریەکانی جەستەی خۆیان توشی شەرم وهەڵە نەبن.

ئەوانەی خوارەوە دوو سێ دانە نمونەیە لە کۆی سەدەها پرسیار کە لە قوتابخانەکانی ئوسترالیا فێرە منداڵان دەکرێت.

-بۆ کچ:
سوڕی مانگانە چییە و چۆن ئاگای لەخۆی دەبێت؟
لێرە کچەکە خۆی دەپارێزێ لەوەی نەزانێ و دەستکاری خۆی بکات. من زۆر نامەم بۆ هاتووە کچەکە دەلی نەمدەزانی ئەو خوێنە چییە کە جاری یەکەم کەوتمە سوڕی مانگانە منیش دەستکاری خۆمم کرد کەواتە کەمتەرخەمی هەیە لە پەروەردە.

- ئافرەت بێ پیاو ناتوانێت دووگیان بێت
لێرە فێری دەکەی کە نەهێلی پیاو دەستکاری بکات چونکە دەبێتە هەڵە و کێشەی گەورەی لی دروست دەبی.

-بۆ کوڕ هەمان شیوە  پلانێکی جوان دابنریت کە گۆرانکارییەکانی بۆ باس بکرێت ولە کاتی هەرزەکاری چون لەش دەگۆریت و چی بەسەر دیت و چۆن پارێزگاری خۆی دەکات.

جگە لەوانەی سەرەوە دەتوانین ئیمە لە کۆمەڵگای خۆمان باسی جۆرەکانی پەردەی کچینی و کێشەکان بکەین بەتایبەتی پێش هاوسەرگیری بۆ ئەوەی  هاوسەری نوێ فیر بن و کێشە دروست نەبیت.

پرسیار و وەڵامی زۆر زۆریان دروست کردووە ئەو قوتابخانانەی ئوسترالیا کە زۆر جوان باسی هۆشیاری دەکات بۆ منداڵ ئیمەش دەتوانین لیژنەیەک پیک بینین لە دەروونناس و پزیشکی دادوەر و پزیشکی دەروونی و مامۆستایانی ئایینی ومامۆستایانی بە ئەزموون بۆ دانانی پلانیکی زۆر جوان بۆ هوشیارکردنەوەی نەوەی داهاتوومان وەک وتم پلانیک ی زانستی سنوردار کە لەگەل  کۆمەڵگا بگونجیت.

د. دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشکی دادوەری



AM:11:54:14/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی