فێڵ و درۆی حكومه‌ت به‌ناوی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی
سۆران عومه‌ر
له‌مانگی ئازاری ٢٠١٦ه‌وه ده‌ستی كردووه به‌زیادكردنی داهاتی ناوخۆیی به‌جۆرێك به‌شی زۆری زیادكردنه‌كان دوو هێنده و زیاتر كراوه له‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره پێدانی چاره‌كه موچه دوو مانگه دواكه‌وتووه‌و ٤٢٠ هه‌زار موچه‌خۆریش ٩مانگه موچه‌یان نه‌دیوه.
١- زیادكردنی چه‌ندباره‌ی سه‌رجه‌م ڕسومات و غه‌رامه‌كانی هاتوچۆ له مامه‌ڵه‌كانی ئۆتۆمبیل و سزا داراییه‌كان دا.
٢- پاره‌ی ڕسوماتی ڤیرزه‌و مانه‌وه و سزا داراییه‌كانی ته‌واو بوونی مانه‌وه زیادكراوه به‌چه‌ند هێنده.
٣-- باج و ڕسوماتی خانووبه‌ره چه‌ند هێنده‌كراوه‌ته‌وه له‌مامه‌ڵه‌كانی كڕین و فرۆشتن و به‌ناوكردن.
جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت موچه‌ی ٤٢٠ هه‌زار كه‌س له‌موچه‌خۆران به‌شی زۆری موچه‌ی ئه‌مانه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و موچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ٩ مانگه هیچیان پێ نه‌دراوه، خانه‌نشینانیش موچه‌یه‌كیان پێ دراوه، كه‌م ئه‌ندامانیش ٥٠ هه‌زاریان موچه‌كه‌ی بڕدراوه، جگه له‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بێوه‌ژن و خانه‌واده‌ی زیندانیكراوان و كچانی به‌ته‌مه‌ن و چه‌ندین چین و توێژی دیكه‌ن موچه‌كه‌یان بڕدراوه.
ئه‌وه‌شی موچه‌ی پێدراوه جگه له پێشمه‌رگه و ئاسایش و به‌رگری فریاكه‌وتن سه‌رجه‌می موچه‌خۆران چاره‌كه موچه‌یان پێدراوه.
بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم گه‌وره‌ترین فێڵ و دزی له خه‌ڵك كردووه به‌ناوی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و پێدانی چاره‌كه مووچه.
PM:03:45:25/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 3479
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی