سزاو پاداشت کەی وایە؟

‌سۆران عومه‌ر

دەزانن بەلاوازکردنی گۆران و یەکگرتوو یەکێتی و پارتی بەھێزترکران؟

سزای ئەم دووەتان دا بەڵام بۆ خەڵاتی یەکێتی و پارتیتان کرد؟؟

سزای ئەوانەتاندا کە ھەموو ڕۆژ یەخەتان دەگرتن! بەڵام بۆ پاداشتی ئەوانەتان کرد کەھەموو ڕۆژێ یەخەتان دەگرن؟!؟

یەکگرتووی ئیسلامی سزا درا لەسەر ئەوەی ھەڵوێستی لەچەند وێستگەیەک لەگەڵ پارتی بووە! کەچی پارتی خۆی دەنگی زیاد دەکات!!

سزای گۆڕانتان دا بەڵام بۆ خەڵاتی یەکێتیتان کرد؟!؟

دەزانن یەکێتی و پارتی بۆ تەزوتریان کرد؟ چونکە ئێوە نەچوون دەنگی خۆتان بدەن ئەوان بەناوی ئێوەوە ناسنامەیان بۆ تەزویرکردن و دەنگیان بەخۆیان پێدا! کێ ئەمەشی بۆ کردن؟

ناسنامەی تەزویر بۆ ھیچ مەکتەب سیاسی و بەرپرس و بنەماڵەیەکیان دروست کرا بچن دەنگی تەزویری پێ بدەن یان ھەر ئەو خەڵکە بوو تەزویری بۆ کردن!

ئێمەتان خەڵات کرد لەسەر ھەڵوێستەکانمان؟ کامەیە خەڵات؟ دانەبەزینی دەنگەکان و زیاد بونی کورسیەک خەڵاتە؟ یان زیادبوونی ١٠ کورسی ئەوانەی ٢٧ ساڵە زوڵم و دزی دەکەن! ؟

دەزانن خەڵات ئەوەیە بەرپرسی ھەموو نەھامەتیەکانی ئەم ھەرێمەو تاڵانچی نەوت و داھاتی کوردستان بی کەچی ٤٥ و ٢١ کورسی بھێنی!

خەڵات کردن ئەوەیە ١٠ کورسی زیادە بدەی بە یەکێتی و پارتی و ١٦ کورسی لە یەکگرتوو گۆڕان وەرگریتەوە؟

ئەم دوو حزبە گۆران و یەکگرتوو بە ھەموو ھەڵەو کەموکوڕیەکانیانەوە بەراورد ناکرێن بەو دوو حزبە !

بۆچی ئاسان ئەوان خەڵات دەکەن و ئێمە سزا دەدەن؟

سزای ئەمانم قبوڵە بەمەرجێ سزای گەندەڵکارانیش بێ نەک پاداشتیان !!

چۆن دڵخۆشکەم بە دابەزینی کورسی ئەم دوو لایەنە و زیادبوونی دەنگی یەکێتی و پارتی؟!

ئاخر چۆن گۆڕانکاری دروست دەبێ کە سزاو پاداشتی دەنگدەر بەم جۆرەبێ؟!

لێگەڕێ دەبێ ھەرکەس باجی ھەڵوێستی بداو وەریگرێ! بەڵام بۆ دەبێ سزای یەکگرتوو گۆڕان بەرامبەرەکەی خەڵاتی گەندەڵکار بێ؟
دەزانن ئێوە کە لەماڵەکان نەھاتنە دەر بۆ پشتیوانی ئەم لایەنانەن راستەوخۆ ئەمە بوو بە خەڵاتی دزو تاڵانچی!و دەنگیان پێ زیادبوو!

جاران گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ٤٠ کورسی بوین، ئێستە لاوازتان کرد بۆ ٢٤ کورسی!! ئەمە لەزیانی کێیە؟

خۆزگە کاتێک یەکگرتوو گۆڕان بوون بە نیوە یەکێتی و پارتیشتان دەکردە نیوە ئەوکات ئەسەفمان نەبوو!
دەمانوت لەسەر ھەڵوێست و دزی سزاو پاداشت ھەیەلای خەڵک!

کەچی ئێستە لەسەر ھەڵوێست سزا ھەیە، بەڵام لەسەر دزی و کوشتن و تاڵانی پاداشت ھەیە! وەرە سەر لەمە دەرکە!


PM:11:56:22/10/2018

ئه‌م بابه‌ته 12299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی