ئه‌م دۆخه بۆ وای لێهات؟
سۆران عومه‌ر
ئه‌م دۆخه‌ی كه‌له ١٢ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروست بووه به ڕێگری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئیزندانی چوار وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كردنی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، هاوشان ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمی حوكمڕانیه پڕ له ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵیه بوو، بۆیه :
نه گۆڕان كوده‌تای كردووه، نه‌كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو خیانه‌ت، نه یه‌كێتی نیشتمانیش ناپاكی، ته‌نها ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات ویستویه‌تی قبوڵ نه‌كراوه بۆیه ئه‌وه ڕوویدا، پێویسته لایه‌نه‌كان ڕاشكاوانه‌تر قسه بكه‌ن!.
له ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به‌خاوه‌نی به‌شی زۆری هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێ و پێی وایه یه‌كێتی نیشتمانیش ناتوانێ له‌و ئه‌مری واقیعه ده‌رباز بێت كه پشت بكاته پارتی دیموكرات و گۆڕان!.
به‌هه‌موو ناكۆكی و نیگه‌رانیه‌كه‌وه به‌شێكی زۆری ئیداره و هێزی چه‌كداری له‌بن ده‌سته، بۆیه ناچارن پێك بێن له‌سه‌ر حوكمڕانێتی ئاینده، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی نه‌بووه، چونكه یه‌كێتی نیشتمانی نایه‌وێ گۆڕان جێبهێڵێ و ڕابردوو له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕان تیكرار بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه سێ لایه‌نه‌كه‌ی پێشوی ئۆپۆزسیۆنه، گۆڕان بۆیه ئه‌و زه‌بره‌ی لێدراو ئه‌و غه‌دره‌ی به‌رامبه‌ر كرا، چونكه به‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه نه‌بووه ئه‌و هێزه‌ی كه پارتی دیموكرات ده‌یویست وه‌ك به‌دیلی بێ چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی دا به‌كاریبهێنێ و كوردستان به‌دور بگرێ له ناڕه‌زایه‌تی، ئه‌و ویستی یه‌كێتی پێ لاواز بكات و ناڕه‌زایه‌تیشی پێ نه‌هێڵێ و به‌شداریشی بكات له ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵات دا، به‌ڵام گۆڕان به‌به‌رنامه بوبێت یان بێ به‌رنامه ئه‌مه‌ی ڕه‌د كرده‌وه.
ماوه‌ته‌وه دوو هێزه ئیسلامیه‌كه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هه‌مان شێوه ملی نه‌دا به‌وه‌ی به‌شداره بێده‌نگ بێ و ببێ به‌خاوه‌نی ده‌ستكه‌وت، هه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامیه به‌هه‌مان شێوه هه‌رچه‌نده له‌ژێر فشاری پارتی له بادینان نه‌یانویست بكه‌ون به‌لایه‌كدا كه مه‌ترسی بكه‌وێته‌وه سه‌ر كادیره‌كانیان له بادینان، به‌ڵام دواجار و پاش ئه‌وه‌ی عوزر نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات نه‌یه‌ته پێش بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ویلایه‌تی ته‌واو بووی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ئه‌وه‌ی لێ خوێنرایه‌وه كه ئه‌گه‌ر پرسەكه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان ئه‌وا وه‌ك ١٩ی ئاب ناكه‌ن و هه‌ر ١٠ ئه‌ندامه‌كه‌یان به‌شدار ده‌بن.
لێره‌وه پارتی دیموكرات بڕیاریدا په‌رله‌مان په‌ك بخات، كلیكی په‌ك خستنه‌كه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، پێویست ناكات له‌ناو هه‌ولێر په‌لاماری ته‌لاری په‌رله‌مان و ناو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بده‌ن بۆیه د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كرا، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه ئه‌و زه‌بره‌ی لێدا له‌حكومه‌ت ده‌ریكرد!.
له‌ترسی ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێیان پێ دورست نه‌بێت و پردی نێوانیشیان نه‌پسێنن به‌ناوی مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن ئیزنی وه‌زیره‌كانیان دا.
به‌كورتی هه‌موو مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه :
قبوڵته وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات ده‌یه‌وێ به‌شدار بی له‌حوكمڕانی و بێده‌نگیش بیت، یان نا؟
گه‌ر قبوڵته ئه‌وه نیشتمان په‌روه‌رو خه‌مخۆری، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه ئاسنی سارد بكوتی!
به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ته‌سلیم به‌و ئیراده نه‌بین و به‌رده‌وام بین..
ئه‌گه‌ر داوای ده‌ستكه‌وت بكه‌ی ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ری ئاسانه، ئه‌گه‌ر داوای گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی حوكمڕانی و دادگایی كردنی گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ی ئه‌وه گێره‌شێوێن و خائین و چاوهه‌ڵنه‌هاتوی به‌م وڵاته‌دا، ئه‌وه له خێروبێری ئه‌م وڵاته مه‌حرومت ده‌كه‌ن و له‌پایته‌ختیش ده‌رت ده‌كه‌ن.
چونكه ئه‌وان حوكمڕانێتیه‌كیان به‌رهه‌مهێناوه له توڵی عومریاندا هێنده خاوه‌ن پاره‌و ده‌سه‌ڵات نه‌بوون هه‌موشی به‌هۆی نه‌وته‌وه‌یه، بۆیه قبوڵ ناكه‌ن هێزێك بێت و به‌ئیراده‌ی گه‌ل و متمانه‌ی ده‌نگدان گۆڕانكاری بكات و ئه‌وان گه‌نده‌ڵكاران بباته به‌رده‌م دادگا، ئه‌وان پاره‌و پاوه‌ریان هه‌یه تۆ چیت هه‌یه؟ وڵاتانی ئیقلیمی له‌و گه‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا هه‌ر پێویستیان به‌وانه، ئێمه چیمان هه‌یه؟ خه‌ڵك!.
ئه‌وان خه‌ڵكیشیان والێكردووه خه‌ریكه له‌خۆمانی هان ده‌ده‌نه‌وه! بێ هیوابوون له‌وه‌ی به‌ده‌نگدان و په‌رله‌مان وپرۆسه‌ی مه‌ده‌نی گۆڕانكاری بكرێت! ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كییانه تاكو ماندوو ببین و به‌یه‌كجاری بۆیان جێبهێڵین.
PM:01:28:02/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 3546
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی