له په‌راوێزى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیاردا
شه‌ڕ له پێناو شكاندنى ئیراده‌ى یه‌كتر!
سەرتیپ وەیسی
پارتى و یه‌كێتیى و هێزه‌كانى دیكه‌ى سه‌رده‌مى شاخ، هه‌موویان له پێناوى یه‌ك دوژمنى هاوبه‌ش چووبوونه شاخ، ئه‌وكات هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى مادى ئه‌وتۆش له گۆڕێ نه‌بوو، به‌ڵام به درێژایى شۆڕش، سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبانه، شه‌ڕكردن و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كترى، له پێناوى به‌رنامه و ئامانج و سیاسه‌تكردنێكى روون نه‌بوه، به‌ڵكو شه‌ڕیان بوه له‌سه‌ر شكاندنى ئیراده‌ى یه‌كتر( شه‌ڕى شه‌خسى).
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئه‌یلول، باڵى مه‌لایى له‌گه‌ڵ باڵى جه‌لالى و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شه‌ڕى شكاندنى ئیراده‌ی یه‌كتریان كردوه نه‌ك شتێكى دیكه .
به‌هه‌مان شێوه مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى به درێژای شه‌ڕى ناوخۆ، شه‌ری شكاندنى ئیراده‌ى یه‌كتریان كرد، تا ئه‌و كاته‌ى مام جه‌لال نه‌چووه سه‌ر گۆڕى مه‌لا موسته‌فا و ته‌نازولى بۆ پارتى نه‌كردو نه‌یوت من هه‌ڵه‌بووم كه له مه‌لا موسته‌فا جیابوومه‌وه، مه‌سعود بارزانى هه‌ر مام جه‌لالى به گه‌وره‌ترین دوژمنى خۆى ده‌زانى، كاتێك مام جه‌لال ته‌سلیم بوو به بیركردنه‌وه‌ى ماڵى بارزانى ئه‌وكات مام جه‌لال ئیراده‌ى شكا، بۆیه مه‌سعود بارزانى له‌وكاته‌وه بووه باشترین هاوڕێى و تا مردنى مام جه‌لالیش ئاماده‌بوو خۆى له‌سه‌ر به كوشتن بدات.
ململانێى نه‌وشێروان موسته‌فا و مام جه‌لالیش به هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر شكانى ئیراده‌ى یه‌كتر بوو، نیوه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندى به گۆڕینى سیسته‌م و گه‌نده‌ڵى و چاكسازى نه‌بوو. هه‌تاوه‌كو نه‌وشێروان موسته‌فا له بازنه‌ى سلێمانى و كۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پشتى یه‌كێتیى نه‌شكاند و نه‌یبرده‌وه دڵى دانه‌مركایه‌وه.
زۆرجار نه‌وشێروان موسته‌فا له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ى كارى له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كرد له شارى كۆیه، نیوه ئه‌وه‌نده چاوى له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى ئه‌و حزبه نه‌بوو له شوێنه‌كانى دیكه، چونكه پێیوابوو ده‌بێت له شاره‌كه‌ى خودى ما جه‌لال كه كۆیه بوو لێى بباته‌وه و چۆكى پێ دابنێت و ئیراده‌ى بشكێنێت.
هه‌تاوه‌كو گۆڕان له یه‌كێتیى نه‌برده‌وه و ئه‌و هێزه‌ى بچووك نه‌كردوه، به واتایه‌كى دیكه ئیراده‌ى یه‌كێتیى نه‌شكاند، نه‌وشێروان موسته‌فا له یه‌كێتیى نزیك نه‌بوویه‌وه و رێككه‌وتنى ده‌باشانى نه‌كرد. دواى شكانى ئیراده‌ى مام جه‌لال و یه‌كێتیى، واى لێهاتبوو نه‌وشێروان موسته‌فا ده‌یگۆت بڕیارى گۆڕان بڕیارى هێرۆخانه.
شه‌ڕى ئیراده شكاندن له نێوان مه‌سعود بارزانى و نه‌وشێروان موسته‌فاش، تاوه‌كو كۆتایییه‌كانى ژیانى نه‌وشێروان موسته‌فا هه‌ر به‌رده‌وام بو. هه‌تاوه‌كو نه‌وشێروان موسته‌فا نه‌چووه سه‌رى ره‌ش له ساڵى 2013، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریكردن گۆڕان له حكومه‌ت، به لاى مه‌سعود بارزانیه‌وه هێشتا ئیراده‌ى گۆڕان نه‌شكابوو، كاتێك گۆڕان ته‌سلیم بوو به چوونه ناو حكومه‌ت، دواتر گۆڕان دونیایه‌ك پۆستى باڵاى وه‌رگرت، له‌به‌رامبه‌ر دۆڕ‌انى له شه‌ڕى ئیراده به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانى.
له ساڵى 2015، له‌سه‌ر پرسى داخستنى په‌رله‌مان و رێگرى له سه‌رۆكى په‌رله‌مان دووباره شه‌ڕى ئیڕاده شكاندن له نێوان نه‌وشێروان موسته‌فا و مه‌سعود بارزانى ده‌ستیپێكرده‌وه، تاوه‌كو مردنى نه‌وشێروان موسته‌فا و ته‌سلیم بوونى كوڕه‌كانى به پارتى.
ئه‌م شه‌ڕى ئیراده شكاندنه له‌سه‌رده‌مى شاخ و شاریش هه‌ر به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئێستاش ئه‌م شه‌ڕى ئیراده شكاندنه له نێو نه‌وه‌ى دووه‌مى ماڵى تاڵه‌بانى و بارزانى به‌رده‌وامه، چونكه مه‌سرور بارزانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌ر هیچ شتێكى حكومه‌ت ناكۆك نین، ته‌نها یه‌كێكیان ده‌یه‌وێ ئیراده‌ى ئه‌وى دیكه‌یان بشكێنیت.
بیره‌وه‌رییه‌كانى مه‌لا به‌ختیاریش به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌رده‌مى سه‌رده‌مى نه‌وشێروان موسته‌فا تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بوو رووبه‌ڕوو شه‌ڕى ئیراده له‌گه‌ڵ نه‌وشێروان موسته‌فا بكات، بۆیه ناچار ئێستا هاتووه له‌رێگه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كانى تۆڵه‌ى خۆى ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ نه‌وشێروان موسته‌فا بشكێنێت.
AM:09:54:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی