یه‌كگرتن له قه‌یرانه‌كاندا
د. سامان شاڵی
"زۆرن ئه‌وانه‌ى له ده‌ورى ده‌سه‌ڵات و كه‌من ئه‌وانه‌ى له ده‌ورى نیشتمان كۆده‌بنه‌وه" غاندى
هه‌ردوو كیانى سیاسی كوردستانى و عه‌ره‌بی عێراقى زۆر به چڕی تێك ئاڵۆزاون، چونكه هه‌ردووكیان له‌هێلكه‌دانى رێكه‌وتنامه‌ی سایكس بیكۆ له دایك بوون كه ئینگیلز و فه‌ره‌نسییه‌كانیش ده‌ستیان تێدا هه‌بووه. به‌رهه‌مه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه برا ئه‌شكه‌نجه‌ی براكه‌ی ده‌دات و ئه‌گه‌ر ڕزگاریشیان بێت له‌مه، یه‌كێ ئه‌وی دیكه ده‌ڕوخێنێت، یان تا ئه‌به‌د ژیانێكى تاڵ پێكه‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر.
له دواى ساڵى ٢٠٠٣ هه‌موو ئومێدى عێراقیه‌كان ئه‌وه‌بوو كه ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسى نوێ له‌دایك ببێت كه پشتگیری له هه‌موو چین و توێژه‌كانى عێراقى بكات، بۆیه پێكه‌وه ده‌ستورێكى نوێیان نوسی تا ببێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كانی عیرَاق هه‌تاهه‌تایه. سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد ڕۆڵێكى گرنگیان له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێ‌دا هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكى كوردستانیش به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ده‌نگی خۆیان به ده‌ستورى تازه دا، هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنى ده‌ستورى تازه... ئه‌وه چیرۆكێكى دیكه‌یه !! له‌كاتێكدا كه حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌هێزتر ده‌بوو و ورده‌ورده له ناوه‌ڕۆكى ده‌ستوور پاشه‌كشێی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش به روون و ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وت له‌وكاته‌دا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌یتوانى مادده‌ى ١٤٠ى ده‌ستورى عیرَاق جێبه‌جێ بكات كه په‌یوه‌ندى به ناوچه كێشه له‌سه‌ركانه‌وه هه‌یه و كاتێك كه ئه‌م مادده ده‌ستوریه كلیلى چاره‌سه‌ری هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانى نێوان حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێمى كوردستانه. ده‌بوایه میلله‌تى كورد ئه‌وكاته بیزانیایه كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به هۆی ئه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌رانه سه‌ركه‌وتوو نابێت! هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بوایه هه‌ر ئه‌و كاته له په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق بكشانایه‌وه چونكه مانه‌وه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو كه سه‌ره‌نجام هاوبه‌شی له به‌رێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵاتی لاوازكرد و له ساڵى ٢٠١٤ و به‌ر له هاتنى داعش بۆ عیرَاق كۆتایی پێهات.
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی هێزه عێراقیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كان شه‌ریان ئه‌نجامدا دژی داعش له عێراق و سوریا‌و پێكه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا تا ئه‌یلولى ٢٠١٧ له‌كاتێكدا كه له هێرشه‌كانى داعشی ٢٠١٤ دا سوپاى عێراق له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى باكوری عێراق ڕایكرد. سه‌رپای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی زیاتر بوون، زۆری ئه‌و ناوچانه و به‌تایبه‌تى پارێزگاى كه‌ركووك و (ناوچه دابڕێنراوه‌كان-كه به پێی ده‌ستوورى عێراقی ناوی لێهێنراوه) یان ئازاد كرد. هێزه‌كانى پێشمه‌رگه چاونه‌ترسانه له به‌رامبه‌ری داعشدا جه‌نگان و پارێزگاریان له هه‌موو پێكهاته‌كانى تری عێراق كرد له‌م تیرۆرستانه.
ئه‌وه‌ش بۆ سه‌ركردایه‌تى كورد و عێراقییه‌كان روون بۆوه كه له دووڕیانێكی دژته‌ریبدان نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌ڵكو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدایه بۆ دانپێنان به مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌وه‌ش خاڵى جه‌وهه‌رى كێشه‌كه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه سه‌ركردایه‌تى كوردستان ڕیفراندۆمی له ٢٥/٩/٢٠١٧دا ئه‌نجام دا، خه‌ڵكى كوردستانیش له سه‌رانسه‌رى كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به ده‌نگه‌وه چوون و %٧٢.٣ ى كۆی دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه ده‌نگیان پێدا و له ئه‌نجامدا %٩٢.٧ ده‌نگی به ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا. ڕوداوه‌كانى ١٦ ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌وان ڕاستبوون له داواى سه‌ربه‌خۆییكردن چونكه ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى رویاندا دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان دژ به خه‌ڵكى كوردستان جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌وه و مێژووش بڕیار ده‌دات كه ئایا خه‌ڵكى كوردستان ڕاست بووه یان نا له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا.
له دواى شكاندنى داعش له دوا پێگه‌ى خۆی له باكورى عێراق (حه‌ویجه) له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی، ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مریكى به‌ڵام ئه‌مجاره دژ به خه‌ڵكى كوردستان و به به‌رچاوى هاوپه‌یمانانه‌وه رویدا. له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی به یارمه‌تى ناوخۆیی هێرشێكى به‌ر فراوانیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و توانیان كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوون له ٢٠١٤ه‌وه.
له دواى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌رێمى كوردستان ڕوبه‌ڕوى قه‌یرانى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى بۆوه، كه ده‌بوایه به‌زووترین كات كارێكى وه‌ها بكرێت تا به‌یه‌كگرتووى لێی ده‌ربچێت. په‌رله‌مانى كوردستان ته‌مه‌نى خۆی و حكومه‌تى بۆ هه‌شت مانگى دیكه درێژكرده‌وه تا هه‌ڵبژاردنى نوێ و ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره به‌یه‌كڕیزى تێپه‌ر ببێت، وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی دارمانی سیاسی و دووركه‌وتنه‌وه له ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تباری له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كان و گه‌یشتن به ئامانجى یه‌كگرتوویی ده‌بێ چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌تانه بكرێن كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێبه‌جێكردن و یاسادان و دادوه‌رى له كوردستاندا. ئه‌مانه ئه‌و خاڵانه‌ن كه‌ده‌بێت ره‌چاو بكرێن وه‌ك نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌رێمه له‌و قه‌یرانه ده‌ربچێت:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ٢٩/١٠/٢٠١٧ داواى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆی دابه‌ش بكات به‌سه‌ر (لایه‌نه‌كان له ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌رى)دا وه یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یارى پێنه‌كرێت هه‌تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو له ماوه‌ى هه‌شت مانگى داهاتووى ساڵى ٢٠١٨‌دا.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ئایا په‌رله‌مان یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌هێڵێته‌وه یان به‌تاڵى ده‌كاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌تاڵى كرده‌وه گفتوگۆكان ده‌وه‌ستن. ئه‌گه‌رنا یه‌كه‌مجار گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وا له گه‌ڵیشیدا سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌بێت له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، ئینجا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێت یان له‌ناو په‌ر له‌مان؟ نابێت ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى ته‌شریفانى بێت هه‌روه‌ك له عێراقدا هه‌یه.
دووه‌م: جیاكردنه‌وه و چاكسازیكردن له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانى (جێبه‌جێكردن، دادوه‌رى، یاسادانان) ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى سه‌ربه‌خۆ بن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أـ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى: كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان حكومه‌ت و میلله‌ت دروست بێت ئه‌وا ده‌بێ چاكسازیی له سیستمى دادوه‌ریدا بكرێت تا به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و كه‌س نه‌توانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆی به‌سه‌ر ئه‌واندا بكێشێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه به له خۆبووردوانه‌ى ڕاستگۆیانه نه‌كرێت ئه‌وا هاوواَتیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌ست بكه‌ن كه مافه‌كانیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. ئه‌وه‌ش جارێكى دیكه ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م كه نه‌بووونى متمانه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و میلله‌تدا.
ب ـ ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان: له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ده‌بێ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه بۆ ئه‌ه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و یاسایانه ده‌ربچوێنێت كه پێویستن بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره مێژووییه. ده‌بێت گشتگیر وه‌كو یه‌ك ده‌سته كاربكات بۆ ئه‌و یاسایانه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراون و ئاماده‌كارى بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى شه‌شی ساڵى ٢٠١٨، ئه‌گه‌ر ئێمه پێداگیری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌یه تێبپه‌ڕێنرێت و پشتگیری حكومه‌ت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو به ڕووى هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ببێته‌وه له هه‌شت مانگى داهاتوودا، ده‌بێ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌رپرسیار بین و نابێ كه‌س له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌لابنرێت. ده‌بێ هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان یه‌كگرتووبن و پشتى په‌رله‌مان بگرن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى ئازایانه ده‌ربكات بۆ یه‌كگرتنى میلله‌تى كورد و ئاراسته‌كردنیان بۆ ده‌ربازكردنیان له‌م پێشهاتانه.
ج ـ ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێكردن:
هه‌ندێك كه‌س داواى حكومه‌تێكى كاتى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ ده‌ربازكردنى حكومه‌تى هه‌رێم له‌م قه‌یرانه سیاسی و داراییه‌دا، ئه‌وه‌ش زۆر گرانه بۆ گه‌یشتن به ئامانج له‌م كاته‌دا كه ئاڵۆزی سیاسی له لوتكه‌دایه و سه‌قامیگری سیاسی بوونى نییه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موومان كار بكه‌ین بۆ پشتگیری ئه‌م حكومه‌ته له‌م ماوه ڕاگوزه‌ره‌دا، گه‌وره‌ترین رووبه‌روو بوونه‌وه له‌م حكومه‌ته‌دا ده‌بێ هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌یه‌كى نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكات له دانوستانكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌و ئامانجانه‌ش ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى لای خواره‌وه پیاده بكات وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك له ده‌ربازبونی ئه‌م قۆناغه:
١ـ دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى نوێ له ڕۆشنبیران و ئه‌كادیمى وه‌ك ڕاوێژكار كه له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌بێ له‌نێویاندا كه‌سانێك هه‌بن كه فه‌قیهى ده‌ستورى بن. ئه‌م ده‌سته ڕاوێژكارییه له‌م كاته ناسكه‌دا پێویسته بۆ یارمه‌تى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاوێژكارانى ئێستا به‌رپرسیارن له‌شكستى سێكته‌ره‌كانى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و ده‌بێت دووربخرێنه‌وه تاوه‌كو ڕاوێژكاره نوێیه‌كان (كه په‌یوه‌ست نین به‌و ڕیتمه كۆنانه‌وه) له‌م كاته‌دا هاوكارى حكومه‌ت و په‌رله‌مان بن له‌م قۆناغه نوێیه‌و له رووی لێپێچینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتى راوێژی دروست پێشكه‌شبكه‌ن.
٢ـ ده‌بێ حكومه‌ت و په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی نوێی كاتی دروست بكه‌ن كه به‌رپرسیارێتیه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى ئه‌م ماوه‌یه. ئه‌مه‌ش به یاسایه‌ك كه ده‌سه‌ڵات و پله و ئه‌ركه‌كانى ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ستنیشان بكرێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو. وه ئه‌م لیژنه‌یه ده‌كرێ ناوى بنرێت لیژنه‌ى قه‌یرانه‌كان و ئاشتى، یان هه‌ر ناوێكى دیكه كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكرێت.
٣ـ ئه‌م لیژنه نوێیه به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى ئه‌ركى به‌شداریكردن له هه‌موو دانوستانێك له نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمدا جێبه‌جێ بكات. وه هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه به‌شێك ده‌بێت له هه‌موو گفتوگۆیه‌كى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌سه‌رجه‌م كاره‌كانى حكومه‌ت و مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، وه ئه‌م لیژنه‌یه كارا ده‌بێت تا هه‌شت مانگى داهاتوو تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو له ٢٠١٨‌دا.
٤ـ پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى كارا‌و ڕاستگۆیانه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌موو یاسا نوێیه‌كان.
٥ـ وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد حكومه‌ت ده‌بێ به جدى چاكسازى له سیستمى دادوه‌ریدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. بوونى سیستمێكى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ كه بتوانێت یاسا به ئازادى جێیه‌جێ بكات، پشتگیری حكومه‌ت ده‌كات كه له‌سه‌ر ڕێگایه‌كى ڕاست بڕوات بۆ بنیادنانى ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى به‌هێز كه گه‌ره‌نتى یه‌كسانى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكات له‌ژێر سه‌روه‌رى یاسادا، ئه‌م چاكسازییه بنه‌ڕه‌تییه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ده‌ستپێكی دروستكردنی- سیستیمێ نه‌ته‌وایه‌تی بۆ حوكمرانى دیموكراسی كه هیچ كه‌سێك له سه‌روى یاساوه نه‌بێت.
٦ـ پایه‌ى بنه‌ره‌تى بۆ دروستبوونى متمانه له نێوان حكومه‌ت و میلله‌تدا ئه‌وه‌یه كه شه‌فافییه‌تی ته‌واو له‌گه‌ڵ لێپێچینه‌وه و به‌رپرسیارێتی بوونى هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌و ئه‌نجامه ده‌بێ حكومه‌ت هه‌رچی داهات و خه‌رجى هه‌یه به روون و ئاشكرا بڵاوى بكاته‌وه. تا خه‌ڵك بزانێت حكومه‌ت چی له‌و داهاتانه ده‌كات كه ده‌چێته خه‌زێنه‌كانیه‌وه. له‌م ڕێگایه‌وه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات به كردارێكى هێواش بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه له نێوان خۆی و هاوڵاتیانیدا. ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى كه بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌بێ له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانى لێبكرێت. وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ى وورد بكرێت له‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستیان له تاڵاًنبردنى ماڵى ده‌وڵه‌تدا هه‌یه و ده‌بێت به‌بێ هیچ مه‌رج و چاوپۆشینێك گه‌نده‌ڵكاران سزا بدرێن.
٧ـ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به شێوازی مۆدێرن و پرۆفیشناڵ له ژێر چاودێری ڕاوێژكاران و راهێنه‌رانى سه‌ربازى ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا. بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى سه‌ره‌وه و نه‌هێشتنى به‌رگى حزبیه پێیانه‌وه، ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كبخرێن و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كان و لایه‌نگر و موڵكى حزب ده‌ربچن. له‌و كاته‌دا كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌بنه پرۆفیشناڵ و مۆدرێن، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه لێهاتوییان لاوازه و یان به پێی پێویست نین ڕاهێنانی زیاتر یان خانه‌نشین بكرێن بێ ره‌چاوكردن له پله یان لایه‌نگری حیزبی. ده‌بێ ئه‌و هێزه متمانه‌یه‌كى دادوه‌رانه به‌ده‌ست بێنێت تا ئه‌ركی پارێزگاریكردن له خاك و میلله‌ت بگرێته ئه‌ستۆ.
٨ـ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه: له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه بكرێت بۆ نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌دا. كه ده‌بێت كه‌سانى لێهاتوو بن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی و پسپۆڕێتیه‌كانیان نه‌ك به پێی خزمایه‌تى و نزیكى یان به پێی لایه‌نگری حزبی. بۆ ئه‌وه‌ى لۆبیه‌كى به‌هێز دروست بكرێت ده‌بێت ئه‌و نوێنه‌رانه بتوانن په‌یوه‌ندى به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا دروستبكه‌ن كه كاریان تێدا ده‌كه‌ن و سوود له ئه‌زموونى رۆشنبیرانى كورد وه‌ربگرێت له‌و وڵاتانه‌دا.
٩ـ داوا له لیژنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گشتى بكات له ئه‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى هۆكار و ئه‌نجامه‌كانى ئاشكراببن و ڕێگاى چاره‌سه‌ریان دیاری بكرێن و ده‌ربازبووزن له ئاسه‌واره نه‌گه‌تیڤه‌كانیان. ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وورد بكرێت، كه تێڕوانینێكى ڕاسته‌قینه‌مان بداتێ و شیكارێكى گونجاو بكات و ئه‌نجامى ئه‌و پێشهاته به هۆكاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیه‌وه ئاشكرا بكات. وه ڕ‌اپۆرتێكى تێر‌و ته‌سه‌ل پێشكه‌ش به حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ن و له داهاتوودا دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سیاسی:
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بوو به جێگره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ڕیفراندۆم بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى یاسایی هه‌بێت، چونكه به هیچ یاسایه‌ك ڕێكنه‌خراوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیار نییه. هیچ كه‌س نازانێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه چییه و نوێنه‌رایه‌تى كێ ده‌كات به‌ته‌واوه‌تی! به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌توانێت ناوه‌ندێكى گرنگ بێت بۆ حزبه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو پرسه نیشتمانیه‌كان كه په‌یوه‌ستن به داهاتووى گه‌لى كوردستانه‌وه. وه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌توانێت كاربكات وه‌ك ده‌سته‌یه‌كى ڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا و ده‌توانرێت گرنگى هه‌بێت له پشتگیریكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌رێی به‌شداریكردنى بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كانی خه‌ڵكى كوردستان.
دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق:
ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێت به ئاماده‌بونی لایه‌نێكی بێلایه‌نی وه‌كو: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا یان ئه‌ڵمانیا بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كی ریشه‌یی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی كه روون و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه ئێمه هیوامان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رگیز نامرێت.
PM:03:42:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی