کۆرۆنا و گه‌ڕان به‌دوای پلازمادا
عەتا محەمەد
(سه‌رنجێکی کورت له‌باره‌ی وره رووخانه‌وه)
ڤایرۆسێکی به چاو نه‌بینراو دێت و کۆمه‌ڵێک باس و بیرکردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، که په‌یوه‌سته به ژیانی مرۆڤ و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ر شتێکی تر، له دنیای ئێمه‌دا تا ئاستی گاڵته‌جاڕیی ده‌ڕوات و ده‌بێته بابه‌تێک بۆ سێلفی گرتن، بۆ دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی بۆ هاوڕێ و نزیکه‌کانمان، ئه‌ویش له رێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز بۆیان، ده‌بێته بابه‌تێک بۆ دژایه‌تی حکومه‌ت و فشه‌مان پێی دێت. ئه‌ی ئێستا ئه‌م تۆقینه بۆ؟ تا ئه‌و راده‌یه‌ی خه‌ڵک ده‌چن به پاره‌ی زۆر پلازما بکڕن. به‌راست ئه‌م دنیا شێواوه‌مان، که‌ی ده‌گاته ئه‌وه‌ی که‌مێک به لۆژیکه‌وه سه‌یری شته‌کان بکات؟
یه‌که‌م کار خۆپاراستنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه تووش ببین. ئه‌وکاته‌ش که تووشی ڤایرۆسه‌که بوویت، یه‌که‌م کارت ئه‌وه‌یه له هه‌وڵی زاڵبوون بیت به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌دا و ئه‌وه‌ی له تواناتدا هه‌یه بیکه‌یت تا له‌شت به‌رگه‌ی ڤایرۆسه‌که بگرێت. دیاره ئه‌مه‌ش بۆ تووش بوونی که‌سه نزیکه‌کانت راسته و ئه‌گه‌ر گونجاو بوو کۆمه‌کی بکه‌یت تا ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنێت. نه‌وه‌ک خه‌می یه‌که‌ممان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تووش بوون و وێنه بێت له‌کاتی نه‌خۆشییه‌که‌دا. دیاره هه‌یه به ڤیدیۆش ئه‌م کاره ده‌کات. بۆ که‌مێک دان به‌خۆتاندا ناگرن و رێگه‌ناده‌ن پزیشکه‌کان کاری خۆیان بکه‌ن هه‌م له فریاکه‌وتنی نه‌خۆشه‌کان و هه‌م له پێدانی رێنمایی.
ئه‌م راکه راکه‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونمان یا تووش بوونی که‌سانی تر، ئه‌م دۆخه تۆقێنه‌ر و سامناکه درووست ده‌کات، که ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. ئه‌م دۆخه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌کاری ئه‌م چوار گروپه‌وه هه‌یه:
- ئه‌وانه‌ی ڤایرۆس نابینن و گاڵته‌یان پێی دێت.
- ئه‌وانه‌ی له دژی حکومه‌ت به درووستکراوی ده‌زانن.
- ئه‌وانه‌ی هه‌واڵی خۆیان یا که‌سانی تر و مردنی تووشبوان به وێنه و ڤیدیۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه.
- راگه‌یاندکاران که هه‌ریه‌که و په‌له‌یه‌تی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه ژماره‌کان بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای کردووه یه‌ک ژماره به چه‌ندین شێوه و له که‌ناڵی جیاوازه‌وه گوێت لێی ببێت و دۆخه‌که سامناک پیشان بدات. دیاره ئه‌مه ئه‌گه‌ر له یه‌ک شوێنی فه‌رمییه‌وه و له یه‌ک کاتی دیاریی کراودا بوایه، کاریگه‌ریی ده‌رونی که‌متر ده‌بوو.
ئیتالیا و ئیسپانیا و زۆر جێگای تر به دۆخی قورس‌دا تێپه‌ڕین، به‌ڵام هێشتا گۆرانی‌یان بۆ ژیان ده‌وت.
له سوید که نزیکه‌ی ده ملیۆن که‌سه، زیاد له پێنج هه‌زار که‌س مردووه و نه‌خۆشخانه‌کانیش شتێکی وا ناکه‌ن، چونکه ڤایرۆسه‌که چاره‌سه‌ری نییه ئیتر چی بکه‌ن، جگه له ئامێری هه‌ناسه‌دان و... تا مرۆڤیش ده‌گاته ئه‌و دۆخه، ده‌بێت له ماڵه‌وه بێت.
لای ئێمه به‌رده‌م خه‌سته‌خانه‌کان پڕده‌بێت له خه‌ڵکی بێ چاره، که نازانن پلازما چییه و به‌دوای په‌یدا کردنیدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م ڤایرۆسه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه تا له رێگایه‌وه بزانین کێ دڵسۆز و هاوخه‌ممانه، چ به‌رپرسی حکومی و حزبی لێمان ده‌پرسێته‌وه. دیاره له جیهاندا ژماره‌یه‌کی زۆر زۆر تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه و تۆش یا ئه‌وه‌ی ده‌یناسیت، یه‌کێکه له‌وان. ئیتر هیچ شتێکی سه‌یر و نامۆ نییه ئه‌گه‌ر تووشی ببیت.
من ده‌زانم به‌های مرۆڤ چییه، به‌ڵام ده‌شزانم مرۆڤی ناسراوی وا ڤایرۆسه‌که زه‌فه‌ری پێ برد و کووشتی، که ناسراویی تۆ به‌راورد ناکرێت به‌و. ئیتر کۆرۆنا مه‌که‌ن به ئامرازێک بۆ خۆ ده‌رخستن تا وره‌ی کۆمه‌ڵگا دانه‌به‌زێت.
له‌م دۆخانه‌دا کاتی خۆده‌رخستن نییه، کاتی ئه‌وه نییه بزانیت کێ خۆشیده‌وێیت، به‌ڵکو پێویسته وره‌ی ژیان به‌رزبکرێته‌وه لای مرۆڤ، هێزی ژیان بره‌وی پێ بدرێت، لای خۆت و ئه‌وانی تر، تا بتوانین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا زاڵببین.
نمونه‌یه‌ک، که تکاده‌که‌م هیچ که‌سێک به جۆرێکی تر لێکی نه‌داته‌وه و ته‌نها بۆ روونکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان وره و ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێزی ژیان و ترسه، ئه‌گینا دوای دوو مانگ پێویستم به باسکردنی نییه.
من له 28ی مانگی چوار نیشانه‌کانی تووش بوون به ڤایرۆسی کۆرۆنام تیادا ده‌رکه‌وت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوێنی کاره‌که‌م تیایدا بڵاوبوویه‌وه و چه‌ند که‌سێک گرتبوویان.
ئیر خۆم که‌ره‌نتینه کرد و به‌ته‌نیا ده‌بوو رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه ببمه‌وه. دیاره له سوید تا بتوانیت هه‌ناسه بده‌یت، نه‌خۆشخانه وه‌رت ناگرێت.
به درێژایی سێ هه‌فته تا توانیم له قۆناغه مه‌ترسیداره‌که‌ی تێپه‌ڕم، به‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که گه‌یشتبووه سییه‌کانم، من هه‌وڵمدا جگه له چه‌ند که‌سێکی که‌می نزیکم، هیچ که‌سێکی تر هه‌واڵه‌که نه‌زانێت، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌رمه تووشی بوویت، به‌ڵکو بۆئه‌وه‌ی که‌سانێک هه‌ن له‌وانه‌یه تووشی وره روخان ببن، به‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌واڵی تووشبووان ده‌بیستن، چونکه ئه‌وه به‌سه‌ر خۆم هات و ئه‌و رۆژه‌ی هه‌واڵی ئه‌و کچه کورده‌ی سوید بڵاوکرایه‌وه که له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا به کۆرۆنا مرد، کاریگه‌ریی ناخۆشی له‌سه‌ر من هه‌بوو. به‌ڵام هه‌وڵمدا زۆر زوو ئه‌و باره ده‌رونیه تێپه‌ڕێنم. هه‌ربۆیه که‌متر گرنگیم به هه‌واڵ ده‌دا و تا ده‌متوانی سه‌یری فیلمی کۆمیدی و ئه‌و شتانه‌م ده‌کرد، که له پێکه‌نینه‌وه نزیک بوون. ئه‌و گۆرانیانه‌ی ژیانیان تیادایه نه‌وه‌ک غه‌م و ناسۆر.
ئه‌وه ئه‌زمونێک بوو خۆم تیایدا ژیام.
ئێستا من ده‌زانم ئه‌و هه‌موو وێنه و ڤیدیۆ و هه‌واڵه چ کاریگه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر نه‌خۆش و کۆمه‌ڵگاش به گشتیی هه‌یه.
دڵنیابه خۆش نییه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ببیت تا سێلفی له‌گه‌ڵ بگریت یاخود ڤیدیۆی له‌باره‌وه بکه‌یته‌وه.
دیارده‌یه‌ک که بۆ دنیای کوردیی سه‌یر نییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌واڵێک ژماره‌یه‌کی زۆر بڵاوی ده‌کاته‌وه. (به‌راستی من نازانم گرنگی و خۆشیی له‌مه‌دا چییه). ئه‌گه‌ر ئاسایی بێت بۆ که‌سه نزیکه‌کانی ئه‌و کۆچکردووه یا تووشبووه تا به چوارده‌وره‌کانیان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام هیچ ئاسایی نییه که‌سانی تر کاریان بووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه، که مرۆڤ وا لێده‌کات ناخودئاگا قه‌باره‌ی په‌تاکه له‌لای زۆر گه‌وره‌تر بێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وا ده‌که‌ن کاتێک تووشی ڤایرۆسه‌که ده‌بیت، هیچ وره‌ت پێ نه‌مێنێت.
ده‌بینیت خه‌ڵک چی ده‌کات بۆ پلازما؟
AM:08:50:25/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی