((تكایە بندیوارەكانی ئەوروپا رابماڵن))
شاخەوان ئەكرەم دوكانی
بۆ حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان
بۆ رێككردنەوەی گوزەرانی خەلك و گەرانەوەی شایستەی بۆ میللەتەكەمان پێوسیتە دەست بەجێ ھەرجی بندیوارەکانی حیزبەكانە ببڕدرێت ، بۆزانیاریتان تەواوی حیزبەكان بەھەزاران بندیواریان ھەیە لە ئەوروپا جا یان لەسەرسۆسیالن یان ئیشیش ئەكەن.
رێژەی بندیوارەكانی حیزبەكان خۆی ئەدان لە پێنج سەد ھەزار كوردی دانیشتوی ئەوروپا جا ئەمە ببردرێت بێگومان مامۆستا و فەرمانبەر لەھەرێمەكەمان بەشایستەی خۆی ئەگاو ئەوتەزاخوماتەی لیستی موجە كەم دەكا.
بۆ زانیاریتان ھەرجی حزبی گەورە و بجوكە بەشدارە لە بندیوار ریزكردن و زۆربەشیان بەبینی ئەم پۆستەم نیگەران دەبن ، من بەشێكم لە ئێوە و رقم لە بندیوارەكان نیە بەلكو وەك رۆژنامەنوسێك دەمەوێ تیشكێكم ھەبێ بۆ گەرانەوەی شایستەی بۆ میللەتەكەمان و ئارامی بالبكێشی بەسەر تەواوی كوردستان نەك ھاونیشتیمانیانم لە وەتەن ھاوار ھاواری موجەی خۆیان بكەن لەسەر شەقام ، لەكاتێكدا دەوامی فەرمی ئەكەن و نیوەشیان نادرێتی، كاكیشم بەرەگەزنامەیەكە وە لە ئەوروپا دانیشتوە و دوسێ مانگ جارێك بە خری وەری ئەگرێ لەلایەن وەكیلێكیەوە و گلەیشی ھەیە؟؟
تێبینی: مەبەستی من مامۆستا و فەرمانبەرانی خانەنشینكراوان نیە كەسەردەمانێك دەوامیان كردوە و بەشایستەی خۆیان گەیشتون بەلكو بندیوارەكانی حیزبە كەرێژەی پێنج سەد ھەزاركەسە و ھەموشیان كادیری حزبن و بەپلەی سەربازی خانەنیشین كراون، شوكر بۆ خوا یەك سەنتم نیەو بندیوارنیم .
#ئـــایــا تاچەند لەگەڵ ئەم بۆجونەیت !؟؟
PM:02:55:23/06/2020
ئهم بابهته 4072
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی