سەماکردن لەپێناو ئازادی‌دا!
نووری بێخاڵی
گه‌لی "ئۆگۆن"ی، بۆ (ویوا و هاوڕێ)یه‌كانی:
”سه‌ما ده‌كه‌ین، سه‌ما ده‌كه‌ین و سه‌ما ده‌كه‌ین، هه‌تا هه‌موو سته‌مكاره‌كان له‌ناو ده‌چن"
"گه‌وره‌م، ئێمه هه‌موومان له‌به‌رده‌م مێژوودا ده‌وه‌ستین. من پیاوی ئاشتییم، پیاوی بیرۆكه و بیركردنه‌وه‌كانم، ئه‌و پیاوه‌ی برسێیتی كوشنده‌ی گه‌له‌كه‌ی تۆقاندوویه‌تی، ئه‌و گه‌له‌ی له‌سه‌ر زه‌ویێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ژین، كه‌چی له ئاست ئه‌و په‌راوێزخستنه سیاسی و خنكاندنه ئابوورییه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، بێزار و داهێزراون.. له وێرانكردنی زه‌وییه‌كانیان توڕه‌ن.. سوورن له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مافه‌كانیان له ژیان و گوزه‌رانێكی شكۆمه‌ندانه.. وه‌كوو هه‌مووان، ڕژد و پێداگیرن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و بونیادنانی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ر و دیموكراسی كه هه‌مووان، ته‌واوی گرووپه ئیتنییه‌كان بپارێزێت و پشكی ڕاسته‌قینه‌مان له شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تیی بداتێ. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی خۆمم، به‌تایبه‌تیش گیان و ژیانم بۆ دۆز و پرسێكی ڕه‌وا ته‌رخان كردووه و باوه‌ڕێكی ته‌واوم پێی هه‌یه و ناكرێ به ه‌ۆیه‌وه ملكه‌چی ڕووشكێنی و ڕیسواكردن و ترساندن بكرێم. به‌چاوپۆشین له‌و ئه‌زموون و ئازار و سه‌ختییانه‌ی كه ڕه‌نگه من و ئه‌وانه‌ی وه‌ك من باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، له‌و كاروانه‌ماندا ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، به‌ڵام ه‌یچ گومانێكم نییه و دڵنیام، سه‌ركه‌وتنی كۆتایی بۆ پرس و دۆزه‌كه‌ی منه. نه زیندان و نه مه‌رگ، ناتوانن سه‌ركه‌وتنی كۆتایی و یه‌كجاره‌كیمان بوه‌ستێنن"
ئه‌مه په‌ره‌گرافێكی به‌یاننامه‌كه‌ی (كین سارۆ ویوا)ی نووسه‌ر و ه‌ونه‌رمه‌ندی نێجیری و دامه‌زرێنه‌ی ڕێكخراوی (جوڵانه‌وه له‌پێناو ژیانی گه‌لی ئۆگۆنی)بوو، كه له‌كاتی دادگاییكردنه كڵێشه‌ییه‌كه‌یدا، دادوه‌ر گوێی بۆ نه‌گرت و ڕێگای نه‌دا پێش له‌سێداره‌دانی خۆی و هه‌شت هاوڕێی، بیخوێنێته‌وه.
(ویوا) به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پێشه‌نگ و سه‌ركرده‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نی و تێكۆشه‌ر و خۆپیشانده‌رانه بوو، له دژی ئه‌و وێرانكارییه سه‌رتاپاگیره وه‌ستانه‌وه كه كۆمپانیا جیهانییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو كۆمپانیای (شیفرۆن)ی ئه‌مریكی و (شێل)ی ئه‌ڵمانی، به هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی نێجیریا، به‌سه‌ر زه‌ویی "ئۆگۆنی"، یان "ئۆگۆنی لاند"یاندا هێنا.
كین سارۆ ویوا (1941 – 1995) نووسه‌ر، ه‌ونه‌رمه‌ند، به‌رهه‌مهێنی ته‌له‌فزیۆنیی و ژینگه‌پارێز، به ه‌ۆی تێكۆشانی ئاشتییانه‌ی و سه‌ركردایه‌تیكردنی خۆپیشانده‌ران له دژی ئه‌و وێرانكارییه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان به‌سه‌ر زه‌ویی وڵاته‌كه‌یاندا هێنا، هه‌روه‌ها له‌پای خه‌باتكردنی مه‌ده‌نیانه‌ی له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌ی "ئۆگۆنی"، ساڵی 1994 به هاندانی سه‌رانی كۆمپانیا جیهانییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی نێجیریا ده‌ستگیر كرا و خرایه زیندان، دوای ساڵێك هێشتنه‌وه‌ی له زینداندا، له ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ هه‌شت هاوڕێی دیكه‌ی، له بۆرت هاركۆرت له‌سێداره دران.
له‌سێداره‌دانی (ویوا) كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی و پرۆتستۆكردنێكی جیهانیی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، تا ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، ئه‌ندامێتیی نێجیریا له ڕێكخراوی كۆمنوێڵس، هه‌ڵپه‌سێردرا.
(ویوا) به‌ر له‌وه‌ی بۆ دواجار ده‌ستگیر بكرێت و كۆتایی به ژیانی بهێندرێت، له خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌ی گه‌له‌كه‌یدا، كه بۆ خۆی سه‌ركردایه‌تی و پێشه‌نگیی ده‌كرد، له وتارێكیدا بۆ خه‌ڵكه‌كه و ڕای گشتیی نێجیریا و دونیا گوتی: " كۆیلایه‌تیی چییه؟ مافی گه‌لێك له‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی دیار بكات، ڕه‌ت بكه‌یته‌وه. ده‌ست به‌سه‌ر سامانی سه‌ر و ژێر زه‌ویی گه‌لێكدا بگریت و ه‌یچیشی پێ ڕه‌وا نه‌بینیت. ده‌ست به‌سه‌ر خاكی گه‌لێكدا بگریت، كه تاكه سه‌رچاوه‌ی ژیان و گوزه‌رانییه‌تی و قه‌ره‌بووشی نه‌كه‌یته‌وه.
به‌ڵێ، من تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌مه پاڵ زۆرینه‌ی ئیتنیی ده‌سه‌ڵاتداری نێجیری، كه گه‌لی ئۆگۆنی جینۆساید ده‌كه‌ن. تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌مه پاڵ هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان، كه هانی جینۆسایدكردنی گه‌لی ئۆگۆنی ده‌ده‌ن. هه‌ردوو كۆمپانیای (شیفرۆن و شیل) به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌م، كه سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ستی له دژی گه‌لی ئۆگۆنی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر خاكی ئێمه‌دا هێنراوه، له تێكدان و خاپووركردنی ته‌واوی سیسته‌می ئایكۆلۆجی، تا داماڵینی بوون و به‌ها و ناسنامه‌ی مرۆیی له گه‌لی ئۆگۆنی، هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر داوا و هه‌وڵێكیان بۆ گه‌یشتن به مافه مرۆییه‌كانیان، بۆ به‌رخوردبوونیان له خزمه‌تگوزارییه‌كانی قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی، ڕێگاوبان و پێداویستییه گرنگه‌كانی تری ژیان. هه‌موو ئه‌مانه ه‌ۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئۆگۆنی به‌ره‌و له‌ناوچوون و نه‌مان بچێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جینۆساید نییه، چییه؟
بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تیی، حكوومه‌تی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و یابان و ئه‌و وڵاتانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕپا ده‌كه‌م كه نه‌وت له نێجیریا ده‌كڕن، به هانای گه‌لی ئۆگۆنییه‌وه بێن، هاوكاریمان بكه‌ن و ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جینۆسایده ڕابگرن."
(ویوا) و هاوڕێكانی له‌سێداره دران، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی نێجیریاش نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام بوو له سته‌مكارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی ئۆگۆن، به‌ڵكوو ده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی گرت و زیاتر هاوكاریی كردن له‌سه‌ر هه‌ڵڵوشینی سامانی سه‌ر و ژێر زه‌ویی ئۆگۆن لاند، به‌ڵام گه‌لی ئۆگۆنی له سه‌ماكردن، له خۆپیشاندنی هێمنانه له‌پێناو گه‌یشتن به مافه‌كانیان، نه‌كه‌وتن. هه‌میشه و له گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی "ئازایه‌تییه‌كه‌تان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه و ڕیسوایی ئه‌وانیش هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت"، درێژه‌یان به كاروانی (ویوا) و هاوڕێكانی دا و له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه‌یان به‌رده‌وام بوون. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكوو دوای تێپه‌ڕینی 20 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی ئه‌م نووسه‌ر و ه‌ونه‌رمه‌ند و چالاكه مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزه ئاشتیخوازه، له ساڵی 2015 ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تی نێجیریایان ناچار كرد، بڕیاری لێبووردن و بێتاوانیی بۆ (ویوا) ده‌ربكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه له بیره‌وه‌ریی 20 ساڵه‌ی له‌سێداره‌دانی (ویوا)دا، كه‌مینه‌ی ئۆگۆنی له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی خۆی (بۆری)، گردبوونه‌وه و چه‌ندین چالاكیی كولتووریان ئه‌نجام دا. له‌وانه، داگیرساندنی مۆم، به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند سرووتێكی ئایینی، خوێندنه‌وه‌ی شیعر و په‌خشان، ئاهه‌نگی گۆرانی و میوزیك و سه‌ماكردن.
له‌و بۆنه‌یه‌دا دانیشتوانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا پشت به كشتوكاڵ و ڕاو ده‌به‌ستن، هه‌له‌كه‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سته‌یج و له میانی وتاره‌كانیاندا، دووباره پرس و باسی پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان به ه‌ۆی كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بوروژێننه‌وه. ئه‌و پرسه‌ی كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنیدا، (ویوا) گیانی خۆی كرده قوربانیی و له ڕاپۆرتێكی ساڵی 2011ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. تا ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی نێجیریا و گرووپی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی (شل) كردووه، كه له پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌لتای نێجیریادا، به‌شداریی بكه‌ن.
هه‌ر له میانی ئه‌و چالاكییه‌دا، (لیدۆم میتی) هاوڕێی (ویوا)، كه هاوكار و یاریده‌ده‌ری ناوبراو بوو له ڕێكخراوی (جوڵانه‌وه له‌پێناو ژیانی گه‌لی ئۆگۆنی)، له وتارێكدا گوتی: "تا ئێستا حكوومه‌ت وه‌ك پێویست كارێكی ئه‌وتۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی ئۆگۆنی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان نه‌كردووه".
هه‌ر به هه‌مان بۆنه‌وه، ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ناویاندا ڕێكخراوی لێبوورنی نێوده‌وڵه‌تی، جۆری دادگاییكردنه‌كه‌ی نووسه‌ره نێجیرییه‌كه و له‌سێداره‌دانی، سه‌ركۆنه كرد. هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێجیری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دادگاییكردنه‌كه‌ی به خه‌وشدار و نادادپه‌روه‌ر ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاری حكوومه‌ت بۆ لێبووردن له (ویوا) و بێتاوانكردنی له دوای له‌سێداره‌دانی، هه‌وڵ و ڕێگایه‌ك بوو، تا بهه‌ۆیه‌وه حكوومه‌ت شكۆ بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا و له په‌یوه‌ست به سزای له‌سێداره‌دانه‌كه، یاساكانی خۆی پێشێل كردبوو.
وه‌رگێڕان و پوختكردنه‌وه: نووری بێخاڵی
سه‌رچاوه:
- ماڵپه‌ڕی (قرا‌وات افریقیه)
- ماڵپه‌ڕی (ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی)
- وێبلاگی (نینار)
AM:09:26:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی