من و بیره‌وه‌ریه تاڵه‌كانی جه‌ژن
عەتا سەراوی
به‌نده وه‌كو تاكێكی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، ڕه‌نگه كه‌مێ نادر بێ كه دان به ڕاستییه‌كی تاڵ‌دا ئه‌نێم ئه‌ویش له‌به‌ر خاتری دۆستان و هاوڕێیان و خۆشه‌ویستان. ناچارم تا لێم زویر نه‌بن.
دڵنیام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هاوشێوه‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ن. به‌ڵام كەمن وه‌ك من دان به‌و راستیەدا بنێن، ئه‌و ڕۆژانه له خۆیان حه‌رام بكه‌ن له بیره‌وه‌ری مندا نایه‌ته بیرم كه لە جه‌ژن و یاده نیشتیمانی و دینیه‌كاندا كۆسپێكی گه‌وره ڕووی نه‌كردبێته خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌مان.
نه‌ورۆز كه سه‌ری ساڵی كوردی و له دایكبوونی خۆشمه! كەم نه‌ورۆز و به‌هاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی به‌سه‌ر نه‌هاتبێت, ئه‌نفال و كیماباران و هتد..
قوربان و ڕه‌مه‌زان ڕۆژی شیوه‌نی بنه‌ماڵه و خێزانی ئێمه‌ن!! به‌ر له ١٨ ساڵ و له ٤/١٢/٢٠٠٢ ڕۆژی عارفه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له كاتێكدا برا و كه‌سوكاری ئێمه له پارێزگاری کردن لەحکومەت و په‌رله‌مان و ژیانی ئاسایی و پاراستنی خه‌ڵك بوون به زمانی به ڕۆژووه‌وه.
ڕێكه‌وتی عارفه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بوو، چه‌ته‌كانی ئه‌نسار ئیسلام، به الله واكبر له ژێر په‌رچه‌می ئیسلامدا په‌لاماری فه‌رمانده‌یی شەشی شاره‌زووریاندا، دوای شه‌ڕێكی کەم وێنەی سێ کاتژمێری لە گردی درۆزنەوگوندی ته‌په‌كوڕه ٤٥ فه‌رمانده و پێشمه‌رگه تا دوا فیشه‌ك جه‌نگان و به گیانی خۆیان هه‌ڵه‌بجه و سیروان و شاره‌زووریان له تیرۆرستانی انسار اسلام پاراست، ده‌رئه‌نجام فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شەشی شاره‌زوور و جێگر و ڕابه‌ر سیاسی و ١٥ فه‌رمانده و ٣٠ سی پێشمه‌رگه كه حه‌مه سه‌راوی برام و ٤ چوار ئامۆزام شه‌هید بوون و ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان!!! مان ئاوها به‌ڕێكرد كه كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌ری ساڵی میلادی خۆیان ئاماده ده‌كرد چونكه ١٢/٤ بوو..
بۆیه وێڕای هیوای خۆشه‌ویستی و پیرۆزبایی و به‌هیوابونم كه ئێمه به شانازی یه‌وه ژیان و خوێنی خۆمان ببه‌خشین تا کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان به خۆشی و شادی و ئاسوده‌ی جەژنی خۆیان بگێڕن !.
سەرەڕای ئەو ژیان و گوزەرانە سەختەی لە سایەی ئەم حکومەتەوە گەلەکەمانی تێدایە.
بۆیه ده‌بێ بمبورن كه ئه‌و ٣ ڕۆژه‌ی جه‌ژن. من له خەڵوەتم و ببورن كه نامه‌ی پیرۆزبایی تان لەگه‌ڵ ناگۆرمه‌وه.
AM:10:50:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی