یەکەم : جۆستن ترۆدۆ سەرۆکی کەنەدا

‌عوسمان زیندانی‌

یەکەم : جۆستن ترۆدۆ سەرۆکی کەنەدا 
دووەم :مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 
سییەم:خەڵکی کوردستانە 
چوارەم: کەرتی تەندروستیە
 پینجەم : هەڵویست

یەکەمیان : بریاری دا بۆ ھەر کرێکارێکی  کەرتی تایبەت  کە بە ھۆی  ڤایرۆسی  کۆرۆنا   ئیشەکەی راوەستاوە، مانگانە بڕی( ٢٠٠٠$ )پێبدرێت بۆ ماوەی  (٤مانگ) ،ئەوانەشی کرێچین جگە لەو پارە بڕی( ٥٠٠$ )وەک کرێ خانوو پێبدرێت بۆ ماوەی (٤)  مانگ ۰

دووەمیان : نەک بیری لە کرێکاران و بێکاران نەکردۆتەوە هێشتا مووچەی مووچەخۆران وخانەنشینانی نەداوە لەکاتێکدا تەنها (۲۰)ڕۆژە نرخی نەوت دابەزیوە بەڵام چەندین ساڵە ڕۆژانە( ٤۵۰)هەزاربەرمیل نەوت دەفرۆشن بە بە زیاتر لە(٥۰) دولار جگە لەداهاتی ناوخۆی و هاوکاری هاوپەیمانی و بودجەی دەیان ساڵی عێراق و داهاتی 
نێراوی ئێستا و هاوکاریە نێودەوڵەیەکان بۆ ئاوارەکان۰
 
سییەم : خەڵک دەبێت لەماڵەوە بەبێ مووچەو لە چاوەڕوانی تەواو بوونی (ڤایرۆسی کۆرۆنا)دابێ کە نازانرێت کەی تەواو دەەبێت ۰

کرێکارانی بیناسازی و ڕۆژانەبێ سەرچاوەیەکی دارایی لەگەڵ خانەوادەکەیدا بێ بژێوی خەریکی خۆپارێزی بێ ۰
بێکارانی دەرچووی زانکۆوپەیمانگاکان بێکار و بێ بوونی هیچ بیمەیەک خەریکی چاوەڕێی ڕەحمەتی تەواو بۆونی ڤایرۆسی کۆرۆ نا بن بەڵام ئەمانەیان دیسان لەدوای کۆرۆنا هەرچاوەڕانی کار بن ۰

چوارەم : کەرتی تەندروستی وێرای دەست خۆشی بۆئەو کارمەند و کرێکار و پزیشکانەی خزمەتیان پێشکەش کردوە۰
بەڵام بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن توانای بەرەنگاربوونەوە شوێن و دەرمان و ئامێری هەناسەدان و پزیشک و کەمامەو دەستکێشی پێویستمان نیە ئەگەر نەخۆشیەکە زۆر بڵاو بێتەوە ۰

پینجەم :
# -کەرتی تەندروستی نابێ جارێکی تر بخرێتەوە بەر رەحمەتی کەرتی تایبەت و سەرمایەداری۰ ببینن جیهانی سەرمایەداری خاوەن پارە بەهەزاران مرۆڤ  مردن لەماوەی چەند ڕۆژێکدا باهەمووان بەبەرنامە خەبات بکەین و فەرزی بکەین بەسەر دەسڵاتدا کەنابێ ژیانی خەڵک تەندروستی بخرێتە بازاڕی سەوداو مامەڵەی کەرتی تایبەت و سەرمایەداریە و دروشمان ( کەرتی تەندروستی دەبێت گشتی بێت بۆ هەموان بێت) تا مروڤ نەبێتە قوربانی پارە۰

 # - نابێ خەڵک بەگشتی و خوێنەواران و مووچەخۆران و چینی کرێکار ڕێگە بدەن دەسەڵات یاری بەچارەنووسیان بکات و ئابووری ووڵات قۆرخ بکات بۆ گرووپ و خانەوادەو دەبێت داهات لەپێناوی مرۆڤەکاندا بێت و ئابووری پشت بەستوو بێ بەسەرچاوەی وەبەرهێانی ناوخۆیو  بەرهەمی (کشتوکاڵی و  پیشەسازی و کەشتوگوزار) و خەڵک خۆی  خاوەنی بەرنامە و بڕیاری پرۆسەی کار و بەرهەمی خۆی بێت ۰ 

(جیهانی کۆرۆنا )ئەزموونێکی مێژوویی گەورەی فێری کردین کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی چارەنووسی یەکە و دەبێت (ژیانی هاوبەشی و وەکیەکی) بەرنامە و کارمان بێت ۰ دروشمی (مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە )کەچەندین ساڵە بەشێک زۆری مرۆڤایەتی بۆی تێدەکۆشیێت بکەینە بەرنامە و کارو خەباتی ڕۆژانە وهەمیشەیمان ۰
عوسمان زیندانی 
10-3-2020


PM:08:45:26/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 4672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی