یاسای سزای عێراقی تایبەت بەزیان گەیاندن بە تەندرووستی گشتی

‌كامۆ خدر

وەک هەموومان ئاگادارین کوردستان و عێراق و جیهان بە دۆخێکی نائاسایی دا تێدەپەرن بەهۆی ڤایرۆسی کرۆنا کە مەترسیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و ڕۆژ بەڕۆژ  ئامارەکانی لەبەرز بونەوەدایە یاسای سزادانی عێراقیش لەمەر نەخۆشیە گوازراوەکان و  مەترسی دارەکان  و هۆکاری مردنی  ئەنقەست سزای دیاری کردوە  کە بەپێی هەردوو ماددەی ۳٦۸ و ٤۱۰ ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (۱۱۱)ی ساڵی ۱۹٦۹  بەم شێوەیەیی خوارەوە

 بەپێی ئەم ماددە یاسایانە ئەوانەی بە ئەنقەست (عمدی) سەرپێچی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تاک و گشتی دەکەن تاوانبار دەبن بۆیە پێویستە  لەسەر هەموومان  هەر ڕێنمایی و راسپاردەیەک لە لایەن حکومەت دەردەچێ جێ بەجێی بکەین و دووربکەوینەوە لە سەرپێچی لەپێناو بەرژەوەندی خێزان و هەرێمەکەمان

ئەمەش دەقی مادە یاساییەکەیە بە کوردی و عربی

ماددەی ۳٦۸ لە یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹
سزا دەدرێ بەبەندکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە سێ ساڵ ئەوەی بە ئەنقەست هەستابێ بە ئەنجامدانی کارێک بەو هۆیەوە نەخۆشی مەترسی دار و زیان بەخش بۆ ژیانی خەڵکی بڵاوبوبێیتەوە، ئەگەر   کارەکە بوبێیتە هۆی مردنی مرۆڤ یان کەم ئەندام بوونی هەمیشەیی ئەوا ئەنجام دەرێ کارەکە سزا دەدرێ بەو سزایەی کە بریاری لەسەر دراوە

المادة ۳٦۸ من قانون العقوبات رقم ۱۱۱  لسنة ۱۹٦۹

يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات كل من ارتكب عمدا فعلا من شأنه نشر مرض خطير مضر بحياة الافراد.
فاذا نشأ عن الفعل موت انسان او اصابته بعاهة مستديمة عوقب الفاعل بالعقوبة المقررة لجريمة الضرب المفضي الى الموت او جريمة العاهة المستديمة حسب الاحوال..

ماددەی ٤۱۰ لە یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹

سزا دەدرێ بە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە پانزە ساڵ، هەرکەسێ هەستابێ بە لێدان یان بریندارکردن یان توند و تیژی نواندن یان پێدانی ماددەی زیاناوی یان هەر کارێکی تر پێچەوانەی یاسا بەرامبەر کەسێک کە مەبەستی کوشتنی  ئەم کەسە نەبوبێیت بەڵام مردنی لێ بکەوێیتەوە، سزاکەی بریتی دەبێیت لە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێیت لە بیست ساڵ ئەگەر تاوانەکە ئەنجام درابێ  پشت بەستن بە سوربونی پێشوەخت لەسەر ئەنجامدانی  یانتاوان لەسەر کراو یەکێک بێیت لە بنچینەکانی تاوانکاری یان تاوان لەسەرکراو فەرمانبەر یان کەسێکێک بێیت خزمەتی  گشتی پێسپێردراوە و تاوانەکەی بەرامبەر کرابێ لەکاتی ئەنجامدانی کاری فەرمانبەریەتیەکەی یاخود خزمەتەکەی یاخود بەهۆی کارەکەی بوبێیت

المادة ٤۱۰ من قانون العقوبات رقم ۱۱۱  لسنة ۱۹٦۹

من اعتدى عمدا على آخر بالضرب او بالجرح او بالعنف او باعطاء مادة ضارة او بارتكاب أي فعل آخر مخالف للقانون ولم يقصد من ذلك قتله ولكنه افضى الى موته يعاقب بالسجن مدة ال تزيد على خمس عشرة سنة. وتكون العقوبة السجن مدة ال تزيد على عشرين سنة اذا ارتكبت الجريمة مع سبق االصرار او كان المجني عليه من اصول الجاني او كان موظفا او مكلفا بخدمة عامة ووقع االعتداء عليه اثناء تأدية وظيفته او خدمته او بسبب ذلك.

بەهیوای تەندروستیەکی  باش بۆ هەمووان و لە ماڵەکان دەمێنینەوە و #پابەندین  بە ڕێنمای و ڕێکارەکان

مافپەروەر
کامۆ خدر


AM:11:25:17/03/2020

ئه‌م بابه‌ته 4612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی