باژه‌ڵه و هاوشێوه‌كانی قه‌ده‌غه بكه‌ن
ئارەزوو نوری
وێنه‌كان لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌بنه‌وه، منداڵێك به باوگژ سكی ئاوساوه و ده‌یان جێ نه‌شته‌ر و كه‌ته‌ر و سوژنی پێوه‌یه، ئیدی كاتی ئه‌وه نییه ئه‌و وێنانه وه‌ك راگوزه‌رێك ببینین و له ئاستیاندا هه‌ر وا بێده‌نگ بین.
کاتێ وێنەی منداڵێکی سک شەق شەقبوو بە مووس و بە چەقۆو کون کون کردنی بەسوژن ئەبینم بڵاو ئەبێتەوە رێک قێز لە مرۆڤبوون ئەکەمەوە یا پشتی منداڵێکی ساوا بەر مووس دەدەن بەناوی باژەڵە و نازانم چییەوە..
ئایا ئێمە بەو ئاستە دوواکەوتووین؟ منداڵێکی ساوا لەبەر بوونی گژه‌بای سك بگری، لەبری ئەوەی رێی تەندروست و کرداری تەندروست بگرنە بەر پەنا بۆ رێگه‌ی نازانستی و دوواكه‌وتووانه ببه‌ن بەناوی باژەڵە و چاره‌سه‌ری كورده‌واری و به‌و هۆیه‌وه ژیانیان بخەنە مەترسی!
جگه له‌مانه زۆر جار شتی سه‌یری دیكه هه‌ن، ژنان بۆ پشوودانی خۆیان، له ئه‌ركی دایكایه‌تی خۆیان ده‌دزنه‌وه و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی ده‌رمانی كیمیایی له سه‌ر داهاتووی منداڵه‌كانیان و باری ته‌ندرووستیان ده‌رمانی ئارامكه‌ره‌وه و خه‌ولێكه‌وتن بۆ منداڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئەو قەتره و ده‌رمانانه هەمووی بەزیادەڕۆیی بەکارهێنانی ژیانی منداڵەکە دەکەوێتە مەترسی و تەندروستی بەرەو مەترسی و خراپبوون دەچێ ئەگەر لەمنداڵیش لێی دەرنەدات لەداهاتوو تووشی دەیان نەخۆشی مەترسی دەکات..
هەر بەجدی پێویستە کار لەسەر نەهێشتن و بنبڕکردن و قەدەغەکردنی ئەو کارەو ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن بکرێ، پێویستە پەرلەمانتاران لەبری کۆبوونەوەیان لەسەر گۆڕینی وشە و فه‌رهه‌نگسازی کار لەسەر بابەتە جددییەکان بکەن و سنورێک بۆ ئەم کارانە دابنێن..
AM:08:47:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی