لەڕووناكییەو بۆ تاریكی .! بەشی -46-50

‌رزگار عه‌زیز - پۆڵا


زستانمان بەڕێكرد، واپێشوازی لە بەھاری ساڵی١٩٩٠ دەكەین، ڕەنگە لای هەندێک کەس سەیر بێت، کە بڵێم لە ژووری زیندان و لە نێوەندی چوار دیواردا، مرۆڤ زیاتر ھەست بە وەرزەكانی ساڵ دەکات.
لێرە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەدی ناکەیت لە ژیانی ڕۆژانەدا، بێجگە لە هێنان و بردنی زیندانی نەبێت.
من هەر لەژوورەکەی خۆمدا بووم، دوای حەسیر مەیانە سێقۆڵیەکە، ماوەیەکە کەس لەمنی نەپرسیوەتەوە.
ھەواڵەكانی دەرەوە وا پیشان دەدەن کە، رژێم لەو پەری بەھێزی و دەسەلاتیدایە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پشت سنورەکانەوەن، ھیچ بەرھڵستكاریەكی بەرچاو لەناوەوە نەماوە.
مرۆڤ بونەوەرێكە توانای خۆ گونجاندنی ھەیە، لەگەڵ ھەموو بارودۆخێكدا، ئەگەر خۆی چۆك بەخۆی دانەدا، راستە جەلادەكان كلیلی دەرگاكانیان بەدەستەوەیەو، جەستەی ئێمەیان كونتروڵ كردوە، بەلام کلیلی بیرکردنەوەی خۆمان هێشتا لەلای خۆمانە.
ھەموو زیندانییەكانی ژوورەكەمان كورد بوون، بەڵام ژمارەیەكی كەم، عەرەبیمان دەزانی، ھەمیشە جەلادەكان گاڵتەو سوكایەتییان دەكرد، بەو زیندانییانەی کە زمانی عەرەبیان نەدەزانی، یاخود بەهەڵە بەعەرەبی قسەیان دەکرد، لەبەرامبەر ئەو هەستکردنە بەسوکایەتی، زیندانیەكان چەند نوكتەیەكیان دروستكرد بوو، لەسەر ئەفسەرەكان، لەکاتی لێکۆڵینەوەو ئەشکەنجەداندا، لەو نوكتانەی کە ئێستا لە بیرم ماوە:
- ئەگێڕنەوە جارێك ئەفسەرێك، زیندانییەك ئەشكەنجە دەدا، بۆ ئەوەی ناوی ڕێكخەركەی بڵێت، کابرای زیندانیش دەڵێت، بەخوا ئاگام لە مەحموی بێ زەواد نییە(خەلكی سلێمانی ئەمە زۆر بەكار دێنن٫ لە جیاتی ئەوەی بڵێن بەخوا ئاگاداری هیچ شتێک نییم)، ئەفسەرەكەش دەڵێت(زین وین بیت مەحمود)، باشە ماڵی مەحمود لە کوێیە؟                                                                                                                       - دەڵێن گوایە جارێك لەکاتی ئەشکەنجەداندا، كارەبایان لە كۆئەندامی نێرینەی زیندانییەک داوە، کابرا لە جیاتی ئەوەی ھاوار بكات پێ دەكەنێت، جەلادەکان زۆریان پێ سەیر دەبێت، لێی دەپرسن، تۆ بۆ پێ دەكەنیت؟ ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت، ئاخر كاتی خۆی کە ماڵمان لە لادێ بوو، كارەبامان نەبوو، خەلكی دێیەكەمان دەیان گووت، بەم زووانە كارەبا دێتە گوندەكەمان، منیش هەر بە گاڵتە پێم دەگوتن، كارەبا ئەگاتە گونم، بەلام ناگاتە گوندەكەمان،  سەیرە ئەمرۆ گاڵتەكەم بوو بەراستی، وا كارەبا گەیشتە گونم، بەڵام گوندەكەمان نەك كارەبای نەگەیشتێ، خاپوور کراو نەما.
- زیندانییەک هەڵدەواسن، بۆ ئەوەی ناوی هاوڕێکانی بدرکێنێت، ئەویش ھاوار دەکات و دەڵێت(یاخدری زیندە)٫ ئەفسەرەكەش دەڵێت( سجل خدر زیندە ویاھم)، بنووسە خدری زیندە لەگەڵیاندا.
ئەم نوكتانە هەرچەنێک لە راستیەوە نیزیكە یاخود دوورە، گرنگ نییە، گرنگ لەوەدایە کە، تۆ لە زیندانیت و ھەموو شتێكت لێ زەوت كراوە، جەلادەكان دەیانەوێت لە مرۆڤایەتیت بخەن، بێ بڕوات بكەن، سوكت بكەن، بەڵام لەهەمان کاتدا، تۆ دەتەوێت بەم نوكتانە بەرگری لە خۆت بکەیت، کەمێک لەئازاو نەهامەتیێەكانت  کەم بکەیتەوە، ئەو تۆ بە گێل و نەزان دەزانێت، دەبێت ئەو فێری زمانی تۆ ببێت نەک تۆ بەزمانی ئەو قسە بکەیت، یان با باشتر بلێین، ئەو چی دەكات لێرە؟
ڕۆژێک سەر لە بەیانییەکەی،  دەرگایان كردەوە، ناوی منیان بانگكرد، دوای ئەوەی وەڵامم دانەوە، پاسەوانەكە گووتی (جیب خەرازەك ویاك)، كەل و پەلەكانیشت لەگەڵ خۆت بهێنە، ٓمن ھیچ كەلوپەلێکم نەبوو، تەنھا ئەو رۆبە نەبێت، كە عەباس بۆی درووستكردم، ئەمە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی كە، من لێرەوە دەگوازنەوە، بەڵام نازانم، ئایە بۆ ژوورێکی دیکە یاخود بۆ شوێنێکی دیکەیە!؟
دەستم دایە ڕۆبەكەم، و ماڵ ئاوایم لە ھاوزیندانییەکانی ژوورەكەم کرد، منیان برد بۆ خوارەوە، بۆ حەوشە بچۆكەكە، لەوێوە و لە درگاكەیەکەوە، بۆ ئەو گوڕەپانەی کە یەكەم جار، لە ئاسایشی گشتی بەغدادەوە منیان ھێنا بۆ ئێرە.
کە تەمشام کرد، بینیم ملازم محەمەد و لاندگرۆزە سپییە كەبسەكە چاوەڕێم دەكەن، دەرگای پشتەوەی كرابویەوە، بەبێ ئەوەی کەس پێم بڵی، سەركەوتم و دانیشتم.
ئۆتۆمبیلەکە بەڕێكەوت، وا دایارە ئەم جارەش بەرەو  بەغدادە، بەڵام ئایە بۆ  ئاسایشی گشتییە یاخود بۆ شوێنێکی دیکەیه، گەشتەكەی ئەم جارەم لەچاو جارەکەی پێشودا، لە ناو ئۆتۆمبیلە كەبسكەدا باشترە، یەك- پلەی گەرما بەرزنییە، دوو- دەمێكە  ئەشكەنجە نەدراوم و جەستەم باشترە، وادیارە گەیشتینە شاری بەغداد، كاتێك ئۆتۆمبیلەکە وەستا و منیان داگرت، دڵنیابووم  ئێرە  ئاسایشی گشتییە.
منیان بردە سەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کە جاری پێشتر لێی بووم(راگرتنی گشتی)، بەشێك لە ھاوڕێیانی بتلە غازەكە لەوێ بوون، پێشوازییەكی گەرمییان لێكردم.
بێجەگە لە ھاوڕێ ژنەكان( ئاشتی، نەرمین، پەیمان)، کە لە زیندانی ژنان بوون، ھاوڕێیان سعدون و فازل لە ئنفرادی بوون، ئێرە بۆ من زۆر خۆش بوو، جگە لەوەی ئەم ھاوڕێیانەی لێبوو، بواری جووڵەو تێكەڵاوی زیندانیان لێرە زیاتر بوو.
ڕۆژێك ھاوڕێ نەبەز محەمەد بانگرا، نەمانزانی بۆ چییە، دوای ماوەیەك گەڕایەوە، دوو سێ عەلاگە شت و مەکی پێ بوو، كەسوكارەکەی واستەیان كردبوو بۆ دیداری، ئەو شتانەشیان بۆ ھێنابوو، دوای پشكنین، بواریان پێدابوو بیهێنێتە ژورەوە، شت و مەکەکانی مەنجەڵێك برنجی كوردی چەور و گوشتی قەلی تێدابوو.
نەبەز خواردنەكەی دانا لە نێوەندی ژووركەدا، ھەموو ئەوانەی لە ژوورە قەفەزەكەدا بووین، دەستمان كرد بە خواردنی، نەمان دەزانی ئاخۆ، ئەمە خەوە یاخود راستی، ئاخر لە بیرمان نایەت كەی، خواردنی وا بەتام و چەورمان خواردووە، لەماوەیەكی زۆر كەمدا چەوری بنی مەنجەڵەكەش، بە نان سڕایەوە و ھیچی تێدا نەمایەوە.
دەرگای قەفەزەكان داخران، ئیتر تا بەیانی ناكرێنەوە، ناڕەحەتی و سك ئێشە دەستی پێكرد، لەیەك دوانێكەوە دەستی پێكرد، تا ھەر ھەموومانی گرتەوە، ھەرچەند ھاوارمان دەكرد، کە دەرگامان بۆ بكەنەوە و بڕۆین بۆ سەرئاو، هیچ سودێکی نەبوو، كار لەكار ترازا و یەكێك لە زیندانیەكان، دانیشت لەسەر  ئەو سەتڵەی کە بو میز داندرابوو بۆكاتی زۆر پێوێست ،كاری خۆی كرد، بۆن و بەرام بڵاو بویەوە، ھاوار ھەستا لە ھەموو قەفەزەكانەوە، نەخێر یەكێكی دیکەش دانیشت لەسەر سەتلەكە، وای لێھات یەك لە دوای یەك، تا بەیانی سەتڵەكەمان پركرد، برنجی كوردی و قەل ئابرووی بردین، وادیار بوو پێش دوو ڕۆژ، لەسلێمانی لێنرابوو، تا گەیشتە دەستی نەبەز بەرەو خراپی ڕۆیشتبوو، ئێمەیش زۆر دەمێك بوو چەوریمان نەخواردبوو، ئاوا کاری تێکردین.

بەشی -٤٧-
بەرەبەیانی رۆژی ١٩٩٠/٤/٢، ناویان خوێندمەوە و بردیانم بۆ خوارەوە، ئەم جارە بێجگە لە ڕۆبەکەی عەباس، تورەکەیەکیشم پێ بوو، کە لە گونیە دروستكرا بوو، بەعەرەبی  پێیان دەگووت( علیجە).
سەریان خستم بۆ ناو ئۆتۆمبێلێکی بەرزی گەورەی داخراو، لەوانەی کە لە فیلمەكاندا دەیبینین، دوو پاسەوان لەبەشی دواوە دانیشتبوون، كە جیاكرابوەوە لە بەشەكەی ئێمە، بە دەرگایەكی شیش بەند، بێجگە لەمن ژمارەیەك زیندانی دیکەی تێدابوو، لە ناو زیندانیەکاندا، زیندانی ژنیشی تێدا بوو، ھەندێكیانم ناسینەوە، لە ئاسایشی سلێمانییەوە ھێنابویانن بۆ ئێرە، لەو کاتەدا ھیچ گومانم نەما لەوەی، کە دەمانبەن بۆ دادگا.
ئۆتۆمبیلەکە كەوتە ڕێ، دوای نزیکەی كاتژمێرێك ڕاوەستا، ھەموومانیان داگرت، پیاوەكانیان بە چەند پیپلیكانەیەك بردە خوارەوە بۆ ژێرزەمینێك.
ژێرزەمینكە لە چەند شوێنێکەوە بەرزی و نزمی تیدابوو، بەلای دەستی ڕاستدا بە چەند پێپلیكانەیەك سەردەكەوتی، دەرگایەكی لێبوو، ژێرزەمینەکە بۆن وبەرامێکی شێداری زۆر ناخۆشی لێدەهات، بە دیوارەكانیەوە جگە لە شوێنەواری ستەمكاری لە ھەزاران كەس، جێگای پەنجە موری ھەندێكیانی هشتا پێوە مابوو، ئاخر ئەو كەسانەی کە حوكم دەدران، پەنجە موریان پێدەكردن، ئەوانیش بە دیوارەكان دەیان سڕییەوە. پێش ئێمە چەند كەسێکیان، لە شوێنی جیاجیاوە ھێنابوو بۆ ئێرە، دووان لەوانە دوو گەنجی كورد، خەلكی لای رانیەبوون، ئەمانەیان لە شوێنێك ھێنابوو، پێیان دەگووت(جەناح خاس)، سەر بە ئێستخباراتی سەربازی بوو، هەر لە ئەبو غرێب. نزیکەی كاتژمێرێك زیاتر، كەس لە كەسی نەدەپرسییەوە، پاسەوانیشی لێ نەبوو، ئێمە بە ئارەزووی خۆمان گفتوگۆمان دەکرد، هەندێک دەنگی لێوە نەدەهات، ئاخر نەیان دەزانی، چ چارەنوسێک لە چاوەڕوانیاندایە.
بەناو دادگای شۆڕش، سامی خۆی ھەبوو، لەوکاتەدا(عەواد البندر)، سەرۆكی دادگا بوو، ئەو بەتەنها دوو جۆر سزای دەردەکرد، سزای لەسێدارەدان(ئەعدام)، یاخود ھەتاھەتای(موئەبد).
پێش(عەواد البندەر)، (موسلم الجبوری)، سەرۆكی ئەو دادگایە بوو، ئەویش لەم خراپتر بووە، لەراستیدا ئەم دادگایە، تەنها دادگایەکی كارتونییە، ئەوان بەپێی فەرمان كاردەكەن، لێرە تەنھا بەرگێکی یاسایی دەکەن بەبەر کارەکەیاندا.
ئەگێڕنەوە جارێك موسلم الجبوری، ژمارەیەكی زۆر زیندانی لە كەیسێكدا دادگای دەكات، دەڵێت لە كراس رەشەكەوە بەولاوە لەسێدارەدان، وە بەم لاوە هەتاهەتایی، لەکۆتاییدا یەكێك دەمێنێتەوە، ئەویش دەڵێت ئەی من؟ موسلم جبوری لێی دەپرسی، ئەگەر یاری تۆپی پێ بێت لە نێوان عێراق و ئێراندا، تۆ لایەنگیری كام لایان دەکەیت؟  ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت عێراق، موسلم دەڵێت كەواتە تۆ ئازاد كرایت(ئفراج)، ئایە ئەمە چەند راستە، یاخود دروستكراوە من نازانم، بەڵام گومانم لەوەدا نییە، کە ئەم دادگایە یاسایی نییە.
لە ناكاو یەكێكی باڵا بەرز، لە دەرگای سەرو پێپلیکانەکانەوە دەركەوت، بەدەنگێكی بەرز ناوی منی بانگكرد، منیش بە ئاڕەستەی ئەوەوە ڕۆیشتم، دوای ئەوەی دڵنیابوو لە ناوەكەم، منی بردە ژوورەوە، بۆ ھوڵێكی گەورەی ناڕێك، شێوەیەكی ئەندازەیی نەبوو، لە جێگایەکدا منیان راگرت، بەرامبەر بەدووری نزیکەی شەش مەترێک زیاتر، لە بەرزاییەک، کۆمەڵێك كەس بە بەرگی سەربازیەوە دانیشتبوون، بەلای دەستەڕاستدا، دووان بەبەرگی ئاساییەوە دانیشتبوون، بەلای دەست چەپدا، دووان وەستابوون، دادگایی دەستیپێکرد.


لە رووناکییەوە بۆ تاریکی!
بەشی-٤٨-.
لەدادگای بەناو شۆڕشدا 
( محکمه‌ الپوره) عەواد بەندەری سەرۆکی دادگاکە لەماوەی چەند خولەکێكدا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەرمدا سەپاند، بەپێی مادەی ١٥٧، ئەوکەسانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان  هەبو نەیان ئەگەراندنەوە بۆ ھوڵی چاوەڕێکردن، لە دەرگایەکی ترەوە ئەیانبردن بۆ ئەوی تیکەڵاوی بەندکراوەکانی دیکە نەبن ، لەهەموو ناوچەجیاوازەکانی عێراقەوە بەندکراوەکان ئەهێنران بۆ ئەم دادگایە.

دوای تەواو بونی دادگایی من و دەروچونی حوکمەکەم ، نۆرەی کورێکی کە هات بەناوی محەمەد قرگەیی، ئەویش بەهەمان شێوە بەپێشمەرکایەتی گیرابوو، هەروەها بڕیاری لەسێدارەدانی بۆدەرچوو، ئەویشیان  ھێنا بۆ لای من، پاش ماوەیەکی تر ئەو کەسانەیان ھێنا پێشتر دادگایی کرابوون و حوکمان بۆ دەرچوو بوو یاخود دادگاییکردنیان دواخرابوو، دواتر هەمومانیان پێکەوە خستینە ناو ئەو  سەیارەیەی کەپێشتر  ئیمەیان پێ ھێنابوو، ئۆتۆبیلێکی داخراو، دەرەوەمان لێوەدیارنەبوو، ھەر ھەموو غەمباری ئێمەبون،  منیش لەوکاتەیا زۆرم برسی بوو دەستمکرد بە سەمون خواردن، بەدەم سەمون خواردنەوە دڵی ئەوانیشم ئەدایەوە ، ئاخر من بەیانیەکەی کە لەئەمنی عامە ناویان بانگردم  بۆ ئەوەی بمبەن بۆ مەحکەمەی سەورە  ھێشتا نانی بەیانیم نەخواردبو، لەبەرئەوە   ھاورێیان چەند سەمۆنێکیان بۆ خستمە کیسەیەکەوە، لەھەمان کاتدا ئەم ویست دەرفەتێك بدۆزمەوە بۆئەوەی لەگەڵ ئەو ئافرەتە قسەبکەم  کە پاسەوانەکان لە ئێمەیان جیاکردبویەوە، ئەوانیان لای خۆیان دانابوو، یەکێکیان نەوالی ناوبو،خێزانی مەجیدی ئەوقاف بو، ئەوان خەتێکی ڕێکخستنی شوسیالست بون لە ناو شاری سلێمانی گیرابون،  ھەندێکیان ھەر لە ئەمنی سلێمانی گولەباران کران بەڵام  چەند کەسکیان گەیشتنە دادگا. لە ئەمنی عامەش کۆمەڵێک لە ھاوڕێیانی لێ بوو کە ناپاکێك بەگرتی دابون  بە ناوی فاروق .ئەم هاوڕێانە بوون،  سەعدون، فازل، کەمال، عەلی حامد، لوقمان، نەبەز، نزار، مەلا شەوکەت،خدر,حەمەعارف،سامان،هەروەهاسێ ھاوڕێی ژنییش  لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەدا گیرابون ،  ئاشتی، نەرمین،پەێمان، جارێك برابون  بۆ دادگا بەڵام  حوکمەکەیان دواخرابو بۆ دادگایەکی دیکە، لەبەر ئەوەی قسەکانی هاوڕێ ژنەکان لەگەڵ پیاوەکان ێەك نەبوون هەربۆیە ھاوڕێیان رایان سپاردم کەئەگەر  لە دادگا رێکەوت ژنێكیان ھێنابوو  ئەو قسانەیان بۆ پێبگەیەنم کە پێم ڕاگەیەنرابوو  هەتا ڕابگەیەنرێت بەهەموو هاوڕێیانی ژنان ،وا پێویست بوو من هەوڵی خۆم بدەم وقسەکان بگەیەنم بە نەوال خان، منیش دەستم کرد بە قسەکردن  بەکوردی و  بەدەنگێکی بەرز  ھەرچییەکیان پێ وتبوم ووتم،  ھەر چەند  پاسەوانەکان ئەیانویست بێدەنگم بکەن بەجنێو و بەقسە بەڵام من هەربەردەوام بووم هەتا هەموو قسەکانم تەواو کرد، من باکم نەبوو، ئەموت خۆ من هەرئیعدام ئەکرێم، هەرزۆریان بۆ بێت لێم ئەدەن، من لەو ساتەدا ھەر زۆر حەزم  لەتەحدابوو.


بەشی -٤٩-.
دوای ماوەیەك ئۆتۆمبیلە داخراوەکەی کە هیچ دەرەوەمان لێدیار نەبوو  راوەستا، ئەفسەرەکەی کە لەگەڵمان بوو ناوی من و محمەد قرگەی خۆێندەوە و گوتی وەرنەخوارەوە، ئێمەش  ماڵئاواییمان کرد لە زیندانیەکانی تر ، غەمباری بە روخساریانەوە دیاربو، کە دابەزین لەبەردەمی بینایەکی دیواربەرزی تەلبەندکراودا بوو ، من و محەمەدیان بردە ژورەوە، لەدواییدا زانیمان کەئەمە بەشی لەسێدارەدانە لە بەندیخانەی ئەبو غرب "قاگع اعدام " لەوێ لەلایەن  قەلەمی سرییەوە وەرگیران ،  دوای کۆمەڵێک پرسیار وەک (ناوی باوك ,دایك , پاش ناو,ناوی عەشیرەت و هەندێک پرسیار لەسەر جەستەمان) دواتر بردیانین بۆ ئەو بەشەی پێی ئەڵێن "ژورەکانی مەرگ ".
 پێش ئەوەی بڕۆینە ئەوبەشەوە  ھەرشتێکمان پێبوو لێیان سەندین و  بە پێخاوسی هەردووکمانیان خستە ژۆرێکەوە کە بێجگە لەئێمە شەش زیندانی تری تێدابوو،  بە ئێمەوە بوین بە ھەشت .
 روبەری ژورەکە نزیکەی سێ مەتردرێژی بە یەک مەترو نەوەد سێنتیمەتر پانی بوو،  ئاودەستێکی بێ دیواریشی تێدابوو.
 دوای ئەوەی پاسەوانەکان رۆشتن لە ژورەکەی بەرامبەرەوە زیندانێکی ریشن هاواریکرد، ھاوڕێ پۆلا چۆنی، لەپێشا توشی سەرسوڕمان بووم داویی  وەلامم دایەوەو پێموت شێوەت ئەکەم بەڵام ناتناسمەوە؟ زەردخەنەیەکی کردو وتی من ھاوڕێ جەوھەرم.
ئەوکاتەی من گیرام لەسێمانی لەبەرواری  ١٩٨٩/٥/٦ ئاگاداربووم کەھاوڕێ جەوھەر لەو پشمەرگانەبوو کەدوای ئەنفال مابوەوە لەشاخ ،نەمزانی بۆ دوای من گیراوە وپێش منیش حوکم دراوە، لە ژورێکی ترەوە دەنگێك ھات، وتی ھاوڕێ بۆلا بەخێربێت ، وتی من ھەرێمم وەڵامی سەلامەکەیم دایەوەو پێم گوت بۆ  تۆیش لێرەیت ؟ گوتی بەڵی ، من ھەرێمم ئەناسی لەپشمەرگایەتی و هەروەها لەئەمنی سلێمانیش بینیم ، گوتی لە شەرەکەی بناری کۆسرەت گیراوم ،باسێکی واش ھەبو کەگوایە  خۆیداوە بەدەستەوە، .
لەژورێکی ترەوە بەزمانی عەرەبی و کوردی بەخێرھاتنیان کردم دەرکەوت ھاورێیان ئەحمەد بازۆکەو حیدر ھاتفە، ئەوانیش لە رێگای ناپاکێکەوە بەدەستەوەدرابوون، کەهەرلەو ناپاکیەدا ھاوڕێ ئەبۆ ڤیانی تیادا شەھید بوو .


لەرووناکییەوە بۆ تاریکی!
بەشی -٥٠-.
ھەر لەو ژورەی ھاوڕێ جەوھەری لێبوو کەبەرامبەر ژورەکەی ئێمەبوو دوو زیندانی ترهەر لەوێوەو بەهەمان شێوە بەخێرهاتنیان لێکردین، یەکێکیان نسروالا سورچی بو کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە و پێشتر  زحمەت کێشان بو، ئەوی تریان موحسن دزەیی کە فرکەوان بو بە پلەی رائد، ئەوان لەسەر ئەوەگیرابوون کە زانیارییان ناردوە بۆ پێشمەرکە .
محەمەد قرگەیی قسەی نەئەکرد حەپەسابو، دیاربو چاوەڕێی ئەو حوکمەقورسەی نەئەکرد کەبەسەریا سەپێنرابوو، بەلام من بۆخۆم ھەر لەیەکەم رۆژی دەستگیرکردنمەوە گومانم نەبوو لەوەی چارەنوسم مردنە،  خەمی ھەرە گەورەم ئەوەبو  خۆ راگربم ، هیچ نەبێت بتوانم نهێنیەکان لای خۆم هەڵگرم و  ناوی کەس نەھێنم.
 چەند جارێك بیرم لە خۆ کوشتن کربوەوە پێشتر و لەسەرتای گیرانم، ئەوکاتانەی کەلەژوری ئنفرادی بووم، هەرلەبەر ئەوە بوو ورەم بەرز بوو ئاخر تائەوکاتە و گەیشتمە مەحکەمەو حوکمم بەسەرا سەپێنرا بێ ئەوەی نەهێنیەکان بدرکێنم. 
من زۆر بەئاسایی وەرم گرتبوو  گفتوگۆم ئەکردوو بێباک بووم هەر بۆیە نسرولا  پێ وتم ئەری کاكە تۆ  ئەزانیت لەکوێیت؟منیش گوتم  بۆ ؟ گوتی ئێرە بەشی ئعدامە !؟ هەروا بەزەردە خەنەیەکەوە وتم چاک ئەزانم .
ھەر لەژورەکەی ھاوڕێ جەوھەر زیندانێکی تری لێبو بەناوی ئبراھێم پێان ئەوت ئەبو عیسام تەمەنی گەورەبو، عەقیدێکی خانەنشین بو لە نەتەوەی تورکمان ، کوردیشی ئەزانی، کە زانی منیش تورکومانی ئەزانم زۆر دڵخۆش بوو.
  ئەبو عیسام  خۆی ئەندامی ئەو لوجنانە بووە بۆ گرێبەستی کڕینی کەلوپەلی سەربازی بۆ سۆپای عێراق، لەژێرەو پارەی وەرگرتووە، پارەکیان بۆ خستوەتە حسابێکی بانکی لە سویسرا، بێنچ ملیون دولار  دەسکاری نەکردوە تا خانەنشین بووە لەدواییدا لەرێگای شۆفێرێکی تورك کە ھاتۆچۆی عێراقی کردوە ھەندێکی لەوپارەیە بۆهێناوە، دوای ماوەیەك لەگەڵ شۆفێرەکە نێوانیان تێك دەچێت لەسەرپارەکە، ئەویش  موخابەراتی عێراقی لێ ئاگادار ئەکاتەوە،بەوهۆیەوە هەموو پارەکەی پێرائەکێشن و حوکمی  لەسێدارەدانی بۆ دەرئەکەن .ماویەتی.لەرووناکییەوە بۆ تاریکی!
بەشی -٥٠-.
ھەر لەو ژورەی ھاوڕێ جەوھەری لێبوو کەبەرامبەر ژورەکەی ئێمەبوو دوو زیندانی ترهەر لەوێوەو بەهەمان شێوە بەخێرهاتنیان لێکردین، یەکێکیان نسروالا سورچی بو کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە و پێشتر  زحمەت کێشان بو، ئەوی تریان موحسن دزەیی کە فرکەوان بو بە پلەی رائد، ئەوان لەسەر ئەوەگیرابوون کە زانیارییان ناردوە بۆ پێشمەرکە .
محەمەد قرگەیی قسەی نەئەکرد حەپەسابو، دیاربو چاوەڕێی ئەو حوکمەقورسەی نەئەکرد کەبەسەریا سەپێنرابوو، بەلام من بۆخۆم ھەر لەیەکەم رۆژی دەستگیرکردنمەوە گومانم نەبوو لەوەی چارەنوسم مردنە،  خەمی ھەرە گەورەم ئەوەبو  خۆ راگربم ، هیچ نەبێت بتوانم نهێنیەکان لای خۆم هەڵگرم و  ناوی کەس نەھێنم.
 چەند جارێك بیرم لە خۆ کوشتن کربوەوە پێشتر و لەسەرتای گیرانم، ئەوکاتانەی کەلەژوری ئنفرادی بووم، هەرلەبەر ئەوە بوو ورەم بەرز بوو ئاخر تائەوکاتە و گەیشتمە مەحکەمەو حوکمم بەسەرا سەپێنرا بێ ئەوەی نەهێنیەکان بدرکێنم. 
من زۆر بەئاسایی وەرم گرتبوو  گفتوگۆم ئەکردوو بێباک بووم هەر بۆیە نسرولا  پێ وتم ئەری کاكە تۆ  ئەزانیت لەکوێیت؟منیش گوتم  بۆ ؟ گوتی ئێرە بەشی ئعدامە !؟ هەروا بەزەردە خەنەیەکەوە وتم چاک ئەزانم .
ھەر لەژورەکەی ھاوڕێ جەوھەر زیندانێکی تری لێبو بەناوی ئبراھێم پێان ئەوت ئەبو عیسام تەمەنی گەورەبو، عەقیدێکی خانەنشین بو لە نەتەوەی تورکمان ، کوردیشی ئەزانی، کە زانی منیش تورکومانی ئەزانم زۆر دڵخۆش بوو.
  ئەبو عیسام  خۆی ئەندامی ئەو لوجنانە بووە بۆ گرێبەستی کڕینی کەلوپەلی سەربازی بۆ سۆپای عێراق، لەژێرەو پارەی وەرگرتووە، پارەکیان بۆ خستوەتە حسابێکی بانکی لە سویسرا، بێنچ ملیون دولار  دەسکاری نەکردوە تا خانەنشین بووە لەدواییدا لەرێگای شۆفێرێکی تورك کە ھاتۆچۆی عێراقی کردوە ھەندێکی لەوپارەیە بۆهێناوە، دوای ماوەیەك لەگەڵ شۆفێرەکە نێوانیان تێك دەچێت لەسەرپارەکە، ئەویش  موخابەراتی عێراقی لێ ئاگادار ئەکاتەوە،بەوهۆیەوە هەموو پارەکەی پێرائەکێشن و حوکمی  لەسێدارەدانی بۆ دەرئەکەن .

كلیكی‌ به‌شه‌كانی‌‌ تر بكه‌ 45-46






PM:04:29:30/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی